سەرەکی » زانست » بە یارمەتیی ناسا ژاپۆن لە نهێنییەكانی خۆر دەكۆڵێتەوە

بە یارمەتیی ناسا ژاپۆن لە نهێنییەكانی خۆر دەكۆڵێتەوە

تیمێكی ئاژانسی دۆزینەوەی فەزایی ژاپۆنی بە یارمەتی ئاژانسی ناسا بەنیازی لێكۆڵینەوەیە لە نهێنییەكانی خۆر. ئەو تیمە سەرقاڵی ئەوەن لە ڕێگەی تەلسكۆبی ناسراو بە تەلسكۆبی تیشكی سەروو بنەوشەیی ئاوێزەیی (EUVST) ئەو لێكۆڵینەوەیە بکەن. مەبەستی سەرەكیی تیمەكە زانینی ئەوشێوازەیە كە بەرگەهەوای خۆری پێ جیا دەبێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە رەشەبای خۆریی. رەشەبای خۆرییش ئەو دیاردەیەیە كە بایەخێكی زانستیی زۆری هەیە، بەو پێیەی بەرپرسیارە لە هوروژمی گەردیلەكان بە ناو كۆمەڵەی خۆردا و ڕۆڵیكی دیار و بەرجەستەی هەیە لە كەشوهەوای فەزادا و هاندەرێكی گەورەشە بۆ دیاردەیەكی تركە بە رووناكییە جەمسەرییەكان دادەنرێت و ئەوەش دەبێتە هۆی پشێویی تەكنەلۆژیا لەسەر زەوی و پەكی دەخات. هەرچەندە پێشتر ئاژانسی ناسا بۆخۆی چەند لێكۆڵینەوەیەكی لەم بوارەدا كردووە، بەڵام زانیارییەكی زۆری بەدەست نەهێناوە، بۆیە ئەم تیمە ژاپۆنییە گرەوی لەسەر ئەوە كردووە كە زانیاریی گرنگ و پڕ بایەخ بەدەست بهێنێت. تیمەكەی(EUVST)كە ناسا هاوكارییان دەكات دەیانەوێت جگە لە بەرگەهەوای خۆر زانیاریی وردیش لەسەر درێژە شەپۆلەكانی وەك شەپۆلی سەروو بنەوشەیی بەدەست بهێنن. پێشتریش تیمێكی تری ژاپۆنی لە ساڵی(2006)دا چەند توێژینەوەیەكیان كردووە، بەڵام تیمە نوێیەكە دەیانەوێت لە نیوەی ئەم دەیەیەدا دەست بكەن بە كارەكانیان. هاوكات ئاژانسی ناسا ئاشكرایكردووە پشتیوانیی پرۆژەیەك دەكات كە تاقیگەیەكی سەربە زانكۆی (جۆنز هۆبكنز)ی ئەمریكا پێشكەشییان كردووە، پرۆژەكەش بریتییە لە توێژینەوە لەو تەوژمانەی لە بەرگە هەوای زەویدا هەیە بە مەبەستی زانینی هۆكاری دروستبوونی دیاردەی شەبەنگی جەمسەری لەسەر گۆی زەوی.

سەرچاوە : sky news

 161 جار بینراوە