سەرەکی » ئاراستە » شەهیدی نەمر كازم گەزوەشانی

شەهیدی نەمر كازم گەزوەشانی

حه‌یده‌ر مه‌نتك

شەهید كازم حەسەن قادر ناسراو بە قارەمان، لە خانەوادەیەكی هەژارو كوردپەروەری گوندی (گەزوەشانی)ی ناوچەی كەندێناوە هاتۆتە دونیاوە، هەر لەتەمەنی هەرزەكاری تێكەڵ بەكاری رێكخستن و كوردایەتی بووە، گەنجێكی بە ئینتماو دڵسۆزو خاوەن هەڵوێستی سیاسی و خاوەن پێگەیەكی كۆمەڵایەتی بوو، لە ماوەی پێنج ساڵی خەباتی نهێنیی رێكخستنەكاندا مایەی دڵخۆشی هاوڕێكانی بوو، مایەی ورەو هێز بوو بۆ هەڤاڵەكانی.

سەرەتای ساڵی 1986 خەباتی شارو شاخ پێكەوە گرێدەدات و دەبێتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی تایبەتی تیپی 86ی دەشتی هەولێر.

لەماوەیەكی كەمدا بەشداریی چەندین چالاكیی كردووە، بەڵام بەداخەوە، تەمەنی پێشمەرگایەتی لە چەند مانگێك تێنەپەڕی و لە روبەڕووبونەوەیەكدا لەگەڵ جاشەكانی سنوورەكە، شەهیدكرا، هاوكات هاوڕێیەكیشی بە برینداری دەستگیركراو دواتر لە سێدارە درا.

ژیاننامەكەی
شەهید كازم حەسەن قادر كاكۆ ناسراو بە قارەمان، لەدایكبووی ساڵی 1962ی گوندی گەزوەشانی ناوچەی كەندێناوە، دەرچووی قۆناغی سەرەتاییە.

ساڵی 1981 پەیوەندیكردووە بە رێكخستنەكانی ی.ن.ك-ەوە.

ساڵی 1986 بووە بە پێشمەرگە.

لە ماوەی چەند مانگی ژیانی پێشمەرگایەتییدا بەشداری چەندین چالاكیی گرنگی هێزی پێشمەرگەی كردووە.

رۆژی 13/8/1986 لە نەبەردییەكدا لە ناوچەی (زورگەزراو)ی قەزای مەخموور، شەهید كرا.

 173 جار بینراوە