سەرەکی » هەمەڕەنگ » رێگای مەرگ، کارێکی خۆبەخشانەپەڕە 3

رێگای مەرگ، کارێکی خۆبەخشانە

فیلمی «رێگای مەرگ» نوێترین کاری «رێبوار محەمەد-ە کە لەسلێمانی خۆبەخشانە بەرهەمهێنراوەو ژمارەیەک هونەرمەند بەشدارییان تێدا کردووە. فیلمەکە سیناریۆ و دەرهێنانی رێبوار محەمەد-ە هەریەکە لە «ئەکرەم محەمەد و شەهرام تەها» کاری وێنەگرتنیان بۆ کردووەو دوای تەواوبوونی کارەکانی نمایشدەکرێت.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە چەند بابەتێکی کۆمەڵایەتی و کۆچی گەنجان دەکات بۆ وڵاتانی ئەوروپا و بە رێگەی قاچاخ. هەر لەم فیلمەدا هەریەکە لە «گێسیا عەلی، محەمەد مەولود، حەمەعەلی موکری، نوری جەمیل» و چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن.

 560 جار بینراوە