سەرەکی » هەمەڕەنگ » چین، کەرتی سینەما دەبوژێتەوەو خەڵک روو لە هۆڵەکانی دەکەنەوە

چین، کەرتی سینەما دەبوژێتەوەو خەڵک روو لە هۆڵەکانی دەکەنەوە

هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەردەوامی مەترسییەکانی، بواری هونەری سینەما وەستانێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا دەرگای سینەماکان داخران و چالاکییە هونەرییەکان پەکیان کەوت، هەروەها کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فیلمەکان کارەکانیان راگرت، بەشێوەیەک لەوڵاتانی ئەوروپا کە تائێستاش کۆرۆنا تیایاندا بەربڵاوە بەڕێژەیەکی بەرچاو داهاتی بەرهەمهێنانی بواری سینەما دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینووەو داخستنی هۆڵی سینەماکان زیانی زیاتر لە (7.5) ملیار دۆلاری لە ئابوری ئەو وڵاتانە داوە. بەڵام بەپێچەوانەی وڵاتانی ئەوروپاوە، وڵاتی چین لەئێستادا بوژانەوەیەکی بەرچاوی لە بواری سینەمادا بەخۆیەوە بینووەو ژمارەیەکی زۆریش لە سینەماکانی ئەو وڵاتە دەرگاکانیان بەڕووی بینەراندا کردۆتەوەو ژمارەیەک فیلمیش داهاتی بەرچاویان بەدەستهێناوە.

لەم سۆنگەیەوەو بەبۆنەی پشووەکانی سەری ساڵی (چینی)ەوە کە لەو وڵاتە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت، ژمارەیەک فیلم لەسەر شاشەی سینەماکان نمایشدەکرێت، فیلمی «Detective Chinatown3» فیلمێکی کۆمیدییەو لەیەکەم رۆژی سەرەتای هەفتەی نمایشیدا بڕی 160 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووەو لەکۆتایی هەفتەدا داهاتەکەی گەیشتۆتە 397 ملیۆن دۆلار.

 260 جار بینراوە