سەرەکی » هەواڵ » ״هونەر كلتوری نەتەوە دەپارێزێت״

״هونەر كلتوری نەتەوە دەپارێزێت״

لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی، تەئكیددەكاتەوە كە هونەر؛ كلتوری نەتەوە دەپارێزێت و ئاشنای دەكات بە گەلانی دنیا.

دكتۆر سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی، لەمیانی پێشوازی لە ژمارەیەك هونەرمەند، تیشكی خستەسەر كاری گرنگی هونەرمەندان لە پەروەردەكردن و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەدا، هەروەك باسی لە دروستكردنی پەیوەندیی دۆستایەتی لەنێوان گەلاندا لە رێگەی كاری هونەری و هونەرمەندانەوە، كرد و وتی: وەك ئەركێكی نەتەوەیی، دەبێت هونەرمەندان ئەو رۆڵە ببینن و پەیوەندیی دۆستایەتیی لەنێوان گەلی كورد و گەلانی ناوچەكە و جیهاندا دروستبكەن.

لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان، پشتگیریی یەكێتی بۆ هونەرمەندان دووپاتكردەوە بۆ هەر كارێكی نوێی هونەری و پرۆفیشناڵ كە هۆكاربێت بۆ برەودان بە هونەری كوردی.

 209 جار بینراوە