تیپی مێرسیدسی پاڵه‌وانی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ وه‌رزی نوێی پاڵه‌وانێتی جیهان ئاشكرا كرد كه تیپه‌كه هه‌وڵ ده‌دات بۆ هه‌شته‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك نازناوه‌كه بۆ ئاستی تیپ بباته‌وه.
ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه ناوی ده‌بلیو 12 ده‌بێت و هاوشێوه‌ی وه‌رزی رابردووش ره‌نگی زیوی ده‌گۆڕێت بۆ ره‌ش كه ئه‌مه وه‌كو پاڵپشتییه‌كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی.
ئه‌م كه‌یسه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن لویس هامیڵتۆنی شۆفێری یه‌كه‌می تیپه‌كه پاڵپشتی كرا‌و تیپه‌كه‌ش جێ به‌جێی كرد‌و ره‌نگی زیوین كه ره‌مزی تیپه‌كه‌یه گۆڕا بۆ ره‌نگی ره‌ش.
ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ش له‌لایه‌ن لویس هامیڵتۆن و ڤالتێری بۆتاس لێده‌خوڕێت كه زۆرینه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاكانی وه‌رزی رابردووی تیادا به‌كارهێنراوه‌ته‌وه.
تیپی مێرسیدس دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2014 بڕیاری دا كار به بزوێنه‌رێكی نوێ بكات كۆنتڕۆڵی پاڵه‌وانێتی جیهانی كردوه و له‌و ساڵه‌وه له ئاستی شۆفێر و تیپ سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی پاڵه‌وانێتی جیهانیان بردۆته‌وه.
ئه‌م وه‌رزه‌ش هامیڵتۆن ده‌یه‌وێت بۆ جاری هه‌شته‌م ببێته پاڵه‌وانی جیهان و ریكۆردی مایكل شوماخه‌ری ئه‌فسانه تێپه‌ڕێنێت كه ساڵی رابردوو توانی یه‌كسان بكاته‌وه.
ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ش له‌نێوان رۆژانی 12 بۆ 14ی ئه‌م مانگه له به‌حرین تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و هه‌ر ئه‌و وڵاته‌ش رۆژی 28ی ئه‌م مانگه میوانداری قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی جیهان ده‌كات.
377 جار بینراوە