سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 50)

ره‌وته‌كان

بەسرە بەدەست مادە هۆشبەرەكانەوە گیرۆدە بووە

ئاژانسی (ڕۆیتەرز) باس لە پڕبوونی گرتوخانەكانی پارێزگای بەسڕە دەكات و پێیوایە زۆربەی ئەو زیندانیانە بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكانن، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگاكە، هۆكارەكانی بڵابوونەوەی ئەو دیاردەیە دەخاتەڕوو. ئەحمەد حسێن، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، “ئەو ژمارانەی لەو بارەیەوە بڵاودەكرێنەوە زیادەڕۆییان تێدا دەكرێت، باشترە بەشێوەی میدیایی مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسێیەدا نەكرێت، چونكە حاڵەتەكە، وەك دیاردەیەكی گەورە وێنا ...

زیاتر »

لە سوریا خاچی سوور بەشوێن كارمەندە بێسەروشوێنەكانیدا دەگەڕێت

لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور، ناوی سێ‌ كارمەندی ئاشكرا دەكات كە لە ساڵی 2013وە لە سوریا رفێنراون، و لە پەرستارێكی نیوزلەندی و دوو شۆفێری سوری پێكدێن، داواشی كردووە، هەر كەسێك زانیاریی لەبارەی چارنوسینانەوە هەیە ئاگادارییان بكاتەوە. لای خۆیەوە نیوزلەندا ئاماژە بەو ئۆپەراسیۆنانە دەكات كە هێزە تایبەتەكانی لە سوریادا ئەنجامی دەدەن بۆ گەڕان بەشوێن لویزا ئەكافی هاووڵاتی وڵاتەكە كە پێشبینی دەكرێت تائێستاش ...

زیاتر »

داوا لە سعودیە دەكرێت دەست لە جەنگی یەمەن هەڵبگرێت

گروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان، لە راپۆرتێكیدا كە لە 14ی نیسانی 2019 بڵاوكرایەوە، تێیدا داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان كراوە، یارمەتی سعودیە بدات بۆ دەرچوون لە جەنگی یەمەن، لەڕێی دانانی نێردەیەكی نێونەتەوەیی كە دۆسێكە لەئەستۆ بگرێت و هەناردەی چەك بۆ سعودیە هەڵبپەسێرێت. گروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان لە راپۆرتەكەیدا بەپێویستی دەزانێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان نێردەیەك بۆ تەنگژەی یەمەن دابنێت و هەموو هەناردەكانی چەك بۆ سعودیە هەڵبپەسێرێت ...

زیاتر »

عورەیقات: ئیسرائیلییەكان ״نەخێر بۆ ئاشتی״یان هەڵبژارد

سائیب عورەیقات، ئەمینداری رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی لەبارەی بەرەنجامی هەڵبژاردنەكەی ئەم دواییەی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندبوو»ئیسرائیلییەكان وتیان نەخێر بۆ ئاشتی و بەڵێ‌ بۆ داگیركاری» لە هەڵبژاردنەكەدا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە میدیاكان سەركەوتنی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانیان راگەیاندبوو كە لە دوایین ساتدا باسی لە خواستی لكاندنی جولەكەنشینەكانی كەناری خۆرئاوا كردبوو بە دەوڵەتی عیبرییەوە. عورەیقات وەك كۆمێنتێك لەسەر بەرەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئیسرائیل (كنێست) رایگەیاندبوو»ئیسرائیلییەكان دەنگیاندا بۆ ...

زیاتر »

ساڵح موتڵەگ: داعشێكی نوێ‌ بەڕێوەیە

سەرۆكی بەرەی عیراقی بۆ دیالۆگی نیشتمانی، هۆشداریی دەدات لەبارەی سەرهەڵدانی داعشێكی نوێ‌، بەهۆی ئەو ستەمەی لە پێكهاتەی سوننە دەكرێت لە عیراق و پەیامێكیش بۆ عەلی سیستانی مەرجی باڵای ئاینی دەنێرێت، و تێیدا داوا دەكات كۆتایی بە بوونی حەشدی شەعبی بهێنرێت لە ناوچە سوننەنشینەكان. ساڵح موتڵەگ، سەرۆكی بەرەی عیراقی بۆ دیالۆگی نیشتمانی، لە 6ی نیسانی 2019، لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ كەناڵی ...

زیاتر »

ناوەڕۆكی سەردانەكەی عەبدولمەهدی بۆ ئێران

سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە زۆر ڕەهەندی ئابووری و ئەمنی و بازرگانی و وزەدا لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران هاوڕان. عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە 6ی نیسانی 2019، بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە تاران و دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، وێڕای بەرز نرخاندنی مێژووی نێوان هەردوو وڵات، رایگەیاندبوو» لە زۆر رەهەندی ئابووری و ئەمنی و بازرگانی ...

زیاتر »

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دۆسێی كەوتنی موسڵ هەڵدەداتەوە

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون دەڵێت، هاوپەیمانییەكەیان ڕاستگۆیە لە هەوڵەكانی بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی و هەموو دۆسێكانی پێشووی تایبەت بە دزینی سەروەت و سامانی گشتی وڵات ئاشكرا دەكات، ئاماژە بە هەڵدانەوەی دۆسێی كەوتنی موسڵیش دەكات لە ساڵی 2014. نەجاح محێسن شیاع، پەرلەنتاری هاوپەیمانی سائیرون، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە:”هاوپەیمانی سائیرون، ڕاستگۆیە لە هەوڵەكانی بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی و لە ماوەكانی داهاتوودا، تەواوی دۆسێكانی گەندەڵی هەڵدەداتەوە ...

زیاتر »

سعودیە كونسوڵگەری گشتی وڵاتەكەی لە بەغدا دەكاتەوە

شانشینی عەرەبی سعودیە، كونسوڵگەری گشتی وڵاتەكەی لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكاتەوە. وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لە 4ی نیسانی 2019، لە بەیاننامەیەكیدا ڕایگەیاندبوو، كردنەوەی كونسوڵگەری گشتی سعودیە لە بەغدا، بە بەشداریی محەمەد حەكیم وەزیری دەرەوەی عیراق و ماجید قەسەبی وەزیری بازرگانی سعودیە بوو كە بەسەرۆكایەتی وەفدێكی وڵاتەكەی هاتە عیراق بۆ مەبەستی وتوێژ لەسەر پێكهێنانی ئەنجومەنی هەماهەنگی عیراقی سعودی. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتبوو، ...

زیاتر »

وێستگەی رووداوە گرنگەكان لە سودان

وەزیری بەرگری سودان، باریی نائاسایی لە وڵاتەكە و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی ڕاگەیاند. دوانیوەڕۆی 11ی نیسانی 2019، عەوەز بن عەوف وەزیری بەرگری سودان لە بەیاننامەی ژمارە (1) دا ڕایگەیاند”سوپای سودان باری نائاسایی لە وڵات و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەكانی سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نیشتمانی ڕادەگەیەنێت، سوپا هەموو زیندانییە سیاسییەكان ئازاد دەكات و رێخۆشكەریی دەكات بۆ هەڵبژاردنی ...

زیاتر »

داد و گەشەپێدان و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە ئیستەنبوڵ

پارتی داد و گەشەپێدان لە توركیا، داواكارییەك بۆ دەستەی باڵای هەڵبژاردن پێشكەش دەكات لەپێناو ژماردنەوەی تەواوی دەنگەكان لە شاری ئیستەنبوڵ، ئەمەش دوای ئەوەی حزبەكەی سەرۆك رەجەب تەیب ئەردۆغان، دووچاری نسكۆیەكی بێ‌ پێشینە بوو لە هەڵبژاردنە خۆجێییەكان كە لە 31ی ئاداری رابردوو ئەنجامدرا و تێیدا سەرۆكایەتی شارەوانییەكانی ئەنقەرە و «ئیستەنبوڵ» دڵی ئابوری و دیموگرافی توركیای دۆڕاند. پارتی داد و گەشەپێدان لە ...

زیاتر »