سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 80)

ره‌وته‌كان

كاندیدێكی سەرۆكایەتی توركیا: دەبێت ئاوارەكانی سوریا بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان

میراڵ ئەقشنەر سەركردەی حزبی «ئیێ‌» (چاك)ی توركیا كە یەكێكە لە حزبە نوێیەكان و لە چوارچێوەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەدایە، بەڵێن دەدات گەر لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 24ی حوزەیرانی داهاتوو بردنەوە بەدەستبهێنێت، پەنابەرانی سوریا بۆ وڵاتەكەیان دەگێڕێتەوە، بەڵێنەكانی حزبی گەلی كۆماریشی لەو بارەیەوە لە هەڵبژاردنی پێشوودا وەبیردێنێتەوە. ئەقسنەر لە میانی وتارێكی بۆ لایەنگرانی حزبەكەی لە ولایەتی مێرسین لە باشووی توركیا (شارێكی كوردستانی باكوورە) ...

زیاتر »

رۆمانیاش باڵێوزخانەكەی دەباتە قودس

سەرۆكی حزبی فەرمانڕەوا لە رۆمانیا دەڵێت، ڤیوریكا دانسیلا سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە، پشت بە «یاداشتێك دەبەستێت سەبارەت بە دەستكردن بە گرتنەبەری رێوشوێنی گواستنەوەی بالێوزخانەی وڵاتەكەیان بۆ قودس»، بەوشێوەیە رۆمانیا دەبێتە سێیەم وڵات لە پاش ولایەتە یەكگرتووەكان و گواتیمالا كە رایانگەیاندووە، بەنیازن باڵێوزخانەی وڵاتەكانیان بۆ قودس بگوازنەوە. هەر لەم ماوەیەی دواییدا، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو»لانی كەم شەش وڵات گواستنەوەی باڵێوزخانەكانیان ...

زیاتر »

هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەمێننەوە

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای بە مانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە لە سوریادا، رازیی كردووە. پێشتر ترەمپ رایگەیاندبوو، بەنیازە هێزەكانی ئەمریكا كە ژمارەیان نزیكەی هەزار سەرباز دەبێت، لە سوریا پاشەكشەپێبكات. ماكرۆن بە رۆژنامەوانانی راگەیاندبوو، بەر لە هێرشە ئاسمانییەكان كە لە 14ی نیسانی 2018 كرانە سەر چەند پێگەیەكی سوریا، قسەی لەگەڵ ترەمپ كردووە و رازیی كردووە تا بۆ ...

زیاتر »

هێرشەكەی سەر سوریا یاسایی بوو؟

تەوەری ئەو بیانوانەی ولایەتە یەكگرتووەكان و بریتانیا و فەرەنسا دەیخەنەڕوو بۆ هێرشە ئاسمانییەكانی سەر سوریا، خۆی لە پێویستی پارێزگاریی لە قەدەغەكردنی نێودەوڵەتی چەكی كیمیایی، و داماڵینی جبەخانە كیمیاییەكانی رژێمەكەی ئەسەد و رێگرتن لە روودانی هێرشی زیاتری چەكی كیمیایی لە دژی مەدەنییەكان لە سوریادا دەبینێتەوە. تێرێزا مەی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا دەڵێت، شانشینی یەكگرتوو بەردەوام پێداگر بووە لەسەر بەرگری لە بنەما و ...

زیاتر »

مۆسكۆ: ئەسەد بەهێز دەسەڵات بەجێناهێڵێت

ڤاسیلی نیبینزیا نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، ولایەتە یەكگرتووەكان ناتوانێت بە زەبری هێز بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا لە دەسەڵاتی وڵاتەكەی دەربكات. نیبینزیا لە دانیشتنێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە كۆتایی هەفتەی رابردوو لەسەر داواكاریی روسیا سازكرا، رایگەیاندبوو:»زۆر قورسە ئەوە بهێنیتە بەرچاوی خۆت لەپاش ئەو هەموو رووداوانە، دەسەڵاتدارانی سوریا هەست بە جۆش و خرۆش بكەن و قسە لەسەر چارەسەری سیاسی ...

زیاتر »

جەزائیر: بۆتەفلیقە بۆ ماوەی پێنجەمی سەرۆكایەتی

بەرەی رزگاریخوازی نیشتمانی جەزائیر كە زۆرینەی كورسییەكانی ئەو وڵاتەی هەیە، بەشێوەیەكی رەسمی عەبدلولعەزیز بۆتەفلیقە (81 ساڵ) سەرۆكی ئێستای وڵات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كە لە بەهاری داهاتوودا ساز دەكرێت كاندید دەكات، لەكاتێكدا دەرگای كێبڕكێ‌ بەڕووی گەورە سیاسەتوانەكانی جەزائیریدا دادەخرێت. جەمال ولد عەباس ئەمیندای گشتی بەرەی رزگاریخوازی نیشتمانی جەزائیر لە سەرەتای ئەم مانگەدا رایگەیاندبوو» كادرەكانی حزب داوا دەكەن بۆتەفلیقە بەردەوام بێت لە ...

زیاتر »

لووتكەی زەهران و كێشە عەرەبییەكان

لوتكەی عەرەبی لە شاری زەهرانی سعودیە، لەگەڵ كەڵەكەبوونی كێشە ناوخۆییەكان و توندبوونەوەی ناكۆكییەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی، بەڵام هەوڵەكانی ئەو لوتكەیە لە بری چارەسەركردنی تەنگژەكان كە بۆ چەندان ساڵ دەچێت لەسەر یەك كەڵەكە بوون، بە تاوتوێكردنی میكانیزەمەكان بۆ رووبەڕبوونەوەی ئێران دەستپیكردبوو كە سەبارەت بە هەندێكیان «مەترسییەكەی لە مەترسی ئیسرائیل گەورەترە». لەو چوارچێوەیەدا، رۆژنامەكانی كەنداو بە تایبەت رۆژنامەكانی سعودیە، لە یەكەمی رۆژی ...

زیاتر »

ئیسرائیل خۆی بۆ بەرگری بەرامبەر ئێران ئامادە دەكات

وێڕای ئەوەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل خۆشحاڵی وڵاتەكەی بۆ ئەو هێرشانە دەربڕی كە لەلایەن ولایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانەكانییەوە لە شەممەی رابردوودا كرانە سەر پێگە سەربازییەكانی سوریا كە دەگوترێت دامەزراوەی دروستكردنی چەكی كیمیایی بوون، بەڵام هەژموون و بوونی ئێران لەسەر خاكی سوریا، سەبارەت بە دەوڵەتی عیبری وەك ئەولەویەتی سەرەكی دەمێنێتەوە. چەند لایەنێك باسیان لەوە كردبوو كە ئیسرائیل زانیاریی لەبارەی ئەو ...

زیاتر »

میسر: رۆژنامەوانان لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت

داواكاریی ئاسایشی باڵای دەوڵەت لە میسر، سەرنوسەری پێشووی رۆژنامەی (المصری الیوم) و هەشت رۆژنامەنوسی رۆژنامەكە لە پارێزگاكانی ئەو وڵاتە بۆ لێكۆڵینەوە بانگ دەكات، بەو هۆیەی لە كۆتایی مانگی ئاداری رابردوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیان روماڵ كردبوو. پارێزەر سەید ئەبو زێد، نوێنەری یاسایی سەندیكای رۆژنامەنوسان لە میسر رایگەیاندبوو، سەندیكا بە فاكس لەلایەن داواكاریی ئاسایشی باڵای دەوڵەتەوە ئاگاداركراوە و داوای لێكراوە، هەشت رۆژنامەنوس ...

زیاتر »

زنجیرەی هێرشە كیمياییەكان لە سوریا

لەدوای رووداوەكانی بەهاری عەرەبی و دروستبوونی جەنگی ئەهلی لە سوریا، بەپێی میدیاكانی جیهان، ژمارەیەك هێرشی كیمیایی لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە رویانداوە، دوایین هێرشی لەو جۆرەش لە هەفتەی رابردوو لە شارۆچكەی دۆما لە غوتەی شەرقی رویدا. دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە توندی هێرشی كردە سەر روسیا و ئێران و سوریا، لەپاش ئەو هێرشەی كە گومان دەكرێت بە چەكی كیمیایی بووبێت ...

زیاتر »