سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 90)

ره‌وته‌كان

ئێران: مه‌ودای‌ موشه‌كه‌كانمان زیاتر ده‌كه‌ین

حسێن سه‌لامی‌ فه‌رمانده‌ له‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران، هۆشداریی‌ ئه‌وه‌ ده‌دات ئه‌وروپا كه‌ گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر تاران دروست بكات، ئه‌وا سوپای‌ پاسداران مه‌ودای‌ موشه‌كه‌كانی‌ بۆ زیاتر له‌ دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر په‌ره‌پێده‌دات. پێشتر فه‌ره‌نسا داوای‌ كردبوو دیالۆگێكی‌ «توند» له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت سه‌باره‌ت به‌ موشه‌كه‌ بالیستییه‌كانی‌ و له‌باره‌ی‌ ئه‌و پرسه‌وه‌ به‌ده‌ر له‌ رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 2015ی‌ له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كان، دانوستانی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت. پابه‌ندبوون به‌ ...

زیاتر »

به‌ كوژرانی‌ عه‌لی‌ عه‌بدوڵڵا ساڵح یه‌مه‌ن پێده‌نێته‌ قۆناغێكی‌ نوێوه‌

عه‌لی‌ عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ یه‌مه‌ن له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ باشووری‌ سه‌نعا كوژرا و به‌ كوژرانی‌ ئه‌و پیاوه‌ش، یه‌مه‌ن پێی‌ نایه‌ قۆناغێكی‌ نوێوه‌. له‌ 4ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2017، میدیاكانی‌ سه‌ر به‌ حوسییه‌كان، هه‌واڵی‌ كوژرانی‌ عه‌لی‌ عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ یه‌مه‌ن و سه‌رۆكی‌ حزبی‌ كۆنگره‌ی‌ گشتی‌ یه‌مه‌نییان بڵاوكرده‌وه‌، دوابه‌دوای‌ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاند، له‌ زاری‌ سه‌كرده‌كانی‌ حزبی‌ كۆنگره‌وه‌، هه‌واڵی‌ كوژرانی‌ ساڵحیان ره‌تكرده‌وه‌ ...

زیاتر »

لیبیا: كۆچبەرە ئەفریقاییەكان دەنێردرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان

لەڕێی پرۆسەیەكەوە كە بە ناچاوەڕوانكراو دادەنرێت، وابڕیارە كۆچبەرە ئەفریقاییەكان لە ئۆردوگاكانی كۆچبەرانەوە لە لیبیا، بنێردێنەوە بۆ وڵاتەكانیان، ئەوەش دوای ئەوەی رووبەڕووی پێشێلكاریی سامناك بوونەوە لەو وڵاتە. نەتەوە یەكگرتووەكان لە میانی لوتكەی ئەفریقایی- ئەوروپایی كە لە كۆدیڤوار سازكرا، پلانەكەی پەسەند كردووە، حكومەتی لیبیاش كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پشتیوانی لێدەكرێت، پشتیوانی لەو پلانە كردووە. بەڵام ئەو حكومەتە لە لیبیادا تەنیا دەستی بەسەر ...

زیاتر »

دوایین سەرۆك وەزیرانی سەردەمی موبارەك گەڕایەوە میسر

بەرپرسانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە رایانگەیاند، ئەحمەد شەفیق سەرۆك وەزیرانی پێشووتری وڵات لە دوای دیپۆرتكردنەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیماراتەوە، گەیشتەوە قاهیرە، كەسە نزیكەكانیشی باسیان لەوەكردبوو كە شەفیق بە فڕۆكەیەكی تایبەت نێردراوەتەوە. سەرلەئێوارەی 2ی كانوونی یەكەمی 2017، ئەحمەد شەفیق دوایین سەرۆك وەزیرانی سەردەمی حوكمی حوسنی موبارەك سەرۆكی پێشووتری میسر، گەیشتۆتەوە وڵات، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیماراتەوە دیپۆرتكرابوو. ئەحمەد شەفیق كە لە ساڵی ...

زیاتر »

سعودیه‌ ״یه‌كێتیی‌ جیهانی‌ زانایانی‌ مسوڵمانان״ ده‌خاته‌ لیستی‌ تیرۆره‌وه‌

چوار وڵاته‌ بایكۆتكه‌ره‌كه‌ی‌ قه‌ته‌ر، دوو رێكخراو و 11 كه‌سێتی‌ تر ده‌خه‌نه‌ لیستی‌ تیرۆره‌ و ده‌ڵێن ئه‌و رێكخراو و كه‌سێتیانه‌ له‌لایه‌ن ده‌وحه‌وه‌ پشتیوانی‌ ده‌كرێن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رێكخراوی‌ « یه‌كێتی‌ جیهانی‌ زانایانی‌ مسوڵمانان» له‌نێو لیسته‌كه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن یوسف قه‌رزاوییه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ده‌كرێت. له‌ 23ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2017، كه‌نااڵی‌ (العربیه‌)ی‌ سه‌ر به‌ سعودیه‌، به‌یاننامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ر چوار وڵاته‌ بایكۆتكه‌ره‌كه‌ی‌ قه‌ته‌ری‌ بڵاوكرده‌وه‌ (سعودیه‌، به‌حره‌ین، ئیمارات، ...

زیاتر »

میسر: توندڕه‌وه‌كان سۆفییه‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج

میسر بۆ قوربانیانی‌ په‌لاماره‌كه‌ی‌ سه‌ر مزگه‌وتی‌ ره‌وزه‌ له‌ باكووری‌ سینا كه‌ بووه‌ مایه‌ی‌ كوژرانی‌ 305 كه‌س و برینداربوونی‌ 128 كه‌سی‌ تر، پرسه‌ی‌ نیشتمانی‌ راگه‌یاندبوو، به‌پێی‌ زانیارییه‌كانیش 27 له‌ كوژراوه‌كانی‌ ئه‌و په‌لاماره‌ كه‌ سۆفییه‌كانی‌ كردبووه‌ ئامانج، منداڵن بوون. دوابه‌دوای‌ رووداوه‌كه‌ش نوێژی‌ (غائب) له‌ چه‌ندان ناوچه‌ ئه‌نجامدرا، ته‌رمی‌ قوربانییه‌كانیش برانه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ لێوه‌ی‌ هاتبوون. له‌ 25ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2017، داواكاریی‌ گشتی‌ ...

زیاتر »

هاوپه‌یمانیی‌ ئیسلامی‌ دژی‌ تیرۆر له‌ سعودیه‌وه‌

له‌ ریازی‌ پایته‌ختی‌ سعودیه‌ و به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی‌ شاهانه‌ی‌ سعودیه‌، وه‌زیره‌كانی‌ به‌گری‌ «هاوپه‌یمانی‌ ئیسلامی‌ دژی‌ تیرۆر» یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆیان ساز كرد. وه‌زیره‌كانی‌ به‌رگری‌ «هاوپه‌یمانی‌ ئیسلامی‌ له‌ دژی‌ تیرۆر» كه‌ له‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2015دا راگه‌یه‌ندرا و 41 وڵات له‌خۆده‌گرێت و ئامانج لێی‌ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی‌ توندڕه‌وه‌ی‌ و تیرۆره‌، له‌ 26ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2017، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆیان سازكرد. له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ...

زیاتر »

هاوپه‌یمانی‌ باكووری‌ ئه‌تڵه‌سی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ توركیا ده‌كات

ینس ستۆلنبێرگ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ هاوپه‌یمانی‌ باكووری‌ ئه‌تڵه‌سی‌ داوای‌ لێبوردنی‌ له‌ توركیا كرد به‌و هۆیه‌ی‌ له‌كاتی‌ مه‌شقێكی‌ سه‌ربازی‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ له‌ نه‌رویج، سه‌ربازه‌كان وێنه‌ی‌ ئه‌تاتورك و ناوی‌ «ئه‌ردۆغان»یان وه‌ك ئامانج دانابوو بۆ نیشان شكاندن، هه‌ر به‌هۆی‌ ئه‌و رووداوه‌وه‌ ئه‌ردۆغان فه‌رمانی‌ به‌ كشانه‌وه‌ی‌ 40 سه‌ربازی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كردبوو كه‌ به‌شدارییان له‌ مه‌شقه‌كاندا ده‌كرد. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی‌ توركیا له‌ 18ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2017 رایگه‌یاندبوو، ...

زیاتر »

ئه‌سه‌د و پۆتین رێكخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ سوریا تاوتوێ‌ ده‌كه‌ن

روسیا له‌پاش ساڵی‌ 2011و دروستبوونی‌ ته‌نگژه‌كان له‌ سوریا، رۆڵی‌ گه‌وره‌ و كاریگه‌ریی‌ هه‌بوو، به‌ تایبه‌ت له‌ مانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی‌ وڵاته‌، له‌ئێستاش و له‌پاش سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی‌ سوپای‌ سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ له‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ له‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان، رۆڵی‌ مۆسكۆ جگه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ مه‌یدانییه‌كان، له‌ نه‌خشاندنی‌ ئاینده‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ سوریادا فراوانتر ده‌بێت. به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی‌ سوریا، ...

زیاتر »

كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌: ئێران ده‌ست له‌كاروباری‌ ناوچه‌كه‌ وه‌رده‌دات

به‌یاننامه‌ی‌ كۆتایی‌ وه‌زیره‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌، « ده‌ستوه‌ردانی‌ ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی‌ عه‌ره‌بی‌» له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێرانیش ده‌ڵێت، كێشه‌كانی‌ ئێستای‌ ناوچه‌كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و «سیاسه‌ته‌ نه‌زۆكانه‌وه‌یه‌» كه‌ سعودیه‌ ده‌یانگرێته‌به‌ر. له‌ 19ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2017، وه‌زیره‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نائاسایی‌ خۆیان له‌ قاهیره‌، به‌یاننامه‌ی‌ كۆتاییان ده‌ركرد و تێیدا «ده‌ستوه‌ردانه‌كانی‌ ئێرانیان له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ ...

زیاتر »