سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 92)

ره‌وته‌كان

خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دوای ساڵێك لە حوكمڕانی ترەمپ

دەیان خێزانی ئیسرائیلی خۆیان ئامادە دەكەن تا لە جولەكەنشینەكانی (ئەفرات) و (هۆشەع سیون) نیشتەجێ‌ ببن كە فراوانبونێكی بەرچاویان بەخۆوەبینیوە. ئەو باڵەخانە و ئاپارتمانانە بنیاتنەدەنران گەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ئەمریكا لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیدا سەركەوتنی بەدەستنەهێنایە و پۆستی سەرۆكایەتی لە وڵاتەكەیدا دەستەبەرنەكردایە، ئەوەش بە گوتەی ئەو جولەكانەی بەنیازن لەو ناوچانەدا نیشتەجێ‌ ببن. یەكێك لە جولەكەنشینەكان بە ئاژانسی (فرانس 24)ی راگەیاندبوو»بنیاتنانی ...

زیاتر »

ئەبوزەبی، قەتەر لەسەر نەخشەی كەنداو دەسڕێتەوە

تەنگژەی نێوان قەتەر و دراوسێكانی لە ناوچەی كەنداو، پێدەنێتە رووبەرێكی بێ‌ پێشینە، ئەوەش دوای ئەوەی توێژەرێكی ئەمریكایی ئاماژەی بە سڕینەوەی نیچمە دوورگەی قەتەری كردبوو لەسەر نەخشەی ناوچەی كەنداو لە وێنەیەكدا كە لە مۆزەخانەی لۆڤەری شاری ئەبوزەبی ئیمارات نمایش كرابوو. مشتومڕ و ناكۆكییەكان لەسەر ئەو وێنەیە پەڕینەوە بۆ پێگە كۆمەڵەیاتییەكان كە تۆمەت و وەڵامدانەوەی یەكتری لە سەر نەخشەكە بەخۆوەبینی. سایمۆن هندرسۆن، ...

زیاتر »

سوریا: غۆتەی شەرقی لەژێر رەحمەتی گازی ژەهراویدا

راپۆرتەكان باس لەو هێرشە دەكەن كە گازی ژەهراوی كلۆری تێدا بەكارهاتووە لە غۆتەی شەرقی. بەپێی «بی بی سی»بریتانی، دانیشتوانی ناوچەی غۆتەی شەرقی كە رۆژانە رووبەڕووی بۆردومان دەبنەوە، بۆنی گازێكیان هەڵمژیوە لە پاش هێرشێكی موشەكی بۆسەر ناوچەكە. حكومەتی سوریا لە ساڵی 2013وە گەمارۆیەكی توندی بەسەر غۆتەی شەرقیدا سەپاندووە كە بە یەكێك لە گەڕەكەكانی دیمەشقی پایتەختی سوریا دادەنرێت و لەلایەن چەند گروپێكی ...

زیاتر »

داوا دەكرێت ئەنقەرە لە حكومەتی دیمەشق نزیك ببێتەوە

سەركردەی پارتێكی سیاسی توركیا، داوا دەكات وڵاتەكەی هەماهەنگی حكومەتی سوریا بكات بۆ رووبەڕبوونەوەی خواستەكانی ئەمریكا لە سوریا، رۆژنامەی تایمزی بریتانیش پێیوایە ئەردۆغان یاریی بە ئاگر دەكات گەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریادا ئەنجام بدات. دوغۆ برینشاك سەرۆكی حزبی نیشتمان لە توركیا، بەپێویستی دەزانێت بەر لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین، هەماهەنگی لەگەڵ سوریا بكرێت، هێزەكانی ئەمریكاش لە بنكەی ئینجەرلیك بە هەڕەشەیەكی راشكاوانەوە بۆسەر وڵاتەكەی ...

زیاتر »

ئێران بەڵێن دەدات بە توندی وەڵامی ئەمریكا بداتەوە

بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەپاندنی سزاكانی سەر سەرۆكی دادوەریی وڵاتەكەی لەلایەن ولایەتە یەكگرتووەكانەوە بە «تێپەڕاندنی هێڵی سور» ناودەبات، بەڵێنیش دەدات وەڵامی سەپاندنی ئەو سزایانە بداتەوە. سادق لاریجانی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، لەنێوان ئەو 14 كەس و دامەزراوانەدا بوو كە لەلایەن ئەمریكاوە بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ تۆمەتبار كرابوون. ئەوەش دوای راگەیاندنەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بوو كە درێژكردنەوەی ماوەی سزاكانی ئەمریكای ...

زیاتر »

پاش حەوت ساڵ تونسییەكان خۆپیشاندان دەكەنەوە

لەبەرانبەر گرانی گوزەران و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەك و پێداویستییەكان لەو وڵاتە، تونسییەكان هاوشێوەی مانگی كانوونی دووەمی 2011، خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستپێدەكەنەوە و حكومەت ناچار دەكەن چاو بە سیاسەتەكانیدا بخشێنێتەوە و رەچاوی باری گوزەران و ژیانی هاوڵاتیان بكات. دوای چەند رۆژێك لەو خۆپیشاندانانەی وڵاتەكەی گرتەوە بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی سكهەڵگوشین لەلایەن دەوڵەتەوە، حكومەتی تونس ژمارەیەك چاكسازی كۆمەڵایەتی رادەگەیەنێت. خۆپیشاندانی تونسییەكان، پێش یادی روخاندنی ...

زیاتر »

سعودیە:بن سەلمان بەرەو لووتكەی دەسەڵات

لەم ماوەیەی دواییدا لە ریازی پایتەختی سعودیە، باس و خواسی ئەوە بڵاوبۆوە كە گوایە جێنشینی شاهانە كار بۆ كۆكردنەوە و قەتیسكردنی دەسەڵات دەكات لە «بازنەیەكی زۆر بەرتەسك»ی نێو خانەوادەی فەرمانڕەوای وڵاتەكە و لەو كارەشدا، گومان هەیە ئیدارەی ئێستای ئەمریكا پاڵپشتی بكات. وردەكارییەكانی پشت ئەو قسە و باسانە چین؟ دەبێت لەئێستاوە هەنگاوە سەرەتاییەكانی ئەو پلانە ئاشكرا بن؟ میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی چین؟. ماڵپەڕی ...

زیاتر »

لیبیا، پێگەی پەڕینەوەی ئەفریقاییەكان بۆ ئەوروپا

دەیان كۆچبەر لە هەوڵی پەڕینەوەدا لە دەریای ناوەڕاست، بەلەمە لاستیكییەكەیان نوقمی ئاو دەبێت و لە بەرانبەر كەنارئاوەكانی لیبیا دیارنامێنن، پێشبینیش دەكرێت هەموو ئەوانە لەنێو دەریادا خنكابن و گیانیان لەدەستدابێت. لە 10ی ئەم مانگەدا، پاسەوانانی كەنارئاوەكانی لیبیا، ئاماژەیان بە دیارنەمانی 90 بۆ 100 كۆچبەر كردبوو، لە هەمان كاتدا 300 كەسی تر كە لە سێ‌ بەلەمدابوون، لە دەریا هێنرانە دەرەوە، دوای ئەوەی ...

زیاتر »

عەبدوڵڵا گول خۆی بۆ سەرۆكایەتی توركیا ئامادە دەكات

ناكۆكییەكانی نێوان عەبدوڵڵا گول و رەجەب تەیب ئەردۆغان دەبنە باسی میدیاكانی توركیا و بە گوتەی نوسەرێكی رۆژنامەی «حوڕییەت»ی ئەو وڵاتەش، گول لە ئەردۆغان ناڕازییە و لەئێستاوە ئامادەسازیی بۆ بەشداریی لە پێشبڕكێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا دەكات كە بڕیارە لە ساڵی 2019دا سازبكرێت. راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باس لەو ناكۆكیانە دەكەن كە لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئێستای توركیا و عەبدوڵڵا گول سەرۆكی پێشووی وڵاتەكەدا ...

زیاتر »

ئەمریكا پشتیووانی لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دەكات

تارانی پایتەخت و چەند شارێكی تری ئێران خۆپیشاندانی فراوان بۆ ناڕەزایی بەرانبەر بە دۆخی گوزەرانی هاوڵاتیان بەخۆوە دەبینن و سەرۆكی ئەمریكاش بە ئاشكرا پشتیوانیان لێدەكات، وەك میدیاكانی خۆرئاواش ئاماژەی پێدەكەن، خۆپیشاندانەكانی ئەمجارە بە خراپترین تەوژمی توندوتیژی لەو وڵاتەدا دادەنرێت. لە هەفتەی رابردوو بەهۆی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرانبەر بە خراپی باری گوزەران، و دروستبوونی ئاژاوە و پشێوی، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان لە ...

زیاتر »