سەرەکی » وتار » ئازاد ئیبراهیم ‌ (پەڕە 2)

ئازاد ئیبراهیم ‌

دڵسۆزی و خۆشەویستی بۆ یەكێتی

دوای‌ كۆنگره‌ بەشی چوارەم لەدوای ژیانئاوایی سەرۆك مام جەلال، دەزووی ڕۆحی و خۆشەویستی لەنێوان هەڤاڵانی یەكێتی و سەركردایەتی یەكێتیدا بچڕاوە و بەدرێژایی مێژووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە هێندەی ئەم قۆناغە كادر و هەڤاڵ و هەڵسوڕێنەری یەكێتی لە حیزبەكەیان جیانەبوونەتەوە و ڕیزەكانی یەكێتییان جێنەهێشتووە، لەو قۆناغەدا سەركردەو خەمخۆرێكی یەكێتی دڵی دانەخورپا بۆ ئەو هەموو هەڤاڵەی یەكێتی كە كەشكۆڵی چوار دەیەی خەباتیان ...

زیاتر »

یه‌كێتی ناو یه‌كێتی

به‌شی سێیه‌م ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌ر شتێك له‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بنوسین، ئه‌وا په‌یوه‌ست به‌هه‌ر جومگه‌و لایه‌نێكی ئه‌م حیزبه‌ گوته‌زایه‌ك و دروشمێكی سه‌رۆك مام جه‌لالمان هه‌یه‌ كه‌ بیكه‌ین به‌ پاڵپشت بۆ سه‌لماندن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی‌ قسه‌كانمان. له‌م به‌شه‌ی نوسینه‌كه‌ماندا ده‌بێت هه‌موو تێڕوانین و بڕواكان له‌ده‌وری ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كۆ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت «یه‌كێتی ناو یه‌كێتی وه‌ك بیلبیله‌ی‌ چاومان ده‌پارێزین». ئه‌و ...

زیاتر »

کادر و ئەندامانی یەکێتی

دوای‌ كۆنگره‌.. بەشی دووەم لەدوای چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، ئیدی یەکێتی و سەرکردایەتی نوێی یەکێتی نابێت پێیانوابێت وەزیفەیان تەواو بووە و ئیدی ئەوان خەمی گەورەیان نەماوە و ئیدی بۆ خۆیان پاڵی لێدەدەنەوەو ئەوەی خەونی ئەوان بوو کە بەستنی کۆنگرەیە ئەنجامیان داوە، بەپێچەوانەوە لە دوای چوارەمین کۆنگرەوە ئیدی ئەرکی یەکێتی و سەرکردایەتی نوێی یەکێتی قورستر دەبێت. ئەرکی سەرکردایەتی نوێ ئەرکێکی ...

زیاتر »

ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ وشكەساڵی بێت؟

(27) به‌پێی پرسه‌ جوگرافییه‌كان و لێكه‌وته‌كانی‌ كه‌ش و هه‌وا، له‌پاڵ ئه‌و دیوه‌ زانستییه‌دا دیسان جوتیارانیش وه‌ك ئه‌زمون و دیوێكی دیكه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ساڵی كشتوكاڵی، پێیانوایه‌ ئه‌م ساڵ سه‌ره‌تایه‌كی باش نییه‌ و ئه‌وه‌ی‌ لێی ده‌خوێننه‌وه‌ و ئه‌و ئاماژه‌ و سیگناڵانه‌ی‌ ده‌ركه‌وتوون، بڕوای‌ ئه‌وه‌ی‌ لای‌ جوتیاران و شاره‌زایان دروست كردووه‌ كه‌ ئه‌م ساڵیش وشكه‌ ساڵی ده‌بێت. زانست ناوه‌ ناوه‌ په‌یامی‌ ئه‌وه‌ به‌ ...

زیاتر »

میدیاو میدیاكاری‌ یه‌كێتی

دوای‌ كۆنگره‌.. به‌شی یه‌كه‌م له12/1/2020 یادی گه‌وره‌ترین میدیای كاغه‌زی ڕۆژنامه‌ی‌ (كوردستانی‌ نوێ)مان كرده‌وه‌. زۆرجار خوێنه‌ران و نوسه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی (كوردستانی‌ نوێ) ده‌یانوت ئێوه‌ خۆتان حیزبین و له‌ناو ڕۆژنامه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن بۆیه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌تان له‌لا گه‌وره‌ و گرنگه‌ و ڕۆحی یه‌كێتی بوون وایكردووه‌ خۆشتان بوێت، به‌ڵام واقیعی یاده‌كه‌ و هاتنی ئه‌و هه‌موو میوانه‌ كه‌ به‌شێكیشی كادیر و نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی ناو یه‌كێتی نه‌بوون، ...

زیاتر »

میدیاو میدیاكار، به‌رپرسیارێتی‌ له‌م دۆخه‌دا

یه‌كه‌م ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی‌ كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م ته‌نها زه‌نگی چونه‌ ژووره‌وه‌ی‌ خوێندكاره‌كان لێیدابوو بچنه‌ كه‌رته‌كانی‌ خۆیان، هێشتا پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌م ڕاده‌ستی خوێندكاره‌كان نه‌كردبوو، خوێندكارێك هاته‌ به‌رده‌مم و وتی مامۆستا پرسیارێك. ئه‌وه‌ی‌ مێشكم به‌لایدا ڕۆیی پرسی وانه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كان بوو، به‌ڵام خوێندكاره‌كه‌ پرسی: مامۆستا تۆ وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس نه‌ك وه‌ك مامۆستا، ئه‌م ئاڵۆزیی و پەرەسەندنەی ئێستای نێوان ئەمریکا و ئێران چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه‌ و پێتوایه‌ ...

زیاتر »

گونده‌كان دوای‌ چواره‌مین كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی

تاكو نوسینی ئه‌م چركه‌ساته‌ی‌ كه‌ ئه‌م وتاره‌ی‌ تێدا ده‌نوسم ڕوون نییه‌ كه‌ كێ ده‌بێته‌ سه‌رۆكی «یه‌كێتیی نیشتمانیی‌ كوردستان» تاكو بڵێین ڕووی ده‌ممان و وشه‌كانمان ده‌كه‌ین به‌ سه‌رۆكی نوێی یه‌كێتی كه‌ چیتر گونده‌كان پشتگوێ نه‌خات و خه‌مێك له‌ گونده‌كان بخوات و پرۆژه‌ی‌ «ئه‌نجومه‌نی‌ گونده‌كان» كه‌ ئه‌ویش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای‌ ڕاپه‌ڕینی 1991 پێی هه‌ستا، زیندوو بكاته‌وه‌ و جارێكیتر په‌یوه‌ندییه‌ گه‌رموگوڕه‌كه‌ی‌ جارانی ...

زیاتر »

گومان لە خۆپیشاندانەکانی عێراق

ئەم وڵاتەی ناوی عێراقە، لەبەرئەوەی کراسی دەیان خۆپیشاندان و گردبوونەوە و ئینقلابی بە پیسی دڕیووە! ئیدی هەرچی خۆپیشاندانێکی خۆڕسکانەیش لەناو واقیعی قەیرانەکانەوە سەرهەڵبدات، پێمانوایە دەستێکی پیس و گێرەشێوێنی لەپشتەو بەو کراسەیدا دەسڕێت ناوی خۆپیشاندانە. لەڕاستیدا هیچ تەماشاکارێک چی تەماشاکار بەچاوی سەرو چی تەماشاکار بەچاوی عەقڵ، ناهەقی نییە گومانی لە هەموو خۆپیشاندانێک لە عێراقدا هەبێت کە دەستی دەرەکی تێدابێت و بیجوڵێنێت. ...

زیاتر »

ونبوونی رۆڵی گونده‌كان له‌ شۆڕشدا

(25) ئه‌گه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان نه‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌و قسه‌ و وته‌ و باسانه‌ی‌ كه‌ گرنگی گونده‌كان له‌ شۆڕشی نوێدا باس ده‌كه‌ن و گونده‌كان وه‌ك هێزێكی پاڵپشت بۆ شۆڕش ناوده‌بات، ئه‌وا دوو قسه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال به‌سه‌ ئێمه‌ وه‌ك به‌ڵگه‌ به‌ده‌ستمانه‌وه‌ بێت كه‌ گونده‌كان و شۆڕش دوانه‌یه‌كی له‌یه‌كتر جیانه‌كراون و هیچ مێژوویه‌ك و هێز و لایه‌نێك ناتوانێت ئه‌م دوو ناوه‌ «شۆڕش ...

زیاتر »

حیكایه‌تی ئه‌نچه‌رلیك

وادیاره‌ حیكایه‌تی ئه‌نچه‌رلیكی نێوان توركیا و ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌و هه‌ویره‌ی لێهاتووه‌ كه‌ ده‌بێژن ئاوی زۆر گه‌ره‌كه‌. سه‌رگوزه‌شته‌ی‌ ئه‌نچه‌رلیك و به‌كارهێنانی‌ كارتی ئه‌نچه‌رلیك له‌لایه‌ن توركیاوه‌ دژی ئه‌مریكا ده‌مێكه‌ چیرۆكی سه‌ر زاری‌ سیاسی و ڕۆشنبیرانه‌ و به‌سه‌ره‌تایه‌كی نزیك ده‌ست پێناكات، به‌ڵكو سه‌ره‌تای‌ ئه‌م حیكایه‌ته‌ بۆ جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ توركیا بڕیاری‌ دا ئه‌و بنكه‌یه‌ نه‌داته‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا. ئه‌م چیرۆكه‌ به‌ زنجیره‌یه‌ك ...

زیاتر »