سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت (پەڕە 5)

هه‌واڵ و سیاسەت

گرژییەکانی کەرتی غەزە بەردەوامە

ماوەی چەند رۆژێکە بەتایبەتی لە پاش کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قودس، شەڕوپێکدادانی گەورە لە نێوان فەلەستینییەکانی کەرتی غەزە و سوپای ئیسرائیل دورستبووە، ئەمەش بۆتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 60 کەس و برینداربوونی سەرو 2 هەزار کەسیش. لەلایەکی تریشەوە بەهۆی بەکارهێنانی مافی ڤیتۆوە، ئەمریکا هەوڵی وڵاتە عەربییەکان بۆ ئیدانەکردنی ئیسرائیل لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگرت. ئیسرائیلیش حەماس بەوە تاوانبار دەکات، کە ...

زیاتر »

مێرکل داوا دەکات ئەوروپا هەوڵی زیاتر بدات بۆ راگرتنی جەنگی سوریا

لەبەرامبەر رۆڵی بۆ هاوکاریکردن و یارمەتیدانی خەڵكی ئاوارە و کۆچبەران، ئەنجیلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا، خەڵاتیی « چرای ئاشتی « قەدیس فرەنسیسی لە ئیتالیا پێبەخشرا، لەمیانی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا، ئەنجیلا مێرکل رایگەیاند: کێشەی سوریا یەکێکە لە کارەساتە مرۆییە گەورەکانی ئەم سەردەمەمان. داواشی لە سیاسەتمەدارەکانی ئەوروپا کرد ، هەوڵی زیاتر بددەن بۆ کۆتاییهێنان بەم کارەساتە گەورەیە. چرای ئاشتی لە شاری ئەسیزی ئیتالیا کە ...

زیاتر »

تیرۆر رۆژهەڵات و رۆژئاوا دەهەژێنێت

شەوی شەمممە تیرۆریستێکی چەتەکانی داعش دووبارە پاریسی خوێناوی دەکاتەوەو بەچەقۆ پەلاماری خەڵکی سیڤیل دەدات، گەرچی لە ئەندەنوسیاش کڵێساکان دەکرێنە ئامانج، بەم شێوەیەش لەیەک رۆژدا، لە دوو دەوڵەتی ئاسیا و ئەوروپادا، دووبارە تیرۆر دەستی چەپەڵی خۆی وەشاند. پاریس خوێناویکرا شەوی شەمممە لە یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری پاریس، چەتەیەکی داعشی بە چەقۆ پەلاماری خەڵکی پیادە دەدات و لەئەنجامدا کەسێک دەکوژێت و چواری تریش ...

زیاتر »

ترەمپ رێکەوتنە ئەتۆمییـەکەی لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەوە

رۆژی سێ شەممە8/5 لە کۆشكی سپی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و دەوڵەتانی 5+1 هەڵوەشاندەوەو یەک لایەنانە ئەمریکا لەو رێکەوتنە دەرچوو. ترەمپ لە وتەیەکیدا رایگەیاند: ئەو رێکەوتنە هیچ ئارامی و ئاشتییەک لە رۆژهەلاتی ناڤین دابین نەکردووە. حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێرانیش لە وەڵامدا رایگەیاند: ئێران پابەند دەبێت بە رێکەوتنەکەوە. ئەمریکاشی تاوانبار کرد بەوەی کە رێز لە رێکەوتنە ...

زیاتر »

هەوڵێکی گرنگ بۆ ئاشتی لە کۆریا

هەفتەی پێشوو تەواوی میدیاکانی جیهان بەوپەڕی گرنگییەوە وێنەی هەردوو سەرۆکی کۆریایان بڵاوکردەوە، ئەمەش بە یەکێک لە رووداوە گرنگەکانی ئەمساڵ دادەنرێت. زۆرێک لە چاودێری سیاسیی و سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیش، ئەم کۆبونەوەیە بەسەرەتایەکی باش دانا، بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سارد و گەرمی نێوان هەردوو کۆریا. هەندێکیش بەسەرەتای کردنەوەی لاپەڕەییەکی نوێی هەردوو بەشی کۆریا و تەنانەت ئەمریکاشیان دانا. کۆبوونەوەیەکی مێژوویی رۆژی هەینی 27،4 ...

زیاتر »

فەرەنسا باشترین و سۆماڵیش خراپترین پاسپۆرتی جیهانیان هەیە

ماوەی چەند ساڵێکە دەزگا و سەنتەرە جیهانییەکان هەڵسەندگاندن بۆ باشترین و خراپترین پاسپۆرتی دەوڵەتانی جیهان دەکەن، بۆئەم مەبەستەش پشت بە کۆمەڵێک پێوەری گرنگ دەبەستن لەسەروهەمووشیانەوە توانای سەفەر کردن و مانەوە لەوڵاتی بێگانە، هێزی گەورە بە پاسپۆرتەکان دەدات. ئەمساڵ پاسپۆرتی فەرەنسا بە باشترین پاسپۆرتی جیهان دانرا و سۆماڵیش بە خراپترین. لەناو وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناڤینیشدا، ئیمارات باشترین پاسپۆرتی هەیە و ...

زیاتر »

ترەمپ نهێنی کۆبوونەوەکان لەگەڵ کۆریای باکوور ئاشكرا دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکابە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو رایگەیاند: بەرپرسانی ئەمریکی بەشێوەیەکی راستەخۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی کۆریای باکوور دەکەن. ئەمەش دوودڵی زۆری لای ژاپۆنییەکان و هاوپیەمانەکانی ئەمریکا لەئاسیا دروست کردووە، بەتایبەتی لای ژاپۆنییەکان کەلەئێستادا سەرۆک وەزیرانەکەی لە ئەمریکایە. لەسەر ئاستی باڵا ئەنجام دەدرێت لە میانەی پێشوازیکردنی لە شێنزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەشاری فلۆریدا لەباشووری رۆژهەڵاتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نهێنی ...

زیاتر »

داوای کشانەوەی سوپای تورکیا لەعیراق دەکەن

سەرانی وڵاتانی عەرەب لە شاری « ظهران» ی رۆژهەڵاتی عەرەبستانی سعودیە کۆبوونەوە. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیش بریتی بوون لە دۆسێی « سوریا، یەمەن و کێشەی عەرەب و ئیسرائیل « هەروەها ئیدانەی رۆڵی ئێران لەناوچەکە کراو داواشیان لە تورکیا کرد، کە سوپاکەی لە عیراق بکشێنێتەوە، هەرچەندە باسی داگیرکردنی عەفرین نەکرا. لەلایەکی ترەوە کێشەی قەتەر و دەوڵەتانی کەنداویش، لەم کۆبوونەوەیدا باس نەکراو میری ...

زیاتر »

ترەمپ موشەکە جوانەکانی نارد

سەرلەبەیانی رۆژی شەممە هاوڵاتییانی دیمەشق بە بینینی مووشەکە نوێکانی ئەمریکا بەسەر سەریانەوە، پێشوازییان لە رۆژێکی نوێ کرد. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش لە لێدوانێکی کورتیدا، ئەم هێرشەی وەکو سزایەک بۆ رژێمی ئەسەد دانا، گەرچی مۆسکۆ و تارانیش، بەتوندی ئیدانەی ئەم هێرشەیان کرد و بە لەشکرکێشی بۆ سەر سوریایان لەقەڵەم دا. هەریەک لە فەرەنسا و بەریتانیاش بەشداری هێرشەکەیان کرد. چاودێرانی سیاسیش پێیان ...

زیاتر »

فەرەنـسا و بەریتانیا پشتگیری رۆژئاڤا دەکەن

هەفتەی پێشوو فەرەنسا بوونی سەربازی خۆی لە رۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی لەشاری مەنبج بەهێزتر کرد، هەروەها شاندێکی ئەنجومەنی لۆرداتی بەریتانیاش سەردانی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستانی کرد، ئەمەش لەرووی سیاسیی و مەعنەوییەوە بۆ کوردانی رۆژئاوا زۆر گرنگ بوو. فەرەنسییەکان لە مەنبجن ئەنجومەنی سەربازی مەنبج لەبەیانێکدا رایگەیاند: کۆمەڵێک ئۆتۆمبیلی سەربازی فەرەنسا هاتوونەتە شارەکە و لە سەربازگەیەک لەباکووری شاری مەنبج دامەزراون. راشیگەیاند: لەم چەند رۆژەی ...

زیاتر »