سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت (پەڕە 6)

هه‌واڵ و سیاسەت

فەرەنـسا و بەریتانیا پشتگیری رۆژئاڤا دەکەن

هەفتەی پێشوو فەرەنسا بوونی سەربازی خۆی لە رۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی لەشاری مەنبج بەهێزتر کرد، هەروەها شاندێکی ئەنجومەنی لۆرداتی بەریتانیاش سەردانی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستانی کرد، ئەمەش لەرووی سیاسیی و مەعنەوییەوە بۆ کوردانی رۆژئاوا زۆر گرنگ بوو. فەرەنسییەکان لە مەنبجن ئەنجومەنی سەربازی مەنبج لەبەیانێکدا رایگەیاند: کۆمەڵێک ئۆتۆمبیلی سەربازی فەرەنسا هاتوونەتە شارەکە و لە سەربازگەیەک لەباکووری شاری مەنبج دامەزراون. راشیگەیاند: لەم چەند رۆژەی ...

زیاتر »

عەرەبستانی سعودیە لە دەرگای ئیسرائیل دەدات

بەهاتنی محەمەد بن سەلمان جێنشینی عەرەبستانی سعودیە ، سیاسەتی ئەم وڵاتە چ لەرووی ناوخۆوەو چ لەرووی دەرەکیەوە، گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە. لە دوایین لێدوانیدا محەمەد بن سەلمان رایگەیاند: فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان مافی خۆیانە لەسەر خاکی خۆیان، دەوڵەتی خۆیان هەبێت. ئەمەش یەکەمجارە بەرپرسێکی سعودیی ئیعتراف بە بوونی ئیسرائیل بکات. هەربۆیە زۆرێک لە میدیا و سەنتەری عەرەبیی و جیهانییەکانیش، باس لە نزیکبوونەوە ...

زیاتر »

ترەمپ داوای پارە دەکات

بۆ جاری دووەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە : دەخوازێت بە زووترین کات، هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بکشێنێتەوە. هۆکاری ئەمەشی بۆ تێچوونی دارایی گەڕاندەوە. راشیگەیاند: ئەوانەی دەخوازن ئەمریکا لە سوریا بمێنێتەوە، دەبێت پارەمان بددەنێ. ئەم لێدوانەی ترەمپیش دووپاتکردنەوەی لێدوانەکەی پێشوویەتی. دووپاتکردنەوەی قسەکانی پێشووی لە دیدارێکیدا لەکۆشكی سپی لەگەڵ سەرانی « لاتیفیا، لیتوانیا، ئیستوانیا» دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: من زۆر ...

زیاتر »

ترەمپ لە داڤوسەوە بەرگری لە دروشمی ״یەکەمجار ئەمریکا״ دەکات

کۆربەندی دافوس کەیەکێکە لەکۆبوونەوە جیهانییەکان و هەمووکاتێک دەبێتە مایەی گرنگی پێدانی میدیا و ناوەندە سیاسیی و ئابوورییەکانی جیهان، ئەمساڵیش بۆیەکەمجار دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەشداری ئەم کۆڕبەندە بوو. ئەمەش وایکرد کەفۆکسی میدیاکانی جیهانی بەربکەوێت و لێدوانەکانی ببنە مایە‌ی گرنگی پێدان. لەم کۆڕبەندەشدا ، ترەمپ بەرگری لەسیاسەتی «یەکەمجار ئەمریکا» ی کرد. ئەمەش بووە مایەی نیگەرانی زۆرێک لەسەرانی ئەوروپا و جیهان. ترەمپ ...

زیاتر »

بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆیی ساخته‌ له‌لایه‌ن میدیای تورکییه‌وه‌

تورکیا ته‌نها له‌رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه‌ په‌لاماری کوردی رۆژئاوا نادات، بگره‌ به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م جه‌نگه‌ش له‌رووی میدیاییه‌وه‌ ده‌کات. دیاره‌ هه‌روه‌ک چۆن تورکیا له‌رووی سیاسیی و ئه‌خلاقییه‌وه‌، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک و پاساوێکی راستی نییه‌، له‌رووی میدیاییشه‌وه‌ هه‌واڵی چه‌واشه‌کاری و دروستکراو، له‌میدیاکانی له‌باره‌ی جه‌نگه‌که‌وه‌ بڵاوده‌کاته‌وه،‌ ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی وره‌ی سوپاکه‌ی له‌ناوخه‌ڵکیدا به‌هێزبکات. ئه‌مه‌ش له‌میدیاکانی جیهاندا، به‌شه‌رمه‌زاری وه‌سف ده‌کرێت. فرانس 24 هه‌واڵه‌که‌ ئاشكرا ده‌کات که‌ناڵی فرانس 24 ...

زیاتر »

کتێبێک ئاگر به‌رده‌داتـه‌ کۆشكی سپی

له‌ماوه‌ی پێشوودا کتێبێک له‌باره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ژێرناونیشانی « ئاگرو تووڕه‌یی» چاپکرا. ئه‌مه‌ش له‌ناو مه‌یدانی سیاسیی و رۆشنبیری ئه‌مریکیدا، ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌. له‌م کتێبه‌دا نووسه‌ر ‌، تره‌مپ وه‌کو سه‌رۆکێکی که‌م ئه‌زموون و هه‌ڵه‌شه‌و ده‌به‌نگ وه‌سف ده‌کات. تره‌مپیش وه‌ڵامی ئه‌م نووسه‌ره‌ ده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێت: من بلیمه‌تم. ئاگرو تووڕه‌یی ئاگرو تووڕه‌یی ده‌سته‌واژه‌یه‌کی ئاینییه‌ له‌ ئینجیلی پیرۆزدا هاتووه‌. پێشتر دۆناڵد تره‌مپ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی‌ ...

زیاتر »

سودان و میسر یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن

له‌ماوه‌ی پێشوودا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان میسروسودان گرژیی زۆری تێکه‌وتووه‌، هه‌فته‌ی پێشوو ئه‌م گرژییه‌ گه‌یشته‌ ئاستێکی خراپترو سودان باڵیۆزی خۆی له‌ قاهیره‌ بۆماوه‌یه‌کی دیاری نه‌کراو بانگهێشت کرده‌وه‌. به‌مه‌ش په‌یوه‌ندین نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ به‌ره‌و ئاڵۆزتر ده‌چێت. زۆرێک له‌ چاودێرانی سیاسیش، هۆکاری ئه‌م کێشه‌یه‌ بۆ که‌ڵه‌که‌بوونی کێشه‌کانی ساڵانی پێشوو ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ « دیاریکردنی سنووری نێوان هه‌ردوولا، ئاوی نیل، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ...

زیاتر »

ئه‌مریکا پاکستان تاوانبار ده‌کات

له‌ساڵی نوێدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا کێشه‌یه‌کی نوێی دروستکرد، کاتێک له‌سه‌ر واڵه‌ی تایبه‌تی خۆی هێرشی توندی کرده‌ سه‌ر پاکستان و تاوانباریکردن به‌وه‌ی که‌ درۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا کردووه‌. دواتریش کێشه‌که‌ گه‌وره‌تربوو ، کاتێک به‌رپرسانی ‌هه‌ردوولا ده‌ستیان به‌تاوانبارکردنی یه‌کتری کرد، ناڕه‌زاییه‌کانیش گه‌یشته‌ ئاستی ئه‌وه‌ی‌ که‌شه‌قامی پاکستانی بجووڵێنێت و خۆپیشاندانی گه‌وره‌ له‌دژی تره‌مپ و ئه‌مریکا بکرێت. پێش ناچێت هه‌روا به‌ئاسانی کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکرێت، ...

زیاتر »

لە ئێران خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌ و وڵاتـانی جیهانیش هه‌ڵوێستی جیاوازیان هه‌یه‌

بۆ پێنچه‌مین رۆژ، خۆپیشادان له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێراندا به‌تایبه‌تی له‌تارانی پایته‌خت به‌رده‌وام بوو، ئاژانسه‌کانی جیهانیش، باس له‌ کوژرانی 15 که‌س و ده‌ستگیرکردنی نزیکه‌ی 400 که‌س ده‌که‌ن له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کانه‌وه‌. ئه‌مریکاو به‌ریتانیاش پشتگیری خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌ن و ئه‌وروپاش داوای مافی خۆپیشانده‌ران ده‌کات، گه‌رچی روسیایه‌ داوای هێورکردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌که‌ ده‌کات. ئێرانیش هه‌ریه‌ک له‌ئه‌مریکا و به‌ریتانیاو سعودیه‌ تاوانبار ده‌کات. خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌ ئاژانسه‌کانی جیهان باسیان له‌ ...

زیاتر »

سربیا چالاکوانێکی کورد راده‌ستی تورکیا ده‌کات

که‌ناڵی دۆیتچه‌ ڤێله‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌واڵێکدا رایگه‌یاند: حکومه‌تی سربیا جه‌وده‌ت ئه‌یاز چالاکوانی کوردی باکووری کوردستانی راده‌ستی تورکیا کردووه‌، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا پێشتر ئه‌یاز داوای مافی په‌نابه‌ری له‌ سربیا کردووه‌، پێشتریش لیژنه‌ی دژایه‌تیکردنی ئه‌شكه‌نجه‌دانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش، له‌به‌یانێکدا داوای له‌حکومه‌تی سربیا کردووه،‌ که‌ ئه‌و چالاکوانه‌ کورده‌، راده‌ستی حکومه‌تی تورکیای نه‌کاته‌وه‌. ئه‌مه‌ش بۆته‌ مایه‌ی ناڕه‌زایی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان. دژی ئه‌ردۆغان بووه‌ ئه‌و که‌ناڵه‌ باس له‌وه‌ده‌کات که‌ ...

زیاتر »