سەرەکی » وتار » بورهان شێخ ڕەئوف‌ (پەڕە 5)

بورهان شێخ ڕەئوف‌

لوبنان، نیشتمانپه‌روه‌ری‌ جێ‌ به‌ تائیفییه‌ت لێژ ده‌كات

كه‌ قوتابی‌ بووم له‌ پۆلی‌ پێنجه‌می‌ سه‌ره‌تایی‌، ئه‌وكات بۆ یه‌كه‌مجار بابه‌تی‌ جوگرافیام بیست و بینی‌ و خوێندمان، هه‌ر ئه‌وكات وڵاتی‌ شامم بیست، مامۆستای‌ وانه‌كه‌ و كتێبی‌ جوگرافیاش باسی‌ ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌ وڵاتی‌ شام له‌ چوار وڵاتی‌ ئێستا پێكهاتووه‌ (سوریا، لوبنان، ئوردن ‌و فه‌له‌ستین) . لوبنان ئه‌و وڵاته‌عه‌ره‌بییه‌یه‌ كه‌ كه‌وتۆته‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوینه‌وه‌ و هه‌روه‌ها كه‌وتۆته‌ خۆرئاوای‌ كیشوه‌ری‌ ئاسیاوه‌. له‌ باكوور و ...

زیاتر »

بۆشایی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌م ناوچه‌ هه‌ستیار و گرنگه‌ی پێی ده‌بێژن رۆژهه‌ڵاتی ناوین، پاشه‌كشه‌ پێ بكات. ساڵی 2011 كه‌ سه‌رۆكی پێشوو باراك ئۆباما هاته‌ سه‌ركار، وه‌كو به‌ڵێنی به‌ ده‌نگده‌ره‌كانی دابوو هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌ عیراق به‌خێرایی برق كێشایه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بارودۆخی عیراق ئارام و سه‌قامگیر نه‌بوو، ئه‌مریكا خۆشی هه‌زاران سه‌ربازی بوون به‌ قوربانی و تریلیۆنه‌ها دۆلاریشی خه‌رج كردبوو له‌ ...

زیاتر »

ئه‌مریكای‌ سه‌رده‌می‌ تره‌مپ

ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌شتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوودا له‌ ده‌ریای‌ باشووری‌ چین به‌له‌مێكی‌ بچووك كه‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی‌ له‌ سه‌ر بووه‌ كه‌ له‌ سته‌می‌ ڕژێمه‌ دكتاتۆره‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌ هه‌ڵاتبوون و به‌له‌مه‌كه‌یان كوون بوو بوو، ئاوی‌ تێچوو بوو، خه‌ریك بووه‌ نوقمی‌ ئاوبێت و هه‌مووان بخنكێن، كه‌ فڕۆكه‌هه‌ڵگرێكی‌ ئه‌مریكی‌ ده‌بینن له‌ناو ده‌ریادا، هاوار بۆ ده‌ریاوانه‌ ئه‌مریكیه‌كان ده‌به‌ن تاوه‌كو ڕزگاریان بكه‌ن، ده‌ریاوانه‌كه‌ش ده‌چێت به‌ هانایانه‌وه‌ و ...

زیاتر »

با ترەمپ وەڵامی تانە و تەشەرەكان بداتەوە

ئەگەرچی ئەمە یەكەم جار نییە كە كورد بەم دەردەی ئێستا ببرێت ‌و لە نیوەی رێگادا بە تەنیا جێبهێڵرێت و قوربانی و شەڕی سەخت و گەورەی پێ بكرێت، دواتر بكرێتە قۆچی قوربانی حەز و بەرژەوەندیی زلهێزەكان. هەرچەندە ئەمریكییەكان لەزاری كیسنجەر كە وەزیری دەرەوە و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی بووە لە حەفتاكانی سەدەی پێشوو، وتویەتی كە ئێمە دۆست و برادەری هەمیشەییمان نییە، بەڵكو ...

زیاتر »

رووبەری خۆپیشاندانەكانی عیراق فراوانتر دەبێت

ئەم 1ی مانگی تشرینی یەكەمەی ئەمساڵ، لاپەڕەیەكی تری خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵكی بەغدای پایتەخت و شارەكانی تری باشوور و ناوەڕاستی عیراقی لەگەڵ خۆیدا هێنا، ئەم خۆپیشاندانانەی ئەمجارە پێچەوانەی جارەكانی پێشوو كە لەناوچە سووننە نشینەكان، یان ئەوەی پێیان دەوت ناوچە گەرمەكان، سەری هەڵدەدا، بەڵكو ئەمجارە لەو شار و ناوەندە چڕانەی دانیشتووانە كە شیعەن و لە شازدە ساڵی رابردوودا حوكمڕانی عیراق بوون ...

زیاتر »

كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌..

كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خولی 74 ئه‌مساڵ خولی حه‌فتاو چواره‌می كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌، كه‌ له‌ساڵی 1946 ه‌وه‌ به‌رده‌وام ساڵانه‌ ده‌به‌سترێت. سه‌ركرده‌كانی وڵاتان كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ باسكردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كێشه‌ و قه‌یرانانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووی گۆی زه‌وی ده‌بنه‌وه‌. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی گێتی دووه‌مه‌وه‌ دامه‌زرا، سه‌ره‌تا ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی 51 وڵات بوو، به‌ڵام ئێستا له‌ساڵی 2019 ‌دا بۆته‌ ...

زیاتر »

به‌ ئامانجگرتنی دامه‌زراوه‌كانی ئارامكۆ…

به‌ ئامانجگرتنی دامه‌زراوه‌كانی ئارامكۆ، ناوچه‌كه‌ له‌ جه‌نگ نزیك ده‌كاته‌وه‌؟ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌ گێتیدا، له‌ هه‌مان كاتیشدا یه‌كێگه‌ له‌ زه‌به‌لاحترین فرۆشیارانی نه‌وت له‌ جیهاندا، ئه‌و كۆمپانیایه‌ش كه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌م پرۆسه‌ گه‌وره‌ و گرنگه‌ ده‌كات، كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیه‌یه‌. ئێستا ئه‌م كۆمپانیا مه‌زنه‌ له‌ژێر سێره‌ی چه‌كه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران ‌و هاوپه‌یمانه‌كانیدایه‌ له‌ یه‌مه‌ن و عیراق و خودی ئێرانیش، ...

زیاتر »

كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمەهدی له‌ به‌رده‌م ئاڵنگارییه‌كاندا

ئه‌گه‌رچی كابینه‌كه‌ی د.عادل عه‌بدولمەهدی هێشتا ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی حوكمڕانی ته‌واو نه‌كردووه‌، ئومێد و ئاواتێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵچنرابوو، له‌ كاتێكدا هه‌موومان ئاگاداری بارودۆخی عیراقین كه‌ چ وێرانه‌یه‌ك بوو له‌دوای شه‌ڕی تیرۆر و داعش و ململانێ ناوخۆییه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی، هه‌ر له‌ناكۆكی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی، ناكۆكی سوننه‌ و شیعه‌، ناكۆكی شیعه‌ و شیعه‌ … تد. عه‌بدولمەهدی بێ پشت و په‌ناترین كه‌س ...

زیاتر »

سییه‌كانی زه‌وی،جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئه‌مازۆن ده‌سووتێن

ناوچه‌ی به‌رینی ئه‌مازۆنی ئیستیوائی گه‌وره‌ترین جه‌نگه‌ڵی باراناوییه‌ له‌ جیهاندا، كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی نۆ وڵاتی ئه‌مریكای لاتین ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌وانیش (به‌رازیل، پیرۆ، گیانا، بۆلیفیا، ئیكوادۆر، سورینام، ڤه‌نزویللا، كۆلۆمبیا، گوینای فه‌ره‌نسی) كه‌ ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر دارو دره‌ختی جۆراو جۆرو رووبارو ئاژه‌ڵی وشكانی تێدایه‌، كه‌ له‌ هیچ شوێنێكی دیكه‌ی جیهان له‌ وێنه‌یان نییه‌. مێژووی جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئه‌مازۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 55 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كه‌ نیشتمان و ...

زیاتر »

ئێران و ئیمارات،كرانه‌وه‌ به‌ڕووی‌ یه‌كدیدا

ساڵانێكی‌ دوور و درێژه‌ كه‌ سه‌ره‌تاكه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی‌ هه‌ژده‌، ئێران چاوی‌ له‌وه‌یه‌ هه‌موو كه‌ناره‌كانی‌ كه‌نداوی‌ له‌بن ده‌ستدا بێت، به‌ڵام له‌مێژووی‌ نوێشدا ئێران و ده‌وڵه‌تی‌ میرنشینه‌ عه‌ره‌بیه‌ یه‌كگرتووه‌كان كێشه‌ و ناكۆكییان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر سنوور، به‌تایبه‌تی‌ له‌سه‌ر دوورگه‌كانی‌ تونبی‌ بچووك و تونبی‌ گه‌وره‌ و ئه‌بو موسا، كه‌ له‌ساڵی‌ 1971 ه‌وه‌ ئێران كۆنترۆڵی كردوون چه‌ند رۆژێك پێش راگه‌یاندنی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیمارات. ئیمارات ...

زیاتر »