سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ (پەڕە 2)

لەتیف فاتیح فەرەج‌

شێخ مەحمودی حەفید

1 سی ساڵ لەمەوبەر تازە بەرەوبیست ساڵ هەڵدەكشام، دڵم لیپی عیشقی نیشتمان، دەویست لەو گەرمەی شكست ونەهامەتیەدا بڕۆم ببمە پێشمەرگە، بونە پێشمەرگەشم بۆ ئەوە بوو شەهید بم، دڵی دنیام بە شەهید بون خۆش بوو، من ئەو ماتە پۆلی پێنجی وێژەیی بوم، ئەو كاتەشەهید بوون گەورەیی و مانادار بوو، شیعرم دەنوسی و دڵی دنیام بە شیعرەكانم خۆش بوو، ئەو سەردەمە شیعرێكم ...

زیاتر »

وەسفیە بەنی وەیس

1-لە نێو بەرخودان و بە گژا چوونەوەدا زۆر كیژ و خاتونی قارەمان دەبنە سومبلی نەتەوە، ئەمە بۆ هەموو نەتەوەو میلەتێك هەروەسایە، خاتونەكانی ناو یەپەگەو یەپەژە بە ئێمەیان گوت ئەم وڵاتە لیپە لە خاتونی بوێرو تەوارو جەربەزە، ئەوەی ئەوان كردیان دنیای سەرسام كرد، دەیان داستان و شیعرو چیرۆك لە بارەیانەوە نووسرا، كورد دەڵێن» شێر لە بێشە دەرچێ‌ چ نێر بێ‌ چ ...

زیاتر »

ناڵە شكێنە

لەتیف فاتیح فەرەج 1 زۆر جار مرۆڤ نازانێ‌ لە سەر چی هەڵوەستە بكات، ئەمە نەك لەبەر نەبونی بابەت نا لەبەر ئەوەی نازانی لە نێوان دەیان بابەتا چی هەڵبژێری بۆ قسە كردن، دەردی كۆمەڵایەتی، پرسی سیاسی، بەدبەختی رۆژ، كێشەوگرفتەكان، یادكردنەوە یان چی، نازانم بۆ لە نێوان سەردانی دوو كەسایەتی سیاسی وئەدەبی دیاری شارە حەیاتەكە كە لەمماوەیە سەرم لێدان، بڕیارم دا ئەوان ...

زیاتر »

خوێنی كورد

خوێنی كورد 1 ئەو هەموو لاوە نەمامن نێژران لەم باخچەیە ریشەی كوردایەتی بوو یانی بۆمان نێژران تورك لە نێو ماڵەكەی خۆماندا دەمانكوژێت، بۆ كوشتنەكەش دەبێت ئێمە داوای لێبوردن بكەین وەك چۆن لە بەر خاتری ئەوان «ئەی رەقیب « پشتگوێ‌ دەخەین، جا ئەوە سەردەمێك لەمەوبەر بابا هەبوو لەسەر ئەو ئەی ڕەقیبە دەیوست دنیا بەسەر كوردا بڕوخێنێ‌، ئێستا كە لێنادرێ‌ نق و ...

زیاتر »

حەكایەتی كەركوك

1 كەركوك هەرچەندی لە بارەوە قسە بكەی هێشتا كەمە، ئاخر كەركوك وەك كێڵگەی تاقیكردنەوە 100 ساڵە هەموو شتێكی لەسەر تاقیدەكرێتەوە، شەڕی نەتەوەیی، تاڵانی نەوت، گرەوی سڕینەوەی یەكتر، عەرەباندن و بەعساندن و تاراندن و لێسەندنەوەی ناسنامەو هتد، بەر لەو 100 ساڵەش عوسمانیەكان هیچ نەماوە بە خەڵكی كەركوكی نەكەن، عوسمانیەكان هەرچی شەقاوەو سەرسەری خۆیان هەبووە بەریانداوەتە خەڵكی كەركوك، هەڵدانەوەی ئەو لاپەڕانە جگە ...

زیاتر »

جلە جێماوەكەی جەژن

1 تەقینەوەكانی كەركوك هەموویان بە ئازار بون ، كەركوك و خەڵكەكەی بێ‌ پرس لە شوناس و ناسنامە لەبەردەم هەڕەشەیەكی مەترسیداردان ، هەڕەشەی تێكدانی پەیوەندی ، هەڕەشەی تێكبەربوونی پێكهاتەكان و نەهێشتنی جوانیەكان ، كەركوك لەبەردەم هەڕەشەدایە ، لەلایەكەوە دەغڵ و دانی وەرزێری كورد دەسوێنرێت و ئەویش بە كەساسیەوە باسی بێكەسی خۆی دەكات ، لەلایەكەوە بە چەندین تە قینەوە جەژن خەڵتانی شین ...

زیاتر »

پارتیزانی و شیعر

1 ئێستا كە دەفتەرو بیرخەرەوەو نوسینەكانی یەكێك لە پارتیزانە هەرە پاك و شۆڕشگێڕەكانی كورد ئەم دیوو ئەو دیو دەكەم، لە هەندێ‌ شوێن گریان ئەوكم دەگرێت و لە خۆم دەپرسم قوربانی دان لە پێناوی ئازادیدا زۆر لاوی كوردی بە ئومێدەوە گەیاندە كەشكەڵانی فەلەك و شەهید بوون بووبە بەشیان، لێ‌ هێشتا نەئازادی ئەو ئازادیەیە كە ئێمە خەونمان پێوە دەبینی و، نە ئەو ...

زیاتر »

په‌ڵكانه‌و شوێنه‌كانی‌ تر

1 زه‌ڕه‌یه‌ك خاكی‌ وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سری‌ قه‌یسه‌ری‌ جۆگه‌له‌و ئاوی‌ وه‌ك كه‌وسه‌ر هه‌وای‌ وه‌ك جه‌نه‌ته‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ئه‌و خاكی‌ وه‌ته‌نه‌ له‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وانه‌دایه‌ كه‌ كاتی‌ خۆی‌ سه‌دام و به‌عس بۆ عه‌ره‌باندن هێنایانی‌ و دواتریش كاڵای‌ داعشیان پۆشی‌ و په‌لاماری‌ كوردیاندا، هه‌ر رۆژ له‌ شوێنێك ئه‌و زه‌رده‌ زیڕانه‌ی‌ داگیركاری‌ پێوه‌ ده‌ده‌ن و كورده‌ حه‌یاته‌كه‌ش به‌و پرش و بڵاویه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ ...

زیاتر »

من و كەركوك

1 لە 15-16 ساڵیدا بۆ كەركوك شیعرێكم نووسی بوو ، دێڕی سەرەتای بەو جۆرە بوو : هەر بژی كوردی كەركوكم یەك دڵ و گیان و ئیمانە شاری رازاوەی وەك بوكم شەنگە گوڵی كوردستانە ئەو سەردەمە لانی كەم حزب بەو جۆرەی ئێستا پارچە پارچەی نەكردبوین و یەكترمان خۆش دەویست ، ئەو رۆژگارە رۆژگاری خۆشەویستی و رێزگرتن بوو لە یەكتر ،ئومێدێكی گەورەش ...

زیاتر »

رزگار حەمەڕەوف

1 گۆرانی گەورە شاعیری دڵشكاوی كورد بۆ دەروێش عەبدوڵا دەنووسێت «لە بیتهۆڤن زیاتر بە ڕووحم ئاشنای وەڵڵا « ئەوە جگە لەوەی هەڵنانی دەروێش عەبدوڵایەو گۆران داوادەكات رووحی كڵۆڵی تێكەڵی میوزیك بكات ، مانای ئەوەشە كە گۆران هەستێكی میوزیكی بەرزی هەبووە و زۆر ئاشنای بیتهۆڤنیش بووە ، قالە مەڕە بە شمشاڵەكەی جۆش و خرۆشی كوردەواری دەبزواندو ئێمەی مەست و خوماری ئەو ...

زیاتر »