سەرەکی » وتار » ئارێز عه‌بدوڵڵا‌

ئارێز عه‌بدوڵڵا‌

درۆ بکەن درۆ بکەن تا رووتان رەش دەبێ!

ناوە ناوە لە هەندێ کەناڵی راگەیاندنی سۆشیال میدیا و سێبەری سەرچاوە دیاری بە قووتی دزراوی خەڵك هەڵسوڕاو دوور لە رەوشتی کوردەواری و ئاکاری راگەیاندن نە رەخنەم لێدەگیرێ و نە گفتوگۆی بۆچوونەکانم دەکرێ، بەڵکو بەشێوەیەکی هێندە ئاست نزم درۆ و بوختانم بۆ هەڵدەبەسترێن نەك هەر دۆست، بگرە دوژمنیش دەزانن چەند شاخدار و مایە پووچن. پێویستە ئەو لایەن و کەسانە بزانن کە ...

زیاتر »

ئایا سروشتی سیستمی سیاسیی ئێستا كاریگەریی…

ئایا سروشتی سیستمی سیاسیی ئێستا كاریگەریی نێگەتیڤ یان پۆزەتیڤی بۆ سەر سەروەریی هەیە؟ *ئەم وتارە بە زمانی عەرەبی بۆ سیمینارێك دەربارەی (ازمە العراق سیادیا) نووسراوە. لە كتێبـی (ازمة العراق سیادیا)ی ئامادەكردن و پێشكەشكردنی د.ئیبراهیم محەمەد بەحرلعلوم (2021) بڵاوكراوەتەوە. سەرەتا سوپاس بۆ ئەو بانگهێشتكردنە هیوای هەمیشە بەختەوەریی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم. ئەو بابەتەی بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون هەڵبژێردراوە، زۆر گرنگ و ...

زیاتر »

ناناوەندێتی، بەهێزكردن یان پووكاندنەوەی هەرێم؟

یەكەم: گەلی كوردستان هەمیشە كوشتەی دەستی ستەم و ناوەندیێتی توندی دەسەڵاتە داگیركارەكان بووە، بۆیە دەكرێت بڵێین ئێمە مارانگازی سیستمی تۆتالیتاری و مەركەزییەتین، كەواتە چۆن دەكرێت ئێمە شوێن پێی ئەوانە هەڵگرین كە نەك بڕوامان پێیان نەبووە و نییە، بەڵكو بەمەرگی خۆمان رووبەڕوویان بووینەتەوە؟ وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان بە دابەشكردن و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانی حكومەت، دیموكراسی و پاراستنی مافی مرۆڤ تا دێت گەشەی پتر ...

زیاتر »

بەهێزکردن یان پووکاندنەوەی هەرێم؟

گەلی کوردستان هەمیشە کوشتەی دەستی ستەم و ناوەندێتی توندی دەسەڵاتە داگیرکارەکان بووە، بۆیە دەکرێ بڵێین ئێمە مارانگازی سیستەمی تۆتالیتاری و مەرکەزیەتین، کەواتە چۆن دەکرێ ئێمە شوێن پێی ئەوانە هەڵگرین کە نەک بڕوامان پێیان نەبووە نییە، بەڵکو بەمەرگی خۆمان رووبەڕوویان بووینەتەوە؟ وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان بەدابەشکردن و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانی حکومەت، دیموکراسی و پاراستنی مافی مرۆڤ تا دێ گەشەی پتر دەکەن زیاتر پێش ...

زیاتر »

ئاسایشی نەتەوە یان حزب؟

ئاسایشی نەتەوەیی یان نیشتمانی، بریتییە لە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتی و سەروەریی ئێستا و ئایندەی نەتەوەیی و نیشتمانی. وڵاتان لەژێر سێبەری ئەو ناونیشانە گەورە و پیرۆزەدا ستراتیژی سیاسی، ئابووری، سەربازی و … هتدی، خۆیان دادەڕێژن و هیچ كەس و لایەنێكیش بۆی نییە لێی لابدا، واتە رەچاوكردنی ئەو پرەنسیپە ئەركێكە نە دەسەڵات، نە هاووڵاتی بۆیان نییە خۆیانی لێ ببوێرن. كەچی لە وڵاتانی ...

زیاتر »

حکومەت و سەروپێ!

سەروپێ، پاچە یان گیپە خواردنێکی کوردەواری چەور و بە تامە، دەگوترێ یەك خواردنە بە حەوت تام، بۆیە هەڕمێنێکی زۆری لەسەرە و بەیانیان بەرناکەوێ، بە تایبەت لە هەولێر! خواردنێك ئەوە بهێنێ بەیانیان زوو زوو بۆ فریاکەوتنی لە خەو هەستی دایك و باوك، مناڵ و هاوسەرەکەت لە پرخەی خەو بە جێبێلی و بەرەو چێشتخانە رابکەی دواتریش خۆشی لە گێڕانەوەی تام و لەزەتەکانی ...

زیاتر »

درۆزن!

درۆ هەڵسوکەوتێکی نا ئاسايی و دوور لە بەها و نەريتە مرۆڤايەتيیەکانە، بۆيە لای کۆمەڵ بێزراو و نەفرەت لێکراوە. درۆزنەکان دوو جۆرن: يەکەم: درۆزنە دەروون نەخۆشەکان. ئەوانەن بێ ویست و خواستی خۆيان ئاڵودەی ئەو دەردە دەبن و پێويستيان بە چارەسەر و راهێنانەوە هەيە، ناشبێ هيچ ئەرك وکارێکی گشتيیان پێ بسپێردرێ، بەڵکو دەبێ هەميشە لە ژێر چاودێریدا بن. دووەم: درۆزنە هەلپەرستەکان. ئەو ...

زیاتر »

پێكهێنانی كابینەی حكومەت و كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم

پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ماوەی ئاسایی و یاسایی خۆی تێپەڕاندووە، لە رووكەشدا هۆكاری پێكنەهێنانی كابینە بۆ رێكنەكەوتنی نێوان پارتی و لایەنەكانی تر دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر هۆكارەكەشی ئەوەبێ، ئەی هۆكارەكانی رێكنەكەوتن چین؟ لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، پارتی بەدەرفەتی زانی كار لەسەر ستراتیجیەتە تایبەتیەكەی خۆی بكا، بۆ ئەو مەبەستەش كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی پێویست بوو، ئەمە لەلایەك و لەلایەكی دیكە بەشێوازێك لەگەڵ یەكێتی ...

زیاتر »

رۆژئاوا، یان رۆژئاوابوون؟

كورد لە رۆژئاوا ئازایەتی‌و قارەمانێتییەكی وایان نواند جیهانیان سەرسام كرد، ئەوە‌و دڕندەیی داعش وایكرد كە لەلایەن ئەمریكا‌و هەندێ وڵاتی تر پشتیوانی بكرێن. سەرەڕای هەڕەشەكانی توركیا‌و پیلانەكان، كەموكوڕییەكانی خۆیشیان، هێشتا توانیان سەركەوتنی گەورە تۆماربكەن‌و ببنە هێزی سەرەكی شكاندنی داعش‌و رزگاركردنی رەققەی پایتەختیان. چاوەڕوانی ئەوە دەكرا لەدوای داعش‌و بنیاتنانەوەی سوریای نوێ، كورد رۆڵێكی سەرەكی هەبێ‌و مافەكانی لەدەستووردا جێگیر بكرێن، بەڵام لەپڕ بەبڕیاری ...

زیاتر »

حكومەت لە بەرامبەر ئاوەدانكردنەوە و وێرانكردندا !

یەكەم: ئاو ئاو سامانێكی سروشتی نەتەوەییەو تەنیا هی زیندوانیش نییە، بەڵكو سامانی نەوەكانی داهاتوی گەلانە. هەر لەبەر ئەوەشە ئێستا لەهەموو جیهان ئاو پێگەیەكی هەرە گرنگی ستراتیجی‌و جێی بایەخی هەیە. زۆر بوونی ژمارەی دانیشتووان‌و گەشەسەندن‌و پەرەسەندنی تەكنۆلۆجیاو گۆڕانی كەشوهەوا پێگەی ستراتیجی ئاویان گەورەترو فراوانتر كردۆتەوە. دەوترێ‌ كە شەڕی جیهانی سێیەم لەسەر ئاو دەبێ‌. مەبەستی ئێمە لەئاو ئاوی سەر زەوی‌و ژێر زەوی ...

زیاتر »