سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، عەلی كاشان‌

راپۆرتی، عەلی كاشان‌

WFP: ئەمساڵ جیهان بەرەو برسێتیی دەڕوات

جیهانی دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و كێشە و ململانێ سیاسییەكان و زۆربوونی ژمارەی ئاوارە و پەنابەران، بە بەراورد بە رابردوو، برسێتییەكی زیاتر روو لە مرۆڤایەتیی دەكات. 270 ملیۆن كەس پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP)، هۆشداریی دەدات لە زیادبوونی ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی برسێتییەوە دەناڵێنن و پێشبینی دەكات، كە ژمارەیان بۆ 270 ملیۆن كەس بەرزبێتەوە. دەیڤید بیزلی سەرۆكی پرۆگرامی ...

زیاتر »

بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپا دەربارەی جیابوونەوە رێكەوتن

دوای گفتوگۆی درێژخایەنی نێوان بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپا، دواجار گەیشتنە رێكەوتنێك لەسەر برێكزیت، كە تایبەتە بە جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتییەكە و بڕیارە لە كۆتاڕۆژی ئەمساڵدا، بەریتانیا بەڕەسمی جیاببێتەوە و ئێستا سەرقاڵی رێكەوتنی بازرگانیی نێوانیانن بۆ قۆناغی دوای جێبەجێكردنی برێكزیت، چاوەڕوانیش دەكرێت وڵاتانی ئەندام لە یەكێتییەكە، رێكەوتنە نوێیەكە پەسەند بكەن و كۆتایی بە رێكەوتنی نێوان ئەو دوولایەنە بهێنرێت. دیاری كریسمس بۆریس ...

زیاتر »

ئیسرائیل پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەب و ئیسلام ئاسایدەکاتەوە

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردۆتەوە کە حکومەتی ئیسرائیل لەهەوڵدایە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەل ژمارەیەکی زۆر وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی، ئاماژە بەوەشکراوە لە ئایندەیەکی نزیکا رێکەوتننامەی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەڵتەنەی عومان ئیمزا دەکەن، ئەم هەواڵەش هاوکاتە لەگەڵ بڕیارێکی حکومەتی مەغریب بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل. رێکەوتن لەگەڵ نۆ وڵاتیتر میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە بڵاویان کردۆتەوە کە ئیسرایل چەند هەنگاوێک لە ...

زیاتر »

ماکرۆن: لە هەستی موسڵمانان تێدەگەم

لەدوای ئەو دۆخەی بەهۆی روداوەکەی شاری نیس لە فەرەنسا هاتۆتە پێشەوە، حکومەت لە هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی وڵاتەکەدایەو سەرۆکی فەرەنساش رایدەگەیەنێت لە هەست و سۆزی موسڵمانان تێدەگات. ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بۆ میدیا جیهانییەکان رایدەگەیەنێت، لە هەست و سۆزی موسڵمانان تێدەگات لەبارەی بابەتی بڵاوکردنەوەی «وێنەکانی» پێغەمبەری ئیسلام، دەشڵێت، واپیشاندراوە من پشگیری کاریکاتێری دژی پێغەمبەری ئیسلام دەکەم، ئەویش لە رێگەی درۆو ...

زیاتر »

هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا لە سەردەمی كۆرۆنادا

وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا تا دێت نزیكتر دەبێتەوە، كە بڕیارە رۆژی 3/11/2020 بەڕێوەبچێت، هەڵمەتەكانیش لەلایەن كاندیدان و لایەنگرانیانەوە بە توندی بەڕێوەدەبرێن و مەترسییەكانیش دەخرێنەڕوو، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناشەوە پێشنیاركراوە هەڵبژاردنەكە لەڕێگەی سندوقی پۆستەوە ئەنجامبدرێت. هەڵبژاردن لە رێگەی سندوقی پۆستەوە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمجارەی ئەمریكا لەكاتێكدایە كە ئێستا ئەمریكا لەپلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدایە كە زۆرترین ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە، ئەوەش ...

زیاتر »

ئایاسۆفیا ده‌بێته‌ نوێترین خاڵی ململانێی نێوان توركیا و جیهانی ده‌ره‌وه‌؟

مه‌سه‌له‌ی كورد و باكووری دورگه‌ی قوبرس و ئه‌رمه‌نه‌كان، ئه‌و دۆسێیانه‌ن كه‌ له‌ كاتی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ بوون به‌ ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌بنه‌وه‌ باسوخواسی میدیاكانی جیهان و له‌و رووه‌وه‌ ره‌خنه‌ رووبه‌ڕووی توركیا ده‌كرێته‌وه‌. نوێترین باسی گه‌رمی توركیا گۆڕینی مۆزه‌خانه‌ی ئایاسۆفیایه‌ بۆ مزگه‌وت، كه‌ چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌. هه‌ده‌په‌: بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه‌ له‌ ناوخۆی توركیادا، پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ...

زیاتر »

دۆخی ئەمریكا لە دوای رووداوەكەی فلۆید

دە رۆژ زیاترە، بەهۆی كوشتنی فلۆیدی رەشپێست لەلایەن پۆلیسەوە، ناڕەزایی و خۆپیشاندان بەردەوامەو ناڕەزاییەكانیش تا بەردەم كۆشكی سپی رۆیشتووە، پێشناچێت وا بەزوویی كڵپەی خۆپیشاندانەكان دابمركێتەوە. بۆ رێگریی زیاتر لەزیانگەیاندن‌و هەڵكوتانەسەر دامودەزگاو شوێنە دیاریكراوەكان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، لەچەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا 1600 سەربازی گواستەوە واشنتۆن. جۆناسان هۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاش، رایگەیاندووە: تائێستا هیچ سەربازێك روبەڕوی خۆپیشاندەران نەبۆتەوە‌و بەگشتیش پۆلیس ...

زیاتر »

کێبڕکێی جیهان لەسەر دۆزینەوەی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە قەیرانێکی جیهانی و زیاتر لە ١٥٠ وڵاتانی گرتۆتەوە، لە ئێستاشدا ژمارەی توشبووانی بەو ڤایرۆسە ٢٠٠ هەزاری تێپەڕاندووە و زیاتر لە هەشت هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ٨٠ هەزاریش لەسەرتاسەری جیهان چاکبوونەتەوە کە پشکی شێری ئەم ژمارەیە لە چینە سەرەڕای ئەوەی بە سەرچاوەی نەخۆشییەکەش لە جیهاندا سەیری دەکرێت. ڤایرۆسەکە کاریگەری گەورەی لەسەر رەوشی ژیانی ...

زیاتر »

چین: نزیكین لە كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا

كۆرۆنا بەشێوەیەكی فراوان لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە و تائێستا چەندین وڵاتی گرتۆتەوە، حكومەتی چینیش هەواڵی نزیكبوونەوە لە كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جیهان رادەگەیەنێت. لە ئاستی هەرێمی كوردستاندا، چەندین بڕیاری نوێ لەبارەی داخستنی مۆڵ و بازاڕ و ئارایشتگە و شوێنی یاریكردنی منداڵانەوە دراوە و لایەنە تەندروستییەكانیش سەرقاڵی دەرمانڕێژكردنی شوێنە گشتییەكانن. دوێنێش لە سلێمانی دوای 10 رۆژ كاركردن نەخۆشخانەی ئاسای 65 قەرەوێڵەیی تایبەت ...

زیاتر »

پارێزگای سلێمانی چەند رێوشوێنێکی راگەیاند

پارێزگائ هەولێر ئاهەنگەکانی نەورۆز رادەگرێت بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا، وەزارەتی خوێندنی باڵا ژووری عەمەلیات پێكدەهێنێت راپۆرتی عەلی فەرەج كاشان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێستادا 44 وڵاتی جیهانی گرتۆتەوە و ژمارەی تووشبووان بۆ زیاتر لە 81 هەزار حاڵەت زیادیكردووە و ژمارەی ئەو كەسانەش كە گیانیان لەدەستداوە، لە جیهاندا زیاترە لە 2 هەزار و 700 كەس. ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی لە نوێترین ...

زیاتر »