سەرەکی » راپۆرت » ئامادەكردنی: دیاری سابیر (پەڕە 3)

ئامادەكردنی: دیاری سابیر

به‌هۆی كۆرۆناوه‌ 40 هه‌زار كه‌س ئیمارات جێده‌هێڵن

له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی زیاتری لێكه‌وته‌ ئابوورییه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ملیۆنه‌ها كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌، ئیماراتیش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پلانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ‌و به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه‌، سه‌رجه‌م چالاكییه‌ ئابوورییه‌كانی هه‌ڵپه‌ساردووه‌، له‌ كاتێكدا له‌ رووی ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكییه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌، یه‌كێكه‌ له‌ پێشه‌نگی وڵاتان. له‌ نوێترین نیشانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندانی هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رجه‌م چالاكییه‌ ...

زیاتر »

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی كیشوه‌ری ئه‌فریقاوە هۆشداریی دەدات

هه‌رچه‌نده‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19) له‌ كێشوه‌ری ئه‌فریقیا هێواشتر له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا بڵاوده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ی له‌مساڵدا ئه‌و ڤایرۆسه‌ ببێته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س له‌ كیشوه‌ره‌ ره‌شه‌كه‌دا، هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ لاوازی ‌و دواكه‌وتوویی سیستمی ته‌ندروستی له‌ وڵاتانی ئه‌فریقادا، چه‌نكه‌ مه‌ترسیی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ قه‌رەباڵغه‌كاندا زۆر به‌خێرایی بڵاوببێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه‌ بتوانرێت بڕیاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی ...

زیاتر »

رێوشوێنه‌كانی به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتی له‌ دانیشتووانی بیابانی گه‌وره‌ ده‌كات

دانیشتووانی بیابانی گه‌وره‌ (ته‌وارق) بانگه‌وازێكی به‌ په‌له‌یان ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێز ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد، تاكو هه‌وڵبدات سنووری وڵاتانی دراوسێیان بۆ بكاته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی به‌رگرتن له‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19)وه‌، سنووره‌كانیان داخستووه‌ ‌و ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆی بڕینی خوێنبه‌ره‌كانی خۆراك له‌ ناوچه‌كه‌دا. دۆخه‌كه‌ كاره‌ساتهێنه‌ره‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌ پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ جه‌زائیر، كه‌ به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراك داده‌نرێت ‌و دانیشتووانی ناوچه‌كانی باكوور ...

زیاتر »

كه‌میی خۆراك و كۆرۆنا به‌رۆكی یه‌مه‌نییه‌كان ده‌گرن

وێڕای مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا حاڵه‌تێك له‌و وڵاته‌ تۆمار كرا، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی گه‌یاندن ‌و گواستنه‌وه‌وه‌، رێكخراوی پرۆگرامی نێوده‌وڵه‌تیی خۆراك (WFP) سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانی بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن، بۆ نیوه‌ که‌مبكاته‌وه‌. هه‌موو مانگێك وه‌ریانده‌گرت نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاته‌ كۆمه‌كبه‌خشه‌كان هاوكارییه‌كانیان راگرتووه‌، به‌هۆی مه‌ترسیی له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ...

زیاتر »

عیراق؛ كازمی له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟

دوای ئه‌وه‌ی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق راسپێردرا، مسته‌فا كازمی له‌ وتارێكیدا رایگه‌یاند: به‌ زووترین كات پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات ‌و ده‌بێت به‌ پراكتیكی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار بێت ‌و لێپرسراوێتییه‌كی گه‌وره‌ ‌و هه‌ستیار له‌ ئه‌ستۆیاندایه‌. وتیشی: حكومه‌ت هێڵی یه‌كه‌می مه‌ترسییه‌كان ده‌بینێت ‌و هه‌موو رێكارێكی تایبه‌ت به‌ خۆپاراستن ‌و تێپه‌ڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گرینه‌به‌ر ‌و هاوكاریی ته‌واوی ...

زیاتر »

كۆریای باشوور؛ هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنادا

له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنه‌كانی خۆپاراستن ‌و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆریای باشوور رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی رێكده‌خات. ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌گوێره‌ی میدیا جیهانییه‌كان: پێنج رۆژ به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ‌و له‌ چوارچێوه‌ی ده‌نگدانی پێشوه‌خت ‌و تایبه‌تدا، رۆژی 10/4/2020 به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی كۆریای باشوور روویانكرده‌ بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن ‌و پڕۆسه‌كه‌ درێژه‌ی ...

زیاتر »

زورفی کشایەوە و کازمی راسپێردرا

عه‌دنان زورفی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق کشایەوەو هەر ئەمڕۆ مسته‌فا كازمی بۆ ئەو ئەرکە راسپێردرا. زورفی داوای لێبووردنی كرد ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌ عیراق بڵاویانكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ 9/4/2020، عه‌دنان زورفی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت راگه‌یاند. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ له‌ زاری زورفی-یه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌: ئامانجی كشانه‌وه‌ی له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت، پاراستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی عیراق بووه‌، وتیشی: ...

زیاتر »

ئیسرائیل ‌و مه‌غریب؛ هاووڵاتیان پابه‌ندی به‌كارهێنانی ماسك ده‌كرێن

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ ژماره‌ی تووشبووانی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ملیۆنێك كه‌سی تێپه‌ڕاند، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای مردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌، حكومه‌ته‌كانی وڵاتان چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆریان گرتۆته‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و په‌تا جیهانییه‌ ‌و وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ زۆرێك له‌ وڵاتاندا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام هه‌ندێ وڵات به‌هۆی رانه‌گه‌یاندنی باری نائاسایی ‌و بوونی نیمچه‌ ئازادییه‌ك بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان، هاووڵاتیانیان ...

زیاتر »

كۆرۆنا ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌وروپای سنووردار كردووه‌

ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆڤید 19 به‌و شێوه‌ خێرایه‌ كه‌ بڵاوبوونه‌وەكه‌ی 200 وڵاتی تێپه‌ڕاندووه‌ به‌ نزیكه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپاشه‌وه‌ ‌و ماندووبوون یان ده‌سته‌وستانبوونی كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی ‌و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌، زۆرێك له‌ حكومه‌ته‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپای ناچاركردووه‌ تاكو ئه‌ركی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانیان سنووردار بكه‌ن ‌و شێوازێكی دیكه‌ی ئه‌ركیان پێبسپێرن، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه‌ ‌و هاوكاریی كه‌رته‌ مه‌ده‌نییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر ‌و خۆپاراستن ...

زیاتر »

ماسكی چینی ناكۆكی دەخاتە ناو هاوپەیمانەكانەوە

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆڤید 19 لە زیاتر لە 200 وڵاتی جیهاندا، دەمامكی پزیشكی بۆتە یەكێك لە گرنگترین پێداویستییەكانی خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە لە زۆربەی وڵاتاندا، بە جۆرێك كە لە نێوان پایتەختە گەورەكاندا بۆ دەستكەوتنی ماسكی پزیشكی چینی كێبڕكێیەكی هێندە توند دەكرێت، كە بەوتەی بەشێك لە چاودێران، وەكو جەنگی لێهاتووە. ئەڵمانیا ‌و ئەمریكا سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن، بەهۆی گۆڕینی ئاراستەی ...

زیاتر »