سەرەکی » وتار » شوان کەریم کابان (پەڕە 2)

شوان کەریم کابان

ئەی حاڵی عیراق به‌كێ راست ده‌كرێته‌وه‌؟

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رۆژی 17/12/2020 سه‌ردانی توركیای كرد و له‌كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌ رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا پێشوازیی لێكرد. كاتێك كازمی له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دابه‌زی له‌نێو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیدا، به‌پێی پرۆتۆكۆل ئه‌ردۆغان چوو به‌ره‌وپیری وسڵاویان له‌ یه‌كتریی كرد، له‌وێدا ئه‌ردۆغان یه‌خه‌ی خواربووی كراسه‌كه‌ی كازمیی چاك كرد. ئه‌م رووداوه‌ رووداوێكی ده‌گمه‌نه‌ له‌ دیداری سه‌رۆك و به‌رپرس و دیپلۆماتكاره‌كاندا. ...

زیاتر »

مه‌ترسییه‌كی خۆ مه‌ڵاسداو

پاش ریفراندۆمی تیمۆری خۆرهه‌ڵات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌خۆبوونی له‌نێو كیشوه‌ری ئاسیادا و پاشان جیابوونه‌وه‌ی باشووری سودان له‌ ده‌وڵه‌تی سودان له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقا، پێده‌چێت ئاراسته‌كه‌ پێچه‌وانه‌ بووبێته‌وه‌ و جیهان یان راستر بڵێین سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كان، گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌ له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ جیهاندا. ساڵی 2017 له‌ كه‌ته‌لۆنیا كه‌ هه‌رێمێكی ئۆتونۆمه‌ له‌ ئیسپانیا و ده‌كه‌وێته‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌كه‌ ...

زیاتر »

چوار حیكایه‌ت له‌ سه‌دان حیكایه‌تی سه‌رده‌می نه‌بوونی

ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی بیست، بارودۆخی دارایی و ئابووریی له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆر سه‌خت و دژواربوو، به‌ڕاستی خه‌ڵك نه‌دار و موحتاج بوو. له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه‌ كوردستان ئاهێكی پێدا هاته‌وه‌. ئێواره‌ی 30/11/2020 له‌ماڵی خۆمان من و ئاڵای هاوسه‌رم و ئه‌له‌ندی كوڕم نانی ئێواره‌مان ده‌خوارد، به‌رێكه‌وت قسه‌و باسمان چووه‌ سه‌ر نه‌بوونییه‌كه‌ی نه‌وه‌ده‌كان. حیكایه‌تی یه‌كه‌م: ئاڵا وتی: پاش نیوه‌ڕۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئاوان چووین بۆ ماڵی ...

زیاتر »

گیرۆده‌ی ده‌ستی سیاسه‌تی خۆی

له‌پاش روخانی یه‌كێتی سۆڤێت له‌دوا ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌مریكا و خۆرئاوا گه‌وره‌ترین نه‌یار و ركابه‌ر و دوژمنیشیان له‌كۆڵ بۆوه‌، كه‌ رێگریی زۆری لێ ده‌كردن له‌ جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك سیاسه‌تیان. یه‌كه‌م كاریش كه‌ ده‌ستیانپێكرد، له‌توپه‌ت كردنی سۆڤێت و دروستبوونی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك بوو لێی. دواتر له‌هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر به‌ره‌ی بلۆكی خۆرهه‌ڵات ئه‌ژمار ده‌كران، له‌ هه‌ق و ناهه‌ق، كێشه‌ی گه‌وره‌یان نایه‌وه‌ و زۆربه‌ی ...

زیاتر »

سڵاو له‌ یاد و یاده‌وه‌ریتان

مێژووی گه‌لی كورد، مێژووی خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانه‌. مێژوویه‌كه‌ پڕه‌ له‌ نه‌هامه‌تی ومه‌رگه‌سات، سه‌ركه‌وتن و شكست، قه‌تیس بوون و به‌ره‌وپێشچوون. ئاوهاش هێشتا پاش ده‌یان ساڵ، زه‌حمه‌ت و ماندووبوون، مه‌ترسیی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره‌ و خواش هه‌ڵناگرێت، خۆی له‌ نه‌یار و دوژمنه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی خراپتره‌. له‌ هه‌موو قۆناغ و شۆڕشه‌كاندا، كه‌سانێكی گیانبه‌ختكه‌ر بوونه‌ته‌ قوربانی و شه‌هیدبوون له‌پێناوی گه‌له‌كه‌یاندا و له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا به‌ ...

زیاتر »

ئێمه‌ له‌ عیراقدا چین؟

كورد له‌ ناساندنی دڕنده‌یی و دیكتاتۆربوونی رژێمی رووخاوی به‌عس، رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی، به‌شێكی له‌و پێناساندنه‌، ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه‌ بوو كه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی به‌عس له‌ درێژه‌ی خه‌باتی خۆی به‌خشی، به‌شه‌كه‌ی تریشی له‌ رۆڵی دیپلۆماسییانه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد بوو به‌تایبه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدا بوو بۆ ناساندنی رژێمی به‌عس به‌ جیهان و قایلكردنی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی چاویان له‌ تاوانه‌كانی ...

زیاتر »

دۆسته‌ دیموكراته‌كانی خۆرئاوا

خه‌ڵكی هه‌موو ئه‌وروپا به‌گشتی هه‌وڵ و تێكۆشانی زۆریان دا تا وڵاته‌كانیان گه‌یاند به‌م رۆژه‌ی ئێستا تیایداین، به‌ قوربانیدانی گیانیشه‌وه‌، ماندوبوونی زۆر، شه‌ڕی ناوخۆ، شۆڕش، داهێنان، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌، چه‌سپاندنی یاسا، داهێنانی دیموكراسی و ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌روه‌ها ئه‌مریكاش. گومانیشی تێدا نییه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌یان گێڕاوه‌ له‌ به‌ره‌وپێش بردنی مرۆڤایه‌تی له‌هه‌موو بواره‌كاندا و ئێستاش هاووڵاتیانیان له‌ ژیانێكی ئارام و سه‌قامگیردا ژیان ...

زیاتر »

مه‌ترسیی پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا

به‌پێی بۆچوونی زۆربه‌ی زۆری چاودێران، چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و چ له‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مریكا قۆناغی مه‌ترسیی تێنه‌په‌ڕاندووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ره‌و مه‌ترسیی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت و گومانی دروستبوونی كێشه‌ و ئاڵۆزیی زۆر ده‌كرێت. ئه‌م مه‌ترسی و گومانه‌ بۆ؟ یه‌كه‌م: به‌ پێی ده‌ستوور تا راگه‌یاندنی ره‌سمیی ئه‌نجامه‌كان، هێشتا ماوێتی بوترێت بایدن ده‌بێته‌ ٤٦ ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌ركاتێكیش پاش یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ...

زیاتر »

ترەمپ چی چنییەوە؟

بەپێی هەموو راگەیاندنەكانی ئەمریكا، جۆ بایدن 46ەمین سەرۆكی ئەمریكایە، بەوەش ترەمپ هەرچییەكی كرد نەیتوانی جارێكی تر متمانەی گەلی ئەمریكا بەدەست بهێنێتەوە. لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا ترەمپ؛ زۆری كرد تاكو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سودی لێ وەربگرێ و بە دەنگ بۆی بگەڕێتەوە. ترەمپ؛ چیكرد و كورد وتەنی «بۆی نەبوو بەخێر»، دوژمنایەتییەكی هەم سیاسی، هەم ئابووریی توندی لەگەڵ چین هێنایە ئاراوەو كۆمەڵێك سزای ...

زیاتر »

مووچەو کرێ و ئیمتیازاتی خانەنشینی سەرۆکەکانی…

مووچەو کرێ و ئیمتیازاتی خانەنشینی سەرۆکەکانی ئەمریکا کاتی خۆیەتی و بە بیانوی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ھەندێ زانیاری بزانین لە بارەی ئەوەی سەرۆکە کارتەواوبوەکانی ئەمریکا تا مردن چی وەردەگرن و حکومەتی ئەمریکا چی یان بۆ دەکات. ھەموو سەرۆکەکانی ئەمریکا، بەپێی دەستور موچەیان ھەیە و خۆیان ماڵ و مناڵیان ھەموو ساڵانی سەرۆکایەتییەکەیان لە کۆشکی سپی نیشتەجێ دەبن و ھەموو مەسرەفێکیان لەو ساڵانەدا ...

زیاتر »