سەرەکی » وتار » هیوا محەمەد

هیوا محەمەد

ئەمانەت و ئەخلاق لە قسەکردن و لێدواندا

یەکێک لە جیاوازییەکانی نێوان تاکی کورد لەگەڵ تاکی وڵاتێکی یاسا سەروەردا ئەوەیە کە ئەوان کاتێک قسەیەک دەکەن(بەڕەسمی) بەبێ بەڵگە نایکەن و هەوڵی ترش و خوێ کردنی نادەن، رێگە نادەن بە خۆیان بۆ چەند سەعاتێک یان رۆژێک لە رێگەی بوختانەوە کۆمەڵگەکەیان بشڵەقێنن بۆ مەرامێکی کەسێتیی یان سیاسی. ئەوەش کە خەڵکی ئاسایی جیا دەکاتەوە لە کەسانی بەرپرس و سیاسەتمەدار و ناودارەکانی ناو ...

زیاتر »

ئەندامی حزب لە بەرەی خەڵکدا بێت

هەموو دەزانین حزب ئامڕازی بەدیهاتنی ئەو ئامانجانەیە کە بە دیاریکراوی خەباتی بۆ دەکات و خەڵکەکە لە خۆی کۆدەکاتەوە تا بە هەرچی زیاتری هێز و دەنگە بگات بەو دەسەڵاتەی کە لێیەوە دەتوانێت ئەو ئامانجانە بهێنێتەدی، ئیتر لێرەوە هەرچەندی کاری باش بکات، زیاتر بناغەی خۆی لەناو خەڵکدا بەتین دەکات. ئەوەی زۆر جار دێتە بەر باس لەناو خەڵکدا، ئەوەیە کە بە کەسێک دەوترێت ...

زیاتر »

خوێندکاران هەقیانە، هەقی ئەوان لای حکومەتە

خوێندکاران و کێشەی دەرماڵە و دابینکردنی جێگەی باشی مانەوە و کارەبا و ئاوی گەرم و سارد بۆیان، هەموو ئەمانە دەبێت بە سیستم رێکخرابێت و هیچ کات گۆڕانکاریی بەسەردا نەیەت و تێکەڵ نەکرێن بە بارودۆخی کاتیی خراپی ئەو سێکتەرانەوە لە شار، واتا دەبێت ئەگەر لە هەموو شوێنێک کارەبا نەبێت، بەڵام لای ئەوان هەبێت، ئەمە لە هەموو جیهاندا هەیە و پێشتریش لە ...

زیاتر »

کۆچ و سیناریۆکانی وەرگرتنی ئیقامە

کۆچکردن ئاسایی نییە، وەک هەندێک دەڵێن ئاساییە و لە هەموو وڵاتێکدا هەیە، ئەوانەی کە وڵاتی خۆیان بە رەسمی بەجێ دەهێڵن بە مەبەستی نیشتەجێبوون لە وڵاتێکی تر، جیاوازن لەگەڵ ئەوانەی کە بە رێگەی نایاسایی خۆیان دەگەیەننە وڵاتێکی دیکە و چیرۆکێکی دروستکراو دەخەنە روو بەمەبەستی ئەوەی وەربگیرێن وەک پەنابەر. سەرجۆ سەرۆکی UNHCR بوو لە وڵاتی پاکستان، هەرێمی بەلوجستان شاری کوەیتە ساڵی 1989، ...

زیاتر »

خۆزگە بە شەهیدبوون

هیوا محەمەد  ئێمە ئەگەر پێمان وابێت لە رێگەی شۆڕشێکی چەکدارییەوە بە رووی دوژمانماندا وەستاوین و بەرگریمان کردووە تا سەرکەوتنمان بەدەست هێناوە، ئەوە بە دڵنیاییەوە دەبێت گرنگترین هۆکاری سەرکەوتنەکانمان بگەڕێنینەوە بۆ خوێنی ئەو شەهیدانەی کە لەو شەڕانەدا رژاون یان لەو رێبازەدا لە سێدارە دراون یان شوێن ونکراون. شەهید ئەو کەسەیە سەرەڕای ئەوەش دەیزانی شەهید دەبێت، بەڵام سوور بوو لەسەر روبەڕوبوونەوەی دوژمن ...

زیاتر »

هەوێنی شڵەژانی دۆخەکە

لە هەموو رووداوێک لە قۆناغەکانی رابردووی مێژووی کوردستان هەوێنێک هەبووە کە بەکارهاتووە بۆ قووڵکردنەوەی کێشەکان، هیچیشیان خواستی کورد خۆی نەبووە بەڵکو بۆی دروستکراوە و پێی کراوە. لەم چەند ساڵەی دواییدا رووی سەتەلایتەکە بۆ سەر یەکێتی سوڕێندراوە، هەرچی هەوڵی نەیارانییەتی، دەرەکی و ناوخۆیی، چڕ بۆتەوە لەسەر کارکردن بۆ تێکدانی یەکێتی، دەمێک کەرتی دەکەن و کۆمەڵێک لێی جیادەبنەوە، دەمێک هەوڵی ژەهرخواردنی کەسایەتییەکانیان ...

زیاتر »

باج، لەکێ دەستێنن بۆ کێ؟

باج لە زۆر کۆنەوە هەبووە، ئیتر یان بەیاسا رێکخراوە یان بە زۆر سەپێندراوە بەسەر ئەوانەدا کە داهاتیان زۆر بووە، حکومەت دەبێت باج بۆ پڕکردنەوەی بێکاری و سەکتەرە گشتییە خێرخوازییە مرۆڤدۆستییە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بەکاربهێنێت، واتا لەو کەسەی دەستێنێت کە مانگانە بڕێک پارە پەیدا دەکات و شوێنێکی کارکردنی تۆمارکراوی هەیە، ئیتر هەر جۆرە پیشەیەک بێت گرنگ تێیدا کار بکرێت و بەرهەمی هەبێت ...

زیاتر »

حکومەت دەرمان لە کۆمپانیاکان دەکڕێت

کۆمپانیاکان دەڵێن چیدی دەرمان نافرۆشنە نەخۆشخانەکانی سلێمانی، چونکە قەرزارن، جاران کۆمپانیاکان دەرمانیان لە حکومەت دەکڕی، کەچی ئێستا حکومەت چاوەڕوانی کۆمپانیایەک دەکات دەرمانی پێ بفرۆشێت. ئەگەر حکومەت خۆی دەرمانی هاوردەکرد واتا لە رێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە، ئەوا لە چەند روویەکەوە سوود بە خەڵک دەگەیەنێت و کەمتریشی تێدەچێت بۆ حکومەت، ئەگەر پاکەتێک حەب بە یەک دۆلار بێت لە دەرەوەی وڵات و حکومەت خۆی ...

زیاتر »

یەکێتی حزبی مام جەلالە، ئەگەر خۆشی نەیوتبێت

هیوا محەمەد  هیچ کۆمۆنیستێک ناتوانێت ئیدیعای کۆمۆنیست بوونی خۆی بکات ئەگەر باوەڕی بە مارکس و لینین نەبێت و ئەو رێبازە کە پێی دەوترێت مارکسیزم لینینیزم نەگرێتە بەر و باوەڕی پتەوی پێی نەبێت، بەندە سەردەمانێک وەک کۆمۆنیستێک خەباتم کردووە، نەک ئەوەی کە بە سەربەرزییەوە خۆم وەک کەسێکی مارکسیی لینینی ناساندووە بەڵکو پێم وابوو لە باوکم و مامم لام پیرۆزترن، بێ ئەوەی ...

زیاتر »

موزیکی غازەکە و تەقەی بوتڵەکان

ئۆتۆمبیلەکان بە موزیکەوە هەریەک لە ئاوازێک رۆژانە 10 جار بە کۆڵانەکاندا دەهاتن و لەبەر دەرگای هەر ماڵێکیش شکیان هەبوایە کە دەمێکە کڕیاری غاز نییە، هێواشیان دەکردەوە و تا گوێیان پڕ دەبوو موزیکی بۆ لێدەدان. ماوەیەکە لەگەڵ دەنگۆی گرانبوونی نرخی غاز نە دەنگی موزیک ماوە نە تەقە و رەقەی بوتڵی غاز. دەڵێن ئەمە سیاسەتی ئیستیعمارە کە شوێنێک داگیردەکات کارێک دەکات خەڵکەکەی ...

زیاتر »