سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 209)

هەواڵ

راگەیەنراوی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردسـتان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری

سەرلەبەیانی رۆژی ١٤ی ئەیلولی 2018 لەشاری سلێمانی و لە ماڵی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و بە ئامادەبونی د.بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی، کۆبونەوەی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری ئەنجامدرا. لەکۆبونەوەکەدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کوردستان و ئەو کێشانەی روبەرووی هاوڵاتیان بۆتەوە. ئەمەش لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی بە هاوبەشی ...

زیاتر »

محەمەد حەلبوسی، بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا

دوێنێ، بەدەنگی 169 پەرلەمانتار، لەكۆی ٢٥١ پەرلەمانتاری ئامادەبوو، محەمەد حەلبوسی بەسەرۆكی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبژێردرا. بەو بۆنەیەشەوە، لە دوو بروسكەدا، دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) وێڕای پیرۆزباییان لە محەمەد حەلبوسی، ئومێدی سەركەوتنی بۆ دەخوازن لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانیدا، بەوهیوایەی كێشەكانی خولەكانی رابردووی پەرلەمان‌و كێشە دەستووری‌و یاسایی‌و سیاسییەكان دووبارەنەبنەوە. راپەڕاندنی ئەركە نیشتمانی‌و دەستوورییەكان سەرۆك مەعسوم، لەبروسكەكەیدا، داوای ...

زیاتر »

سەرخستنی لیستی (105)ی یەكێتی

دوێنێ، ژمارەیەك لەگەنجان‌و لاوانی بێگەڵاسی دەڤەری پشدەر، بەئامانجی پشتیوانی لەلیستی (105)ی یەكێتی‌و وەفادارییان بۆ سەرۆك مام جەلال، سەردانی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕییان كرد. لەدیدارێكدا، مەلا بەختیار، سەردان‌و پشتیوانیی خزمانی بێگەڵاسی بۆ سەرخستنی لیستی (105) بەگرنگ‌و وەفاداری بۆ یەكێتی‌و سەرۆك مام جەلال ناوبردو وتیشی: تێكۆشەری راستەقینە، كادری دڵسۆز، لەم چەند رۆژەدا، كە هەڵمەتی هەڵبژاردنە، سەربەرزانە‌و دڵسۆزانە، شاندەداتە بەر راپەڕاندنی ئەركەكانی بۆ سەرخستنی ...

زیاتر »

هەرچی هەنگاوی گرنگ نراوە لەم هەرێمی كوردستانەدا، یەكێتی لەپشت بووە

״بەدەستهێنانی ئارامی، خۆشگوزەرانی‌و ئاوەدانیشی بەدواوە دێت״ لەپارێزگای هەڵەبجەو بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی ژمارە 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەرنەڤاڵێكی جەماوەری بۆ ناساندنی كاندیداكانی سنووری شارەزوور، بەڕێوەچوو. لەسەرەتای كەرنەڤاڵەكەدا، جەمیل هەورامی ئەندامی سەركردایەتی‌و بەرپرسی مەڵبەندی شارەزوور، لەوتەیەكدا؛ قوباد تاڵەبانی، بەسەرقافڵەی ئەو تێكۆشەرە لاوو رۆشنبیرە دڵسۆزانە وەسفكرد، كە خۆیان بەختدەكەن بۆ شەڕی مەدەنی‌و دیموكراسی‌و چەسپاندنی مافی مرۆڤ، دابینكردنی هەلی كار‌و خزمەت، وتیشی: ...

زیاتر »

چاوه‌ڕوانین بە دەنگدان بە لیستی 105 سندوقه‌كان سه‌وز پۆش بكه‌ن

كه‌سوكاری‌ ڕووسورو سه‌ربڵندی‌ شه‌هیدان پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان… زیندانیانی‌ سیاسی‌، پێشمه‌رگە دێرینه‌كان… گه‌نجان، لاوانی‌ كوڕو كچی‌ چرای‌ رۆشنكه‌ره‌وه‌ی‌ دواڕۆژی‌ گه‌له‌كه‌مان… جه‌ماوه‌ری‌ به‌ئه‌مه‌ك و هه‌ڤاڵانی‌ سه‌ربه‌رزی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان… ئاماده‌بوانی‌ زێده‌ ئازیز.. ئه‌مڕۆ هه‌موو لێره‌ له ‌شاری‌ زیندووی‌ هه‌ڵمه‌ت و قوربانی‌، له ‌پایته‌ختی‌ رۆشنبیریی‌، له ‌سلێمانی‌ شاری‌ شاران، شاری‌ به‌یه‌كگه‌یشتن و تێگه‌یشتن، له ‌شارێك كه ‌هه‌موو چه‌قی‌ ململانێكان و قورسایی‌ سه‌رجه‌م پرسه‌ سیاسییه‌كان ...

زیاتر »

چەندین خەباتگێڕی سلێمانی گیانیان کردووەتە قوربانی یەکێتی‌ و شۆڕشی نوێ،بۆیە ئەركەمانە هێندەی گەورەییەكەی خزمەتی بكەین

ساڵ، ساڵی 2010یە، كات، ئێوارەیەكی درەنگوەخت، شوێن: شاری سلێمانییە لەهۆڵی پێشمەرگە، لەم هۆڵەی كە ئێستا ئێمەی لێین، مام بە گەرموگوڕییەكی زۆرەوە بەشداریی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەكێتییەكەمانی كرد، بە ورەیەكی پۆڵایینەوە، وتەیەكی مێژوویی پێشكەش كرد. لەو وتەیەدا، رستەیەكی میژوویی وت كە چەندین ساڵە سەداكەی تەواو نابێت و لەگوێچكەی یەكێتییەكاندا، بەردەوام دەبیسترێتەوە. رستەكە گوزارشتە لە پتەویی یەكێتی. مام روون و ئاشكرا راستییەكی وت: ...

زیاتر »

جگه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ش هیچ بژارده‌یه‌كی‌ ترمان له‌به‌رده‌ست نییه‌

له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، پێشنیوه‌ڕۆی‌ دوێنێ شه‌ممه‌ (15/9/2018)، به‌ سه‌رپه‌رشتیی‌ هه‌ڤاڵ شۆڕش ئسیماعیل ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و لێپرسراوی‌ مەکتەبی هه‌ڵبژاردن، كۆبوونه‌وه‌ی‌ مەکتەبی هه‌ڵبژاردن و لێپرسراوی‌ به‌شی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌ڵبه‌نده‌كانی، به‌ڕێوه‌چوو، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و قۆناغه‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن. شۆڕش ئسیماعیل رایگه‌یاند: بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌ركی‌ ی.‌ن.ک قورس ده‌بێت و جگه‌ له‌ تۆماركردنی‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنیش بۆ لیستی‌ (105) لیستی‌ حزبی‌ ...

زیاتر »

راگەیەندراوی رۆژنامەوانی لەسەر كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئەمڕۆ نیوەڕۆ (13/9/2018) ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) سەبارەت بە (دۆخی عێراق، هەڵبژاردنی كوردستان، گفتوگۆكردن لە نێوان هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری و یەكێتی بۆ رێكەوتن بە ئاراستەی یەكخستن) كۆبونەوەی نائاسایی كرد. كۆبونەوە، دوا وردەكاری دۆخی عێراق، كۆبونەوەی یەكێتی‌و پارتی، هەڵبژاردن، پرسی كەركوك، جارێكی تر هەڵسەنگاندەوە. سەرەنجام: ئاماژەی گۆڕانكاریەكانی لەبۆچونی لایەنەكانی شیعەو سوننە، ...

زیاتر »

حاكم قادر: بە دەنگدان بە لیستی یەكێتی، شانازییەكی تر بخەنەوەسەر قەڵا سەوزەكەمان

حاكم قادر، تەئكیددەكاتەوە كە دەبێ كوردستان بخەینەوەسەر راستەڕێی خزمەت‌و ئاوەدانیی زیاتر، ئەوەش بە دەنگدان دەبێت بە لیستی 105ی یەكێتی. قوباد تاڵەبانی-ش بەڵێن دەدات «یەكێتی بكەینەوە بەو یەكێتییەی لەئاستی چاوەڕوانی ئێوەدا بێت‌». رۆژی ١٣/٩/٢٠١٨، لەهۆڵی پێشمەرگە لەسلێمانی، بانگەشەی لیستی ١٠٥ی یەكێتی، دەستیپێكردو كاندیدەكانی بازنەی سلێمانی لیستەكە، ناسێنران. لەسەرەتای رێوڕەسمەكەدا، حاكم قادر حەمەجان لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی ١ی سلێمانی، لەوتارێكدا بەشداریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ...

زیاتر »

پشتیوانیی بۆ 105 فراوانتر دەبێت

هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە دەڤەری پشدەر لەگەڵ خانەوادەی سەربەرزی شەهیداندا كۆبۆوە و تەئكیدیكردەوە «هەمیشە لە خزمەتی كەسوكاری سەربەرزی شەهیداندا دەبین كە رۆڵە و كەسوكاریان بە خوێن پارێزگارییان لە كوردستان كردووە». پەیامی سەرۆكی لیستی 105 ی یەكێتی لەلایەكی دیكەوە، دوای كۆتاییهاتنی رێوڕەسمی بەرفراوانی ناساندنی كاندیدانی لیستی 105 ی یەكێتی لە رانیەی ...

زیاتر »