سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 220)

هەواڵ

قوباد تاڵەبانی: پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاریی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەهەولێر پێشوازیكرد لە لیۆنیداس كۆنتۆڤۆنیسۆس باڵیۆزی یۆنان لەعیراق‌و تاوتوێی پەیوەندیی سیاسی‌و ئابووریی نێوان هەردوولایان كرد بەتایبەت لەكەرتەكانی وەبەرهێنان‌و گەشتیاری‌و كشتوكاڵ‌و سیستمی بانكی. لەدیدارەكەدا، كە ئەفسیمۆس كۆستۆپۆلۆس كۆنسوڵی یۆنان لەهەولێر، ئامادەیبوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر كاركردن بۆ دەستپێكردنی گەشتی ئاسمانیی لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و یۆنان‌و سوودوەرگرتن لەئەزموونی یۆنان لەپەرەپێدانی كەرتی گەشتیاریی وەك رێگەیەكی كاریگەر بۆ هەمەجۆركردنی ...

زیاتر »

خواستی یەكێتی حوكمڕانییەكی باشترە لە هەرێمی كوردستاندا

لەچەند دیدارێكدا لەگەڵ كونسوڵ‌و نوێنەری وڵاتان، بافڵ تاڵەبانی، سیاسەتی یەكێتی بۆ پرسە نیشتمانی‌و چارەنووسسازەكان خستەڕوو و جەختیشی لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان كردەوە لەسەر بنەمای دەستوور بەشێوەیەك بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم پارێزراوبێت. كۆبوونەوە لەگەڵ كونسوڵی ئەمریكا دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەهەولێر، بافڵ تاڵەبانی، پێشوازیكرد لە ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەرێم‌و لەدیدارێكدا، تاوتوێی پێشهاتە سیاسی‌و سەربازی‌و ئابوورییەكانی ناوچە كراو بەگرنگییەوە هەڵوەستەكرا لەسەر سیاسەتی نیشتمانیی ...

زیاتر »

کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزەران

لەمەكتەبی سیاسی لەهەولێر رۆژی 29/9، رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی (ی.ن.ك)و بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ تیمی یەكێتیی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، كۆبوونەوە‌و تەئكید لەپشتیوانیی تەواو لەسەربەخۆیی دادگاكان‌و سەروەریی یاسا كرایەوە، بەشێوەیەك مافی هاووڵاتی وەك یەك پارێزراوبێت. لەكۆبوونەوەكەدا، رزگار عەلی، تیشكی خستەسەر ئەو بوارانەی كە پێویستیان بەبەرەوپێشبردنی یاسایی‌و دامەزراوەیی دەزگا دادوەرییەكان هەیەو رایگەیاند: یەكێتی باوەڕی تەواوی بەسەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری هەیەو ...

زیاتر »

مامۆستایان (حسێن عارف و عەبدولكەریم شێخانی)یان بەسەرکردەوە

رۆژی 29/9، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی(ی.ن.ك)، هاوڕێ‌ لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و شێخ محەمەد سۆڵەیی راوێژكاری مەكتەبی سیاسی، بەمەبەستی هەواڵپرسین سەردانی هەدوو كەسایەتی كوردو دیاری شاری سلێمانی و كوردستان، (حسێن عارف) ئەندامی پێشوی پەرلەمانی كوردستان و نووسەرو رووناكبیرو نیشتمانپەروەر، (عەبدولكەریم شێخانی) نووسەرو ئەدیب و وەرگێڕو كوردپەروەریان کرد. لەسەردانەکەدا هیوای لەشساغی و ...

زیاتر »

پەیڕەوی نوێی پەرلەمان دەرگا بەڕووی فراکسێونی نوێدا دەکاتەوە

پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی دوێنێیدا بەزۆرینەی دەنگ، هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەسەند كرد. لە هەموارەكەدا كە بە 91 دەنگ پەسەندكرا، چوار لیژنەی نوێی هەمیشەیی بۆ پەرلەمان زیادكرا و سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش بەلایەنی كەمەوە ژنێكی تێدا دەبێت، هەروەها پەیڕەوی نوێی پەرلەمان دەرگا بەڕووی پێکهێنانی فراکسێونی نوێدا دەکاتەوە.  83 جار بینراوە

زیاتر »

بــــافڵ تاڵــــەبانـــــی: گــــۆڕانكاریـــی گـــەورە لـــە یـــەكێتیدا بەڕێــــوەیە كە سەرسام دەبن

لـــــــەلایـــەن دەزگـــــای دژەتیرۆرەوە خـــــەڵاتکرا بافڵ تاڵەبانی جەختی لەسەر وادەی بەستنی كۆنگرەی چوارەم لەكاتی خۆیدا كردەوەو تێڕوانینی خۆشی لەسەر شێوازی ئەو كۆنگرەیە خستەڕوو و ئاماژەشی بە هەوڵەكانی یەكێتی دا لە دروستكردن ‌و پتەوكردنی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ هەموو لایەنە كوردستانییەكان بۆ دروستكردنی یەكڕیزییەكی تۆكمە بۆ كاری پێكەوەیی چ لە حكومەتی كوردستان ‌و چ لە بەغدا ‌و راشیگەیاند كە كێشەو گرفت ‌و نیگەرانیی ...

زیاتر »

سەعدی پیرە: لە‌ یە‌كترگە‌یشتنی باش هە‌یە‌ لە‌نێوان هە‌ولێر و بە‌غدا

دوێنێ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، پێشوازیكرد لە لیۆنیداس كۆنتۆڤۆونێسیۆس باڵیۆزی یۆنان لە‌ عیراق و ئیفسیمیۆس كۆستۆپۆلۆس كونسوڵی گشتیی یۆنان لە‌ هە‌رێمی كوردستان. لە دیدارێكدا، سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌ هیوایخواست ئاستی پە‌یوە‌ندییە‌كانی نێوان هە‌رێم و یۆنان لە‌ سێكتە‌رە‌ جیاوازە‌كاندا پتە‌وتر بكرێت و پێشكە‌وتنی باشتر و زۆرتر بە‌خۆیە‌وە‌ ببینێت. سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌ ئاماژە‌ی بە‌ ...

زیاتر »

لە سلێمانی كۆنفرانسی ئاشتی جیهانی بەڕێوەچوو

دوێنێ لە سلێمانی، یەكەم كۆنفرانسی ئاشتی جیهانی بۆ هێزە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئایینییەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو. كۆنفرانسەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتیی ی.ن.ك و لایەنە پەیوەندیدارەكان و ئەمینداری گشتیی رێكخراوی ئاشتی جیهانی بۆ بنیاتنانی مرۆڤ و نیشتمان، بە چاودێریی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە و رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەچوو.  87 جار بینراوە

زیاتر »

(هاوپەیمانیی كوردستانی) لیستی لایەنە كوردستانییەكانە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان

(هاوپەیمانیی كوردستانی) لیستی لایەنە كوردستانییەكانە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان نۆ لایەنی كوردستانی بڕیاریاندا بە یەك لیست، (لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی) بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بكەن لە پارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین. لایەنە بەشداربووەكان دوێنێ لە هەولێر حزب و لایەنە سیاسییەكان (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان، حزبی شیوعیی كوردستان، حزبی ...

زیاتر »

ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ له‌ رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ده‌كات

سێ‌ وڵاتی ئه‌وروپی كه‌ له‌ ئیمزاكردنی رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئێران به‌شداربوون، هۆشدارییان داوه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی تاران هه‌نگاوی چواره‌م بنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی و كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌بێت، وه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپا كه‌ به‌شێكن له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌، ده‌كشێنه‌وه‌. ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێران رایگه‌یاندووه‌، له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا هه‌نگاوی چواره‌م ده‌نێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی به‌ رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌وه‌. له‌ كاردانه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی ...

زیاتر »