سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 30)

هەواڵ

جموجۆڵی سیاسی لە بەسرە، بۆ ئەوەی وەكو كوردستان بكرێتە هەرێمێك

دوای چەند رۆژێك لە پەسەندكردنی بودجەی گشتیی وڵات لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، ناڕەزایی ‌و رەخنەی سیاسی لە بەسرە سەریهەڵدایەوە ‌و هەر زوو بوو بە داواكاریی ‌و داخوازیی بۆ ئەوەی ئەو پارێزگایەی باشوور كە پڕە لە نەوت و دەڕوانێت بەسەر كەنداودا، بكرێتە هەرێمێك هاوشێوەی هەرێمی كوردستان ‌و هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكە هەنگاویان نا بەرەو كۆكردنەوەی ئیمزا تا سەرلەنوێ پێشكەشی بكەن ...

زیاتر »

پەیامی كۆسرەت ڕەسوڵ لە ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید ئارام و كارەساتی 1ی شوبات

پەیامی كۆسرەت ڕەسوڵ  لە ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید ئارام ‎لە 41 ساڵەی شەهیدبوونی شەهید ئارام و 4 ساڵەی شەهیدبوونی پۆلێك لە فەرماندەو پێشمەرگەی قارەمان لە جەنگی دژ بەداعش، دووپاتی دەكەینەوە كە هەرگیز ڕێگای شەهیدانمان بەرنادەین و بەردەوام دەبین لە خەبات و تێكۆشان تا گەیشتن بە ترۆپكی هیواكانمان. ‎41 ساڵ لەمەوبەر لە ساتەوەختی سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان شەهید ئارام و دەیان و سەدان ...

زیاتر »

لە دژی خۆپیشاندەران وەستاونەتەوە

لەمساڵانەی دوایی و بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی « فلادیمیر پوتین» بۆ سەرۆکایەتی روسیا ئەو وڵاتە دەستی خستۆتە زۆرێک لە کاروباری وڵاتان و لە پێناو بەربەرەکانێی هەژمونی ئەمریکا دەیەوێت پێگەی خۆی قایم بکا و ڕەواجێک بۆخۆی دروست بکاتەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لە زۆر لەو وڵاتانەی کە شەڕ و ئاژاوەیان تێدایە، روسیا چەکدار و بەکرێگیراوی خۆی ڕەوانەکردوە و بۆتە تەرەف لەململانێکاندا، وڵاتی سوریا ...

زیاتر »

داهات كەمەكان پەنا بۆ قەرزكردن لە بازرگانان دەبـەن

یەکەی ئابووری ریكلامەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دەتوانن قەرز لە بڕی هەزار دۆلاری ئەمریكییەوە تا دەگاتە پێنج هەزار دۆلار بدەن بەو مەرجەی بە قیستی رۆژانە بدرێتەوە بۆ ماوەی 107 واتە نزیكەی سێ مانگ‌و نیو وەك لە ریكلامەكەدا هاتووە. بە پڕۆسەیەكی حسابی سادە روون دەبێتەوە ئەو نووسینگەیەی قەرزەكە دەدات سوودێكی دەستدەكەوێت كە نرخەكەی دەگاتە زیاتر لە 33% لەماوەی دانەوەی قەرزەكەدا، ...

زیاتر »

دادگای باڵا سزای سـەرۆکی ئۆپۆزسیۆن دەدات

قەیرانی فەنزوێلا بەردەوامە و لە نوێترین پێشهاتیشدا دادگای باڵای ئەو وڵاتە، مافی سەفەرکردنی لە خوان گوایدۆ سەرۆکی پەرلەمان و رابەری ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلای سەندەوە. ئەمریکاش پشتگیری ئۆپۆزسیۆن دەکات و روسیاش پشتگیری نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی وڵات دەکات. وڵاتانی دەوروبەریش ترسیان لە پێکدادانی سەربازی هەیە. بڕیارەکەی دادگای باڵا لە نوێترین پێشهاتدا دادگای باڵای فەنزوێلا مافی سەفەرکردنی لە خوان گوایدۆ سەرۆکی پەرلەمان و رابەری ...

زیاتر »

میسرو فەرەنسا لەسەر کێشەکانی ناوچەکــە هــاوڕان

رۆژی یەک شەممە27.1 ئینمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەردانی میسری کردو چاوی بە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کەوت، لەو سەردانەدا نزیکەی 30 رێکەوتن لە نێوان هەردوو وڵات مۆر کرا، کە ئامانج لێی پێشخستنی پەیوەندی سیاسی و ئابووری و سەربازی نیوان هەردوولایە. زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی فەرەنسی و میسریش پێیانوایە، کە هەردوو وڵات لە زۆر کێشەی ناوچەکە ، جۆرە رێکەوتنێک لە نێوانیان ...

زیاتر »

ساڵیادی شەهیدی فەرماندە لیوا شێركۆ فاتیح شوانی و هاوڕێكانی

عومەر غەریب دوێنێ، بەبەشداریی ژمارەیەك لەلێپرسراوانی حزبی‌و حكومی‌و فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەو بنەماڵەو كەسوكاری شەهیدان‌و هاوڕێ‌و هاوسەنگەرانی، رێوڕەسمێك بۆ ساڵیادی شەهیدبوونی شەهیدی فەرماندە لیوا شێركۆ فاتیح شوانی‌و هاوڕێكانی رێكخرا. دەستپێكی رێوڕەسمەكە، بەوتەیەكی عەمید رێبوار فەرماندەی لیوای یەكی كەركوكی وەزارەتی پێشمەرگە دەستیپێكردو یادی لیوا شێركۆ فاتیح شوانی‌و ژمارەیەك لەهاوڕێكانی وەبیرهێنایەوە، كە چوار ساڵ لەمەوبەرو شەوی 29\30/1 لەباشووری كەركوك شەهیدبوون، وتیشی: ئەم مەراسیمەمان ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: پێویستمان بە هەماهەنگیی وڵاتانی ئەوروپا هەیە

دوێنێ لەهەولێر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، پێشوازییكرد لە جین كریستۆڤ جێگری ئەمینداری گشتیی یەكێتیی ئەوروپا بۆ كاروباری سیاسی‌و رامۆن بلیكۆ باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لەعیراق‌و كلاریس پاستۆری سەرۆكی نووسینگەی یەكێتیی ئەوروپا لەهەولێر‌و گفتوگۆیانكرد لەبارەی رەوشی عیراق‌و هەرێم‌و ناوچەكە‌و چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم. لەسەرەتای دیدارەكەدا، قوباد تاڵەبانی، سوپاسی هەماهەنگییەكانی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپای كرد بۆ كوردستان‌و داوایلێكردن بەردەوامبن. سەبارەت بەچاكسازییەكانیش، وتی: لەچوار ساڵی ...

زیاتر »

سەعدی ئەحمەد پیرە: هاوكاریی هەرێمی كوردستان بکەن

دوێنێ لەهەولێر، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكان، پێشوازییكرد لە جین كریستۆڤ جێگری ئەمینداری گشتیی یەكێتیی ئەوروپا بۆ كاروباری سیاسی‌و رامۆن بیلكۆ باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لەعیراق‌و خاتوو كلاریس پاستۆری لێپرسراوی نووسینگەی یەكێتیی ئەوروپا لەهەولێر. لەسەرەتای دیدارەكەدا، جین كریستۆڤ، هەڵوێستی یەكێتیی ئەوروپای روونكردەوە سەبارەت بەعیراق‌و هەرێمی كوردستان‌و وتی: یەكێتیی ئەوروپا لەپشتگیریی عیراق‌و هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت، وتیشی: بەباشی ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان

دوێنێ لەبەغدا، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازییكرد لە پادشای ئیسپانیا فیلیپی شەشەم و شاندی یاوەری. لەدیدارێكدا، سەرۆك بەرهەم ساڵح، بەهێزكردنی پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی لەگەڵ شا فلیپی شەشەم دووپاتكردەوە بەجۆرێك كە خزمەت بەبەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆست بكات، جەختیشی لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عیراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌و جیهان‌و بەهێزكردنی پێگەی عیراق لەناوچەكەدا، كردەوە. سەرۆك كۆمار، خۆشحاڵی خۆیشی بەپشتیوانیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ...

زیاتر »