سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 331)

هەواڵ

ئه‌ده‌بیاتی مام… نامه‌یه‌كی مام له‌ ئه‌نقه‌ره‌وه‌ بۆ ئاپۆ

له‌ ژماره‌ی داهاتووی كوردستانی نوێ-ی هه‌فته‌ دا، ده‌قی نامه‌یه‌كی مێژوویی سه‌رۆكی كۆچكردوو مام جه‌لال بۆ به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌ركرده‌ی پارتی كریكارانی كوردستان (ئاپۆ) بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ساڵی 1991 له‌ ئه‌نقه‌ره‌وه‌ بۆی ره‌وانه‌ كردووه‌‌و كۆمه‌ڵێك سه‌رنج‌و تێبینی به‌نرخی تێدایه‌ له‌سه‌ر ئاسۆی خه‌باتی كوردستانیی‌و به‌تایبه‌تیش خه‌باتی په‌رله‌مانی له‌ باكوور. نامه‌كه‌ نموونه‌ی ئه‌ده‌بیاتی به‌رزی مام جه‌لال‌و پێشبینییه‌كانێتی بۆ ئاینده‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد. د.خدر مه‌عسوم ...

زیاتر »

ئاشكرا كردنی‌ ئه‌و تۆزه‌ سپییه‌ی‌ نێردرابوو بۆ نووسینگه‌ی‌ ئۆباما

نۆڤستی‌ كه‌ناڵی‌ فۆكس5 له‌ راپۆرتێكدا بڵاوی‌ كرده‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌و تۆز (پۆدر)ه‌ی‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ نه‌ناسراو له‌ زه‌رفێكی‌ نامه‌دا ناردوویانه‌ بۆ نووسینگه‌كه‌ی‌ باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ئه‌مریكا، پۆدری‌ تایبه‌ت به‌ منداڵان بووه‌. له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌، نامه‌كه‌ له‌ هۆنگ كۆنگه‌وه‌ هاتووه‌‌و ناونیشانی‌ نێره‌ره‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر نییه‌، له‌ كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ نامه‌كه‌شدا هیچ كه‌س زیانی‌ پێ نه‌گه‌یشتووه‌. نامه‌كه‌ ...

زیاتر »

به‌ نهێنی‌ رێكه‌وتنێكیان خستبووه‌ به‌رده‌م ئه‌نجامده‌رانی‌ رووداوه‌كانی‌ 11ی‌ سێپته‌مبه‌ر

تایمزی‌ بریتانی‌ دووان له‌ فه‌رمانده‌ باڵاكانی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا واته‌ پنتاگۆن له‌ كاره‌كانیان ده‌ركران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌ نهێنی‌ گفتوگیان له‌گه‌ڵ چه‌ند زیندانییه‌كی‌ گوانتانامۆ كردبوو، كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ رێكخستنی‌ هێرشه‌كانی‌ 11ی‌ سێپته‌مبه‌ر، بۆ كه‌مكركدنه‌وه‌ی‌ سزاكانیان. رۆژنامه‌ی‌ تایمز له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌، جیمس ماتیس وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا هارفی‌ ریشیكۆف-ی‌ له‌سه‌ر كار لابرد، كه‌ به‌رپرسی‌ دادگاییه‌كانی‌ گوانتانامۆ بوو، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ قاعیده‌ ...

زیاتر »

میسر به‌ بڕیارێكی‌ نوێ به‌ره‌نگاری‌ توركیا ده‌بێته‌وه‌

ئاژانسه‌كان تاریق مه‌لا وه‌زیری‌ پیترۆل‌و سامانی‌ كانزایی میسر ئاشكرای‌ كرد، وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ هه‌وڵی‌ فراوان كردنی‌ پشكنین‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ كانزادایه‌ له‌ ده‌ریادا، چونكه‌ سه‌رده‌می‌ ده‌رهێنانی‌ نه‌وت‌و غاز به‌ شێوه‌ی‌ ئاسان به‌سه‌ر چوو. ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی‌ میسر به‌رنامه‌ی‌ چاكسازی‌ ئابووری‌ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌‌و به‌ نیازه‌ بگاته‌ ئاستی‌ خۆبژێویی له‌ بواری‌ وزه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات سه‌رجه‌م كێشه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌و بواره‌ چاره‌سه‌ر بكات‌و له‌ هاوبه‌شه‌كانیدا ...

زیاتر »

حكومه‌تی‌ فه‌ره‌نسا: خزمه‌تی‌ سه‌ربازی‌ ده‌بێته‌ زۆره‌ملێ

ئاژانسه‌كان بنجامین گریفۆ وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، خزمه‌تی‌ سه‌ربازی‌ نیشتمانیی زۆره‌ملێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌و كاری‌ پێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ك پێشتر ئیمانۆئێل ماكرۆن له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژارده‌كاندا به‌ڵێنی‌ دابوو. ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، خزمه‌تی‌ سه‌ربازی‌ كه‌ ساڵانه‌ دوو بۆ سێ ملیار یۆرۆ له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌كه‌وێ، له‌مه‌ودوا ده‌بێته‌ خاڵی‌ پێكگه‌یشتنی‌ لاوان‌و نه‌ته‌وه‌‌و سوپا‌و به‌ ئه‌ركێكی‌ مه‌ده‌نی‌ سه‌رچانی‌ هه‌موان ئه‌ژمار ده‌كرێت. پێشتر ئیمانۆئێل ماكرۆن له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردندا به‌رنامه‌یه‌كی‌ ...

زیاتر »

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ نه‌یتوانیوه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ داعشه‌ بیانییه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه‌

أ.ف.پ وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ 14 ده‌وڵه‌ت له‌وانه‌ی‌ به‌شدارن له‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ رۆمای‌ پایته‌ختی‌ ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو، نه‌یانتوانی‌ بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و داعشه‌ بیانییانه‌ی‌ له‌ سوریا ده‌ستگیر كراون. له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جیمس ماتیس وه‌زیری‌ به‌رگری‌ رایگه‌یاند، هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات، كه‌ هاوپه‌یمانییه‌كی‌ نێوان چه‌ند هێزێكی‌ سوریایه‌‌و پشت به‌ یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل كه‌ كوردن ده‌به‌ستێ‌و واشنتۆن پشتیوانییان لێ ده‌كات، ...

زیاتر »

كۆمسیۆن ئاماده‌یه‌ دوو هه‌ڵبژاردن له‌ یه‌ك كاتدا بكات

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاماده‌یه‌ له‌ یه‌ك كاتدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكات . موعته‌مه‌د موسه‌وی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بالای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند: کۆمسیۆن خشتەیەکی وردی بۆ رێکخستنی کارەکان و ئامادەکاریی بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان داناوە و لەئێستا رێژەی لە %٧٠ ی کارەکان بەپێی ئەو خشتەیە کۆتاییھاتووە. وتیشی: ھەرچەندە دواکەوتنی پەسەندکردنی یاسای ھەڵبژاردنەکان شڵەژانی لەبەردەم کارەکانی کۆمسیۆندا دروستکرد ، ...

زیاتر »

لیستی كاندیدەكانی یەكێتی پێشكەش بە كۆمسیۆن دەكرێت

کوردستانی نوێ ناوی سەرۆکی لیستەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تەئكید دەكاتەوە «ئەمڕۆ پێنجشەممە دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدی لایەنە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق». لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیش رایگەیاند: ئەمڕۆ لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا لیستی ناوی كاندیدەكانی یەكێتی پێشكەش بە كۆمسیۆن دەكرێت. كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن شۆڕش ئیسماعیل لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوێنێ بە PUKmedia ...

زیاتر »

ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی هێزە كوردییەكانی سوریا

روسیا: بەبێ كورد كێشەی سوریا چارەسەر نابێت وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی هێزە كوردییەكانی سوریا، وەزیری دەرەوەی روسیاش دەڵێت: بەبێ كورد كێشەی سوریا چارەسەر نابێت. ریكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، دەڵێت: هاوكارییەكانمان بۆ هێزە كوردییەكانی سوریا بەردەوام دەبێت. راشیگەیاند: هەرچەندە لە مەترسییە ئەمنییەكانی توركیا تێدەگەین، بەڵام پێشهاتەكانی ئەمدواییەی باكووری خۆرئاوای سوریا ...

زیاتر »

پشتیوانییەكان بۆ عیراق زیاتر بكرێت

دوێنێ، د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لەبەغدا پێشوازییكرد لەوەفدێكی پەرلەمانی بەریتانیا بەسەرۆكایەتیی ئان كلۆید‌و رێوشوێنەكانی زیاتركردنی پشتیوانیی شانشینی یەكگرتوو لەعیراق لەبوارەكانی ئابووری، زانستی، تەندروستی‌و سەرچاوەكانی ئاو، تاوتوێكرد. هەروەها تەئكید لەسەر بەشداریی سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكان‌و پتەوكردنی پەیوەندییەكان كرایەوە، لەوڕووەشەوە سەرۆك كۆمار؛ ستایشی پشتگیرییەكانی بەریتانیای كرد لەعیراق بەتایبەتی لەجەنگی دژ بەتیرۆر‌و پێشكەشكردنی كۆمەكی مرۆیی بۆ ئاوارەكان‌و داواشیكرد پشتیوانییەكان بۆ عیراق زیاتربكرێت. سەرۆك ...

زیاتر »