سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 40)

هەواڵ

چین؛ داخستنی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە شاری چەنگدۆ

وەك كاردانەوەیەك لە بەرامبەر بڕیارەكەی ئیدارەی واشنتۆن، حكومەتی چین كونسوڵخانەی ئەمریكای لە باشووری خۆرئاوای وڵاتەكەی داخست. وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند: لە بەرامبەر بڕیارەكەی واشنتۆن سەبارەت بە داخستنی كونسوڵخانەی چین لە شاری هیوستن، حكومەتی پەكین- یش بە ڕەسمی كونسوڵخانەی ئەمریكای لە شاری چەنگدۆ لە باشووری خۆرئاوای وڵاتەكەی داخستووە. دوابەدوای داخستنی كونسوڵخانەی چین لە هیوستن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ...

زیاتر »

تاران؛بەكارهێنانی ماسك كراوە بە ئیجباری

دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئێران و بەتایبەتی لە شاری تاران، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەكارهێنانی ماسكیان لە شوێنە گشتییەكانی تاران كردووە بە ناچاری. هاوكات سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاندووە: تا ئێستا 291 هەزار و 172 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 253 هەزار و 213 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 15 هەزار ...

زیاتر »

لە عیراق خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە

لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێكردەوە و بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانەوە، لە بەغدا خۆپیشاندەرێك كوژرا و چەند خۆپیشاندەرێكی دیكەش بریندار بوون. یەحیا رەسوڵ وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراقەوە لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، رایگەیاند: هێزە ئەمنییەكان هاندەدرێن تا هەڵپژان و روبەڕوبونەوە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دروستببێت، خۆپیشاندانەكان لە ئامانجە سەرەكییەكانی دووربخاتەوە، ...

زیاتر »

مەڵبەندی کەرکوک لە ساڵیادی شەهیدانی 28ی تەمموزدا: بەڵێن بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دووپاتدەکەینەوە، دڵنیابن لێرە ناڕۆین و درێژەپێدەری ئامانجە پیرۆزەکەتان دەبین و ئێرە زێدی باب و باپیرانمانە

مەڵبەندی (2)ی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵیادی شەهیدانی 28 ی تەمموزدا ، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە “دوانزە ساڵ بەر لەئێستا ، بەشێک لە شۆڤێنییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەوڵیاندا لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای ژمارە (24) لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ژمارە (36)ی ساڵی (2008) دۆخی کەرکوک بگەڕێننەوە بۆ پێش ساڵی (2003) لە رووی سیاسی و دیموگرافییەوە، ئەمەش بە واتای ...

زیاتر »

سه‌رۆك كۆمار: كۆتاییهێنان به‌ كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان

ئه‌مڕۆ له‌سلێمانی، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، پێشوازییكرد له‌ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و چه‌ند پرسێكی گرنگ و دواپێشهاته‌ ئه‌منی و ئابووری و سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراقیان، تاوتوێكرد. جه‌ختیشیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگیی گفتوگۆو دیالۆگی جددی له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی كۆتاییهێنان به‌سه‌رجه‌م كێشه‌و قه‌یرانه‌كان و هێنانه‌دیی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ گشت هاووڵاتیان. هه‌روه‌ك په‌له‌كردن له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ...

زیاتر »

پرسه‌نامه‌

به‌‌ڕێز: تێكۆشه‌‌ری دێرین مامۆستا جه‌‌بار شێخه‌‌ سۆرخان به‌ڕێزان: بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو خاتوو كه‌‌لسوم حه‌‌مید كاوانی بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو ‌كه‌‌لسوم حه‌‌مید كاوانی، كه‌‌ خێزانی پێشمه‌‌رگه‌‌ و تێكۆشه‌‌ری دێرین مامۆستا جه‌‌بار شێخه‌‌ سۆرخانه‌‌‌، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیتان ئاڕاسته‌‌ده‌كه‌م و خۆم به‌ به‌شداری خه‌می بنه‌ماڵه‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان ده‌زانم. له‌ ‌خوای گه‌‌وره‌‌ داواكارم جێگای كۆچكردوو به‌هه‌شتی به‌رین بێت و سه‌بووریی هه‌موولایه‌ك بدات. انا لله وانا الیه‌ ...

زیاتر »

رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، په‌یامێك ئاراسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی، ده‌كات

به‌ڕێز: كاك قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران به‌خۆشحاڵییه‌وه‌، په‌یامی پیرۆزباییتان بۆ یادی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یشته‌ ده‌ستمان. به‌ناوی خۆم و هاوڕێیانم له‌ خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانییه‌وه‌ سوپاستان ده‌كه‌ین. له‌م هه‌لومه‌رجه‌ سیاسی و ئیداری و ئابوورییه‌ی هه‌رێمیش پێیدا تێده‌په‌ڕێت، هیوادارین په‌یوه‌ندی و لێكتێگه‌یشتنی نێوان لایه‌نه‌ به‌شداره‌كانی حكومه‌ت به‌هێزو یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی وه‌زاری و سه‌رپێخستنی پرۆسه‌ی چاكسازیی كه‌ ...

زیاتر »

رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، په‌یامێك ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ده‌كات

به‌ڕێز: كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ‎سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌، پیرۆزبایی به‌ڕێزتانمان بۆ یادی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێگه‌یشت. به‌ناوی خۆم و هاوڕێیانم له‌ خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانییه‌وه‌ زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین. ئێمه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێكه‌وه‌كاركردن و هه‌ماهه‌نگی نێوانمان و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ گرنگ ده‌زانین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕوی ...

زیاتر »

بافڵ تاڵەبانی: هەموو دەسکەوتەکانمان ئەنجامی یەکڕیزی و تەباییمان بووە مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی هەموو هەرێمی کوردستانە

لەشاری هەولێر بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە و گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و پشتگیری حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا. لەدیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكیدی كردەوە یەكێتی وەك بەشدارێكی سەرەكی پاڵپشتی حكومەت دەكات، وتیشی كێشەی لایەنە سیاسییەكان نابێت لە دامەزراوە حكومییەكاندا ڕەنگ بداتەوە و پێویستە هەموو لایەك بە پشوودرێژی هاوكار بن ...

زیاتر »

ته‌ندروستیی سلێمانی: ژماره‌ی توشبوون به‌ كۆرۆنا كه‌میكردووه‌

د.یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ژماره‌ی توشبوون به‌ كۆرۆنا كه‌میكردووه‌. وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگه‌یاند: ئاماره‌كانی كۆرۆنا له‌ سلێمانی دڵخۆشكه‌رن و ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ژماره‌ی توشبوون به‌ كۆرۆنا كه‌میكردووه‌، وتیشی، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا به‌ركه‌وتنی هاووڵاتیان بوو له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ...

زیاتر »