سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 100)

راپۆرت

كه‌ركوك، زیاتر له‌ 9 هه‌زار پشكنین بۆ هاوسه‌رگیری كراوه‌

نووسینگه‌ی كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د‌ به‌پێی ئاماری تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتیی كه‌ركوك، له‌سه‌ره‌تای مانگی 1/1/2018ه‌وه‌ تا 30/9، نۆ هه‌زارو 354 پشكنینی خوێن بۆ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری له‌پارێزگای كه‌ركوك كراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌كه‌ش ده‌ڵێت؛ له‌تاقیگه‌كه‌ماندا 12 یه‌كه‌ی پشكنینی جۆراوجۆر بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كان هه‌یه‌. دوانزه‌ یه‌كه‌ی پشكنین هه‌یه‌ رۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی روو له‌نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی‌و پشكنینی تری ئاسایی سه‌ردانی تاقیگه‌ی ته‌ندروستیی گشتی ...

زیاتر »

په‌یوه‌ندی‌ توركیا‌و هه‌رێمی‌ كوردستان دوای‌ راپرسییه‌كه‌

پۆل ئیدن دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ ساڵێك به‌سه‌ر راپرسییه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، كه‌ بووه‌ هۆی‌ تێكدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان توركیا‌و هه‌رێم كه‌ تا ئه‌و كات باش بوو، هێشتا په‌یوه‌ندی‌ هه‌ر گرنگه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئاستی‌ ئابووری‌، به‌ڵام چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌دان نین به‌م نزیكانه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌ك جارانی‌ لێ بێته‌وه‌‌و دۆستانه‌ بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ پێش راپرسییه‌كه‌ هه‌بوو. مۆتلۆ سه‌فیر ئۆغڵو پسپۆڕی‌ كاروباری‌ سوریا‌و كورد ...

زیاتر »

پۆپۆلیستی‌ جیهان ده‌گرێته‌وه‌‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌ها مه‌زنه‌كان ده‌كات

ئه‌بوبه‌كر ئه‌لعه‌یادی‌ له‌م ساڵانه‌ی‌ دواییدا دیموكراسی‌ بۆته‌ بابه‌تی قسه‌‌و باسی‌ بیریارانی‌ جیهان، به‌ تایبه‌تیش له‌ ئه‌مریكا وه‌ك ستیڤن لیڤیتسكی‌، دانیال زیبلات، ولیه‌م گالتسۆن‌و به‌م دواییانه‌ش یاشا مۆنك-ی‌ مامۆستای‌ زانستی‌ رامیاری‌ له‌ زانكۆی‌ هارڤارد، كه‌ كتێبێكی‌ به‌ ناونیشانی‌ (گه‌ل دژی‌ دیموكراسی‌)، كه‌ ناونیشانێكی‌ لاوه‌كیشی‌ هه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ (ئازادیمان بۆچی‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌‌و چۆن بیپارێزین)، ئه‌م كتێبه‌ سه‌رنجی‌ چاودێران‌و بیریارانی‌ به‌لای‌ خۆیدا راكێشا، ...

زیاتر »

كوردستانیه‌تی كه‌ركوك

د.پشكۆ حه‌مه‌تاهیر ئاغجه‌له‌ری به‌شی یه‌كه‌م:- كه‌ركوك یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ كۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری كوردستانه‌وه‌، مێژوو بونیاد و ئاوه‌دانی ئه‌م شاره‌ بۆ ساڵانی نێوان (4500-3500 پ.ز) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌كاتێكدا دانیشتوانی ره‌سه‌نی كوردستان له‌ پێده‌شتی ئه‌مرۆی شاره‌كه‌و له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك، بونیادی كه‌ركوكیان ناوه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاستیه‌ مێژووییه‌شدا، به‌ڵام به‌رده‌وام داگیركه‌رانی كوردستان و كه‌ركوك هه‌وڵیانداوه‌ ئه‌م شاره‌ له‌ كوردستان داببڕن و ناسنامه‌ی ...

زیاتر »

هەفتەی گفتوگۆ

بەپێی لێدوانی لێپرسراوانی لایەنە سیاسییەكان «لە هەفتەی داهاتووەوە گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەستپێدەكات». بەپێی زانیارییەكانیش جگە لە كۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ یەكتر، هەر لایەنێكی سیاسی لەنێوخۆشیدا چەند كۆبوونەوەیەك لە ئاستی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئۆرگانەكانی دیكەیدا دەكات و تەوەری سەرەكی ئەو كۆبوونەوانەش، هەمان تەوەری كۆبوونەوەی نێوان لایەنەكان دەبێت. ״بەم نزیكانە گفتوگۆكان دەستپێدەكات״ سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی ...

زیاتر »

کۆمارییەکانیش ئەنجومەنی پیران دەبەنەوە

رۆژی دووشەممە 10.11.2018 پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران کرا، لەو پرۆسەیەشدا بۆ یەکەمجار پاش 8 ساڵ دیموکراتەکانی دووبارە توانیان زۆرینەی کورسییەکانی کۆنگرێس بەرن و کۆمارییەکانیش زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پیرانیان برد. بۆیەکەمجاریشە دوو ژنی موسڵمان دەبنە ئەندامی کۆنگرێس، کۆشکی سپیش خۆشحاڵی خۆی بۆ دەرئەنجامەکان دەربڕی. 33 ملیۆن دەنگدەر رۆژی دوو شەمممە زیاتر لە 33 ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی بەشداریان لە ...

زیاتر »

کاتی خۆی پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی لێسەندۆتەوە

سەرەتای مانگی داهاتوو پارتی دیموکراتی کریستیانی ئەڵمانیا کۆنگرەی خۆی دەبەستێ و لە دوای تەواوبونی خولی سەرۆکایەتی ئەنجێلا مێرکلدا سەرۆکێکی تازە هەڵدەبژێردرێت، ژمارەیەک سەرکردەی ئەو پارتەش خۆیان ئامادەکردوە ئەو پۆستە بەدەست بێنن، لە نێوانیاندا « کان مێرتس» ڕەخنەگەری گەورەی مێرکل و خاتو « ئەنگرید کاریباوەر» دۆستی نزیکی مێرکل و خاتو « ئورسولا ڤۆن دێر لاین» وەزیری بەرگری و»پیتەر ئەلتمایەر» سەرۆکی دیوانی ...

زیاتر »

دوو هەزار کۆچەریش خنکاون

ریکخراوی کۆچەرانی جیهان لە نوێترین راپۆرتیدا لە بارەی کۆچ و کۆچەرانەوە رایگەیاند: ئەمساڵ سەرو 100 هەزار کۆچەر دەریای سپی ناوەڕاستیان بڕیوە، بەو هیوایەی بگەنە ئەوروپا، نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەڵێت: ئەمساڵ 2 هەزرا کۆچەر خنکاون. ئیسپانیاش لەسەر ئاستی ئەوروپا، زۆرترین کۆچەری وەرگرتووە. سەرو سەد هەزار بە پێی نوێترین راپۆرتی رێکخراوی کۆچەرانی جیهانی بێت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 100600 هەزار کۆچەر هەوڵی تێپەڕینی دەریای سپی ...

زیاتر »

خولی پێنجەمی (پەرلەمان) دەستیپێكرد

دانیشتنەكە بەكراوەیی مایەوە تا لایەنەکان دەگەنە رێكەوتن خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد و سەعات 12ی نیوەڕۆی دوێنێ 6/11/2018، دانیشتنی كردنەوەی خولی پێنجەم بەڕێوەچوو. بەرنامەی كار لە یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەماندا سەرەتا هیوا نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی پەرلەمان دانیشتنەكەی كردەوە و بەرنامەی كاری خوێندەوە. بەپێی خاڵەكانی بەرنامەی كار، دانیشتنەكە ‌بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان لەگەڵ ...

زیاتر »

مێرکلیش هەڕەشەی درێژکردنەوەی سزاکانی سەر روسیا دەکات

لە دوای شۆڕشی ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠١٤ کە حکومەتیان ڕوخاند، نیمچە دوورگەی قرم ئاژاوەی تێکەوت و روسەکانی دانیشتوی ئەو ناوچەیە داوایان کرد کە دوورگە کە بخرێتە سەر روسیا و لە ئۆکرانیا جیابێتەوە بۆیە شۆڕشێکی چەکداریان سازدا و بە تەواوی دەستیان بەسەردا گرت، ئەو هەڵمەتە سەربازیە بوە وێردی سەر زاری میدیا و نێوەندی سیاسی هەموو جیهان و بووە ڕووداوێکی نەخوازراو، روسیا ...

زیاتر »