سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 147)

راپۆرت

میدیای ئەڵمانیا :تەنها یەک کەس دەتوانـێت شەڕی سوریا بوەستێنێت

باسوخواسی شەڕو کوشتارەکانی سوریا لەنێوان وڵاتە زلهێزەکان و لایەنە ناکۆکەکان و گروپە چەکدارەکان و وڵاتان، بۆتە باسوخواسی میدیای ئەڵمانی و ڕۆژانە بەخەستی باسی لێوە دەکەن، بەتایبەتیش لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیەوە، زۆربەی کەناڵەکان تاوان و کەمتەرخەمیەکانی بەردەوامی شەڕەکان دەخەنە ئەستۆی ڕوسیا و سەرۆکەکەی، کە تاکە لایەنی زلهێزە، بتوانێ جەنگ رابرێت و ئاوێک بەو ئاگرەدا بکات. ...

زیاتر »

بەگرنگییەوە باس لە رۆڵی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هەرێم لە ئازادكردنی ساڵح موسلیم-دا دەکات

رۆژنامەی «لیدۆڤكی» (LIDOVKY) كە یەكێكە لە رۆژنامە بەناوبانگەكانی چیك، هەواڵی ئازادكردنی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكراتی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا بە گرنگییەوە باسی رۆڵی لاهور شێخ جەنگی كردووە كە هاوڕێی موسلیمە و وەك سەركردەیەكی كورد رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە شەڕی دژی تیرۆر لە عیراقداو هەڵوێستەكانی لەسەر دەستگیركردنی ساڵح موسلیم، كاریگەریی لەسەر رای گشتی و سیاسەتمەدارانی چیك دروستكردووە. بەپێی زانیاریەكانی ئەو ...

زیاتر »

پەی هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی ئەم خولەی پەرلەمان دەكات

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، لە ماوەی رابردوودا هەڵسەنگاندنێكی سەبارەت بە رەوشی پەرلەمان ‌و كۆبوونەوەكانی ‌و ئەو یاسایانە‌و ئەو ئەو كەموكوڕییانە كردووە كە لە ماوەی ئەم خولەدا روویداوەو بەم جۆرەی خوارەوە كۆی دانیشتن ‌و دەركردنی یاساكان ‌و هەمواركردنەوەو ئەو رێوشوێنانەی پۆلێن كردووە كە روویانداوە: دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان، دانیشتنەكانی پەرلەمان، پرۆسەی یاسادانان، ، چاودێریی حكومەت، پەسەندكردنی بودجە، درێژكردنەوەی خولی پەرلەمان، ...

زیاتر »

تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟

هەر لەدێر زەمانەوە هەردوو وڵاتی تورکیاو ئێران دوو زلهێزی سەرەکی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و لە زۆر دۆسیەدا هەمیشە نەیاری یەکترن و بە دوو ئاڕاستەی جیاواز کار دەکەن، دۆسیە ناکۆکەکانی نێوانیان زۆر زیاترن لە کۆکەکان، لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین. مێژوویەکی ناکۆک ئەم دوو وڵاتە بەپێی دیرۆکی مێژووی و جوگرافیایان لە سیستەمی حوکمدا، دوو ئاڕاستەی جیالەیەک پیادە دەکەن و لە ...

زیاتر »

مێرکل شوێنگرەوەی خۆی دیاریکرد

دوای ئەوەی «پیتەرتاوبەر»ی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کریستیان وازی لەپۆستەکەی هێنا،ئەنجێلا مێرکلی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا نزیکترین هاوڕی ودۆستی خۆی «ئەنگرێت کرامپ کارنباوەر» ژنە سەرکردەی پارتەکەو ڕاسپارد بۆئەو پۆستەو لەمڕۆژانەش ئەو ژنە سیاسەتمەدارە کەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی سارلاندە، دەست لەپۆستە حکومەیەکەی دەکێشێتەوەو خۆی تەرخان دەکات بۆ هەڵسوڕاندنی کاروبارەکانی پارتەکەیان. نزیکەکانی خاتو مێرکلیش دەڵێن: لەداهاتوو هەر ئەو ژنە کەبە مێرکلی بچوک ناسراوە، دەبێتە شوێنگرەوەی ئەنجێلامێرکل ...

زیاتر »

هەوڵەکانی فەرەنسا بۆ راگرتنی جەنگ و کۆمەڵکوژی لە سوریا

هەرچەندە فەرەنسا دەوڵەتێکی ئەوروپیی گرنگە و ئەندامی هەردوو رێکخراوە گەورەکەی رۆژئاوایە کە ئەوانیش بریتین لە « یەکێتی ئەوروپا وناتۆ»، لێ ئەم دەوڵەتە رۆژئاواییە هەمیشە دڵیشی لای رۆژهەڵاتە. پێدەچێت رۆژهەڵاتیش پێویستی بەم دڵەی رۆژئاوا بێت، بەتایبەتی لە سوریادا چونکە هەموو هێزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، بەوپەڕی دڕندانەو دڵڕەقییەوە کەوتنوونە گیانی خەڵكی سیڤیلی ئەم وڵاتە. لەماوەی پێشوودا لە دوو شوێنی سوریا کە ئەوانیش ...

زیاتر »

چۆن سەڵتەنەی عومان خۆی لە کێشەکانی ناوچەکە پاراست؟

سەڵتەنەی عومان یەکێکە لەو وڵاتە عەرەبیەکانی کۆمکاری عەرەبی وناوچەکە، راستە ئێمە زۆرجار لە هەواڵەکاندا گوێمان لەدەنگی ئەم وڵاتە نابێت وەکو وڵاتانی « سوریا وعیراق‌ و یەمەن» بەڵام کاتێکیش سەیری نەخشەی سیاسی ناوچەکە دەکەین، دەبینین تاکە وڵاتی عەرەبی کەلە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین بەسەلامەتی دەرچووەو کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی نییە، سەڵتەنەی عومانە. لێرەشدا بۆ من و زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی جیهانیش ئەمە ...

زیاتر »

دەستێك دەیەوێت دۆخی ئەمنیی كەركوك بشێوێنێت

كەركوك: پەیامنێرمان ریفراندۆم، دۆخی ناوچە جێناكۆكەكانی بردە قۆناغێكی نوێ‌و ئاڵۆزەوە. قسەو باسی زۆریش لەئارادایە. سەرەكیترین پرسیش هەڵبژاردنە كە لایەنە سیاسییەكانی لەكەركوكدا سەرقاڵكردووە. بە وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوكیش «دەستێك هەیە بۆ شێواندنی دۆخی ئەمنیی كەركوك، كە كاردەكات لەسەر بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندە لەدژی ئارامیی شارەكە». پڕوپاگەندەی ناڕاست بڵاودەكرێتەوە رەوەند مەلا مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی، پێیڕاگەیاندین: «كارێكی زۆر خراپ، كە ئێستا بەرامبەر ...

زیاتر »

عەفرین، شارێك به‌ هه‌لهه‌له‌ پێشوازی‌ له‌ فڕۆكه‌ ده‌كات

دیمه‌نه‌كان سه‌یرن، شارێك ئه‌و كاته‌ی‌ ئێمه‌ پێی‌ گه‌یشتین مانگێكی‌ ته‌واو بوو له ‌ژێر گه‌مارۆ و شه‌ڕدا بوو، كه‌چی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ به ‌هه‌لهه‌له‌ پێشوازی‌ له‌و فڕۆكانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆ بۆردومانكردنیان دێن. رۆژی‌ 10ی‌ ئه‌م مانگه‌ (شوبات) له‌ هه‌ولێره‌وه‌ خۆمان‌ گه‌یانده‌ ناوی‌ عه‌فرین، له‌و گه‌شته‌ پڕ مه‌ترسییه‌دا كه‌ پێنج رۆژی‌ خایاند، ورده‌كاری‌ ئه‌و دیمه‌نانه‌ ده‌گێڕینه‌وه‌ كه‌ به ‌چاوی‌ خۆمان‌ بینیومانن‌. سێ هەرێم ‌و ...

زیاتر »

چارەسەری كێشەكانی بەغدا و هەرێم هەر لە قۆناغی ״تەئكیدكردنەوەدایە״

چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان هێشتا هەر لە قۆناغی تەئكیدكردنەوەی نێو كۆبوونەوەكان و لێدوان و كۆنگرەی رۆژنامەنووسی و لێپرسراوانی هەردوولادایە بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن و تائێستا پرسی «چارەسەر» هیچ بەرەو پێشچوونێكی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیووە. سەرۆك كۆمار: كاركردنی جددیی بۆ كۆتاییهێنان بە كێشە هەڵپەسێراوەكان كۆتایی هەفتەی رابردوو، د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار پێشوازییكرد لە رۆبەرت كارم یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا و ...

زیاتر »