سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 21)

راپۆرت

دۆستە نزیکەکانیشی لە دژی وەستاونەتەوە

بەهۆی پیری‌و مانەوەی ساڵانێکی زۆر لە پۆستی سەرۆکایەتیی جەزائیر، رۆژ بەڕۆژ بازنەی پشتیوانی لە مانەوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە تەسک دەبێتەوە‌و فشارەکان زیاتردەبن بۆ دەست لەکارکێشانەوەو خۆکاندیدنەکردنی بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتیی وڵاتەکە، ئەگەرچی سوپای وڵات لەماوەی رابردوودا پشتیوانییەکی بەهێزی دەکرد بۆ بەردەوامبوون لەدەسەڵات‌و روبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران کە داوای دەست لەکارکێشانەوەیان دەکرد. بەڵام ئێستا گەورە ئەفسەرو پلەدارەکانی سوپاش ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر بە ...

زیاتر »

تۆ بڵێی‌ زیره‌كی‌ ده‌ستكرد به‌ره‌و كۆیلایه‌تیمان ببات؟

رۆبه‌رت سكیدلسكی‌ و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید راپرسییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهانه‌وه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ مرۆڤ به‌ گشتی‌ حه‌زی‌ به‌و كاره‌یه‌ كه‌ ژیانی‌ پارێزراو بێت، واته‌ كارێكی‌ سه‌لامه‌ت، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا حه‌زیش ده‌كه‌ن ژیانێكیان هه‌بێت كه‌متر ماندوبن‌و كاری‌ قورس‌و گرانی‌ تێدا نه‌بێت. زیادبوونی‌ رۆبۆت له‌ شوێنی‌ كاركردن ئه‌و ناكۆكی‌‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی‌ زیاتر زه‌ق كرده‌وه‌ كه‌ له‌ نێوان پاڵنه‌ره‌كانی‌ مرۆڤدا هه‌یه‌. چاوه‌ڕوان ...

زیاتر »

نور سوڵتان نزارباییڤ له‌ سه‌رۆكی كازاخستانه‌وه‌ بۆ سه‌ركرده‌ی گه‌ل

نور سوڵتان نزارباییڤ سه‌رۆكی كازاخستان، رۆژی 20/3/2019 به‌ شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوو له‌ په‌خشێكی راسته‌وخۆدا ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و وتی: بڕیارمدا كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیم بهێنم. ئیمزاكردنی دوا مه‌رسوم نزارباییڤی ته‌مه‌ن 78 ساڵ رایگه‌یاند: به‌م ساڵه‌وه‌ 30 ساڵ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی ته‌واو ده‌كه‌م، بۆیه‌ ئه‌مه‌ كۆتا مه‌رسوم ده‌بێت وه‌كو سه‌رۆك ئیمزای بكه‌م. وتیشی: گه‌له‌ مه‌زنه‌كه‌م سه‌ربه‌رزیان كردم كاتێك منیان وه‌ك ...

زیاتر »

شی جین پینگ پێشنیازێکی سێ خاڵی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان پێشكەش دەکات

رۆژی سێ شەممە 26/3 لە کۆشكی ئەلیزی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کۆبوونەوەیەکی چوار قۆڵی لە نێوان سەرانی چین و ئەڵمانیا و فەرەنسا و یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدرا، زۆرێک لە میدیاکانی چین و ئەوروپاش بە گرنگییەوە سەیری ئەم کۆبوونەوەیان کرد و بە هەنگاوێکی نوێ لە مێژووی پەیوەندی نێوان هەردوولایان دانا. لەو کۆبوونەویەدا، شی جین پینگ سەرۆکی چین پێشنیازێکی سێ خاڵی پێشکەشی سەرانی ...

زیاتر »

واشنتۆن كار ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك كه‌ خواستی هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدا بێت

دوای سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌كه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا ‌و له‌ناوبردنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ی باغۆز له‌ پارێزگای دێره‌زور له‌ سوریا. قۆناغێكی دیكه‌ هاتۆته‌ پێش ‌و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگییه‌ك له‌ نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا له‌لایه‌ك ‌و له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ له‌لایه‌كی تر، بپارێزێت و ده‌یه‌وێت سوود له‌ هه‌ردوولا ببینێت بۆ راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعش ‌و ده‌ستگیركردنی سه‌رانی ئه‌و تاقمه‌ تیرۆریستییه‌. ...

زیاتر »

گروپێکی خۆبەخشی سەرتاشین لە گوندەکان

ئا: ئادەم ئاودەل ژمارەیەک گەنجی قەزای پشدەر ، بەمەبەستی کەم کردنەوەی بارگرانی گوند نشینان و ھاوکاری کردنیان ، ھەفتانە سەردانی گوندەکانی سنوری قەزای پشدەر دەکەن و سەری خوێندکارەکانی قوتابخانەکان بێ بەرامبەر چاک دەکەن. (ئاوارە ھێرۆیی) یەکێکە لە گەنجە خۆبەخشەکان و ھاوکات سەرپەرشتیاری گروپەکەیە ، بۆ گوندستانی نوێ وتی : (ئامانجی ئێمە خزمەت کردنە بە منداڵان ھەر بۆیەش قوتابخانەمان ھەڵبژاردووە کە ...

زیاتر »

هەسەدە، خەلافەتی داعشی كۆتایی پێهێنا

دوای زیاتر لە 5 ساڵ شەڕكردن‌و روبەڕوبونەوە لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش‌و كارە قێزەونەكانی، رۆژی 23/3/2019، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەمەراسیمێكدا مژدەی سەركەوتنی هێزەكانیان‌و كۆتاییهێنان بە خەلافەتەكەی داعشی، راگەیاند، كە لەساڵی 2014وە ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە رووبەرێكی فراوانی لەخاكی سوریا‌و عیراق داگیركردبوو. لەمەراسیمی راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعش‌و كۆتاییهێنان بەخەلافەتی داعش، كە لەنزیك باغۆز لەپارێزگای دێرەزوور لەسەر سنووری نێوان عیراق‌و سوریا رێكخرا، شەڕڤانانی ...

زیاتر »

ئێرە دەنگی گەلی كوردستانە

سەرۆك مام جەلال: دەنگی گەلی كوردستان سەروەرییەكی تری خەبات و تێكۆشانە كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ئاماده‌كردنی:- ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ به‌رواری (21-3-1979) دامه‌زراوه‌ به‌ ناوی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)ه‌وه‌، له‌م ڕۆژه‌دا ده‌ستی به‌ په‌خش كردوه‌، پاش كه‌متر له‌ مانگێك به‌ناوی ( ده‌نگی شۆڕشی عێراق)ه‌ په‌خشی كردوه‌، له‌ ساڵی (1984-1985) هه‌تا ئێستاش ناو نراوه‌ ( ده‌نگی گه‌لی كوردستان) . ...

زیاتر »

مه‌لا به‌ختیار: به‌قوڵایی‌ به‌رپرسیارێتی‌ مێژووییه‌وه‌، یه‌كه‌مین چركه‌ ساتی‌ په‌خشی‌ ئێزگه‌كه‌م ده‌ستپێكرد

*به‌و پرسیاره‌ی‌، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌، بۆ ئه‌و چركه‌ساته‌ی‌، وه‌ك یه‌كه‌م بێژه‌ری‌ ئیزگه‌ی‌ ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستان، په‌خشی‌ رادیۆكه‌تان ده‌ستپێكرد، ئێزگه‌ی شۆڕشی‌ نوێ‌، چ هه‌ستێكتان هه‌بوو؟ هه‌ست به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزو باوه‌ڕه‌ نه‌بینراوه‌ی‌ شۆڕشی‌ نوێ‌، كه‌ له‌و چركه‌ساته‌وه‌، ده‌تانویست به‌وشه‌و به‌ده‌نگ، به‌كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ رابگه‌یه‌نن؟ هه‌ڤاڵ‌ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، وه‌ڵامی‌ دایه‌وه‌و رایگه‌یاند: -نه‌ورۆزی‌ ساڵی‌ (1979) بوو، نامه‌یه‌كی‌ ...

زیاتر »

ئه‌مریكا و روسیا یه‌كه‌م و دووه‌م به‌هێزی جیهانن

گۆڤارێكی ئه‌مریكی راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی به‌هێزترین‌و به‌ هه‌ژموونترین وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2019 بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تیایدا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت و روسیاش به‌ پله‌ی دووه‌م هاتووه‌. سعودیه‌ش یه‌كه‌مه‌ گۆڤاری نیو ئێس نیوز وۆرڵد ریپۆرتی ئه‌مریكی كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا لیستی ناوی وڵاته‌ به‌هێزه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ئه‌مساڵ له‌خۆده‌گرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای كاریگه‌رترین و به‌ هه‌ژموونترین ئاماده‌یكردووه‌‌و تیایدا ...

زیاتر »