سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 7)

راپۆرت

زیادبوونی ژمارەی کۆچەرەکان بۆ ئەڵمانیا

راپۆرتی: کوردستانی نوێ پۆلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بە میدیاکانی راگەیاندووە: لە مانگی ئۆکتۆبەردا، ژمارەی ئەو کۆچەرانەی کە لە سنوورەکانی نێوان پۆڵەندا و ئەڵمانیادا دەستگیر کراون، گەیشتۆتە 5285 کەس». دەشڵێت: «ژمارەکە روو لە زیادبوونە، ئەم کۆچەرانەش لە رێگەی بیلاڕوسیاوە هاتوونەتە پۆڵۆنیاوە، کە ئێستا بە یەکێک لە رێگە نوێکانی کۆچکردن بۆ ئەوروپا دادەنرێت». هەر ئەوەش وایکردووە کە یەکێتیی ئەوروپا، حکومەتی بیلاڕوسیا بەوە تۆمەتبار ...

زیاتر »

سەکۆ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کاریگەری و لێکەوتەکانی

سەرتیپ جەوهەر 1-3 تۆڕی کۆمەڵایەتی دەرهاویشتەی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای پەیوەندی و زانیاری بوو، سەرەتا وەک تۆڕێکی پەیوەندی دروستبوو، بەڵام بەردەوام خزمەتگوزارییەکانی زیاتر دەکرێت و ئێستا ڤیدیۆو وێنەو پەیوەندی تەلەفۆنیی و نامەگۆڕینەوەی لەگەڵدایە. کۆمپانیاکان لەپێشخستنی ئەو سەکۆیانە بەردەوامن تا بتوانن خزمەتگوزاری زیاتری تێدا جێبکەنەوە ئەمەش لەپێناو زیاترکردنی ژمارەی بەکارهێنەرانیان و سوود لێوەرگرتنیان لەرووی ئابورییەوە. بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کۆبوونەوەی بەیەکەوەی ...

زیاتر »

كاردانەوەكان لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆک وەزیرانی عیراق

بەرەبەیانی دوێنێ، لە رێگەی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ماڵەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ناوچەی سەوز لە بەغدا كرایە ئامانج و بەوهۆیەوە ژمارەیەك پاسەوانی سەرۆك وەزیران بریندار بوون. لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند: دوو لەو فڕۆكانە خراونەتە خوارەوە، لێكۆڵینەوەش دەكرێت سەبارەت بەهۆكاری دەربازبوونی فڕۆكەی سێیەم. وەك كاردانەوەیەكیش، دوای رووداوەكە چەندین وڵات لە رێی پەیوەندیی تەلەفۆنی ‌و بەیاننامەوە، ...

زیاتر »

دیاردەی چەكهەڵگرتن رووە ناشارستانییەکەی كۆمەڵگە

کەرکوک هێمن ئەحمەد  چەك پێویستە لای هێزە ئەمنییەكان بێت بۆ پاراستنی بارودۆخی نەخوازراوی شار و وڵات بەكاربهێنرێت ئەمە لایەنە راستەکەی چەکهەڵگرتنە، بەڵام پێچەوانەی ئەرکە راستەقینەکە، چەكهەڵگرتن بە شێوەیەكی گشتی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت ئەو وڵاتانەی کە ئارامیی و سەقامگیرییان تێدا بەرقەرار نییە بۆتە نەریتێك بەهۆیەوە یاسا پێشێل دەکرێت و بۆ تۆڵەکردنەوە بەکاردەهێنرێت. هەر هێزێكی سیاسی لە دەسەڵات ...

زیاتر »

شەقامی مەولەوی لە نێو یاد و یادەوەری خەڵکی سلێمانیدا

راپۆرت: رێزە حسێن فۆتۆ: لاڤان رەئوف شەقامی مەولەوی لە سەردەمی حوكمڕانی مەلیكدا دروستكراوە، سەرەتا وەك شەقامە تازەكەی سلێمانی لای خەڵكی ناوی دەهێنرا، بەڵام دواتر لە لایەن پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە لە رێگەی لیژنەیەك كە پێكهاتبوو لە رۆشنبیر و كەسایەتییە ناودار و دەسەڵاتە ئیدارەییەكانی ئەو شارە، بەڕەسمی ناوی لێنرا شەقامی مەولەوی، ئێستا ئەو شەقامە تەمەنی نزیك بۆتەوە لە 100 ساڵ ...

زیاتر »

عیراق کێشەی کارەبای پێ چارەسەر دەکرێت؟

راپۆرتی: گەیلان دڵشاد کێشەی کارەبا لە عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکان و هەوڵەکانی هەردوو حکومەتیش بۆ چارەسەرکردنی تا ئێستا بێ ئەنجام بووە. خواست لەسەر کارەبا لە عیراقدا رۆژ بە رۆژ لە زیاد بووندایە، بەتایبەتی تا دێت ژمارەی دانیشتوان زیاتر دەبێت، بەپێی دوایین ئامارەکان ئێستا ژمارەی دانیشتوانی عیراق نزیک بۆتەوە لە 40 ملیۆن کەس، بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ئاستە ...

زیاتر »

گرنگترین بڕیارەکانی G20 بۆ جیهان

ئا: حەمە عوسمان-فەرەنسا سەرانی وڵاتانی گروپی G20، لە رۆژی شەممە و یەکشەممەی 30 و31 ی ئۆکتۆبەری 2021، لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆبوونەوە، ئەمەش بە گرنگترین کۆبوونەوەی جیهانی دادەنرێت لەم ساڵدا. لەم کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک بڕیار لەبارەی گەشەپێدانی ئابووری نێودەوڵەتی دەرچوو ئەویش بە هاوکارییکردنی ئەو وڵاتانەی پێویستییان بە یارمەتیی و دەستگیرۆیی هەیە و چاکسازیی لەبواری باج درا. هەروەها مەسەلەی پیسبوونی ژینگە و ...

زیاتر »

شارەوانی سلێمانی: هەر کەسێک لەناو ماڵەکەی خۆشیدا دارببڕێتەوە سزادەدرێت

راپۆرتی/ کەنار قاسم شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە بۆ بڕینی هەر دارێک تەنانەت لە ماڵەکەی خۆشیاندا بێت سزا دەدرێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت بەشێوەیەکی بەرچاو دیاردە‌ی بڕینی دار و شكاندنی دارودرە‌خت بە مەبەستی کردنی پڕۆژەی بازرگانی زیادیكردووە.  بڕینەوەی دار هۆکارە بۆ تێكدانی ژینگە ‌و كە‌مكردنە‌وە‌ی سە‌وزایی، لەپێناو کەمکردنەوەو نەهێشتنی ئەو دیاردەیە سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی چەند رێنماییەکی دەرکردووەو سزاشی داناوە لەوبارەیەوە ...

زیاتر »

پەرلەمان پرسی دەستوور، هەڵبژاردن و چۆنێتی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی تاوتوێكرد

دوێنێ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان، تایبەت بە گفتوگۆكردن و خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەكان لەبارەی پرسی دەستووری هەرێم، یاسای هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و چۆنێتی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم، كۆبوونەوە. لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر كرا، تەوەری یەكەم پرسی رەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستان بوو، وتیشی: پێشتر داوا لە ...

زیاتر »

دەستگێڕیی ئیشێکی زەحمەت و داهاتێکی کەم

هەولێر، سەباح شوکر کاری دەستگێڕی مێژوویەکی کۆنی هەیەو لە زۆربەی کۆمەڵگەکاندا هەیە، ئەو کەسانەی کاری دەستگێڕیی دەکەن زۆربەیان باری داراییان باش نییە و داهاتێکی کەمی دیاریکراویان هەیە بۆ کارپێکردن، ئەو کارە ئەگەرچی کات و ماندوبوونێکی زۆری پێویستە هاوکات دەستگێڕەکانیش داهاتێکی زۆریان لە کارەکە دەست ناکەوێت بۆ ئەوەی بەباشی پێداویستییەکانی ژیانیانی پێ دابین بکەن، زۆربەیان ئەو قازانجەی دەیکەن تەنها بەشی ئەوە ...

زیاتر »