سەرەکی » وتار (پەڕە 26)

وتار

قەیناکە، بەڵام

* قەیناکە کەڵەشێر رابگرە، بەڵام نەک لە شوقەدا. * قەیناکە ئەوەی زەواجی نەکردووە پێی بڵێن سینگڵ، بەڵام نەک سینگڵی خوێڕی. *قەیناکە ئینسان ئیمانی هەبێ، بەڵام نەک بەم دار و دەستەیە. *قەیناکە بەعزە شتێک بدەن بە کەرتی تایبەت، بەڵام بەخوا طەواری کفرە. *قەیناکە ئینسان کتومت لە خزمێکی خۆی بچێ، بەڵام نەک لەمێردەکەی پووری. *قەیناکە لە تەلاری هونەر بە پەنجە بەرببیتە لووتت، ...

زیاتر »

پەرلەمان و پەرداخە ژەهرەكە

رەنگین عەبدوڵڵا ئەگەر یەكێك لە ئامانج و ستراكچەرە ئایدیۆلۆژییەكانی شۆڕش بریتی بێ لە ئازادیی پرەنسیپالی مرۆڤ بێ جیاوازی جێندەری، ئەوە بێگومان یەكێك لە پرەنسیپەكانی سیستمی پەرلەمانی و دیموكرات بریتییە لە سڕینەوەی جیاوازیی جێندەری و زەقكردنەوە و تۆخكردنەوەی ئەو هێڵە گشتییانەی دەتوانن گوزارشت بكەن لە قەڵاچۆكردن و پاكتاوكردنی ئەو مۆنتالیتی و عەقڵییەتە كەلتوری و فەرهەنگییە توندئاژۆیەی ئیش لەسەر جیاكاریی جێندەری دەكات. ...

زیاتر »

عه‌نكاوه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ مه‌سیحین، به‌ڵام…

عه‌نكاوه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ مه‌سیحین، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رانی موسڵمانن 21 (ژانی خاچ) چیرۆكیكی دیكەی رۆژنامەوانییە، لەبارەی مێژووی ژیان و باری سیاسی و كۆمەڵایەتیی و ئابووریی كلدۆئاشور سریان/ مەسیحیەكانی كوردستان و عیراق بەشێوەیەكی گشتیی. ئەو گلەیی و گازندانەی لەحكومڕانیی كوردستان و پرسی نوێنەرایەتیی كردنیان لەپەرلەمانی كوردستان (كۆتا)و زەوتكردنی ئیرادەی سیاسی پێكهاتەكان و بڕیاردان و نوێنەرایەتیی كردنیان لە هەموو جومگەكانی حكومڕانی كوردستان. پرسی داگیركردنی زەوی ...

زیاتر »

خۆرهەڵاتی‌ نوێی پڕ کارەسات

کۆرۆنا تەنها ڤایرۆسێکی‌ کوشندە و ئیزعاجی‌ سەدە نەبوو بۆ تێکدانی‌ شیرازەی‌ ژیان، بەڵکو شیرازەی‌ سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیشی‌ گۆڕیوە و کۆمەڵێک دەلالەت و دەستەواژەی‌ لەنێو جیهانی‌ نەوەی‌ پێنجەمی‌ ئینتەرنێت هێناوەتە ئاراوە. ئەگەر سەرەتای‌ ئەم سەدەیە بە جیهانیبوون وەک دیاردەی‌ گەردوونیی‌ خۆرئاوایی‌ باسی‌ لێوە دەکرا، ئێستا مەترسییە گەردوونییەکە لە خۆرهەڵاتەوەیە، کە نەک تەنها دیاردەیەکی‌ کەلتووری‌ و ژیاری‌ بێت، بەڵکو نوێکردنەوەی‌ جەمسەربەندیی‌ ...

زیاتر »

گوتاری ئاینی وەک ئاستەنگ لە بەردەم دیموکراسیدا

محەمەد عزەدین هەموو سیستمێکی سیاسی لە هەناوی سیستمی کۆمەڵایەتی لە دایک دەبێ بۆیە هەر گۆڕانێک کە بەسەر سیستمی کۆمەڵایەتیدا دێت ئەوا دەبێتە هۆی گۆڕانی سیستمە سیاسییەکەش. چونکە هۆشیاریی کۆمەڵایەتیە کە دەبێتە پێوەری گۆڕان و گەشەکردنی ناو کۆمەڵ، هەر ئەویشە دەبێتە بزوێنەری گۆڕانکاری. کاتێک کە هۆشیاریی کۆمەڵایەتی لە ناو کۆمەڵگەیەک نزم بوو ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەو کۆمەڵگەیە کەنارگیر و چەقبەستوو دەبێت و ...

زیاتر »

ئەوەی دەسەڵاتی زیاترە پشکی زیاتری…

ئەوەی دەسەڵاتی زیاترە پشکی زیاتری بەردەکەوێت لە شکست و سەرکەوتندا هاوکار حەوێز لە کۆتایی سەدەی چوارەمی پێش زایینەوە، یۆنانیەکان و ئیتاڵیەکان دەستیانکردووە بەپەیڕەو کردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و لەم سەردەمەدا بەشێوەیەکی سەرەتایی ئەم پرۆسەیان بەکارهێناوە، ئەمە خواستی پاشاکانی سەردەمی پاشایەتی ئەوسا بوو، بۆ هەندێک پرس، بۆ وەرگرتنی راوبۆچوونی میللەت و شەرعیەتدان بە بڕیاری پاشا، دواتر لەگەڵ تێپەڕبوونی کات ئەم پرۆسەیە گۆڕانکاری ...

زیاتر »

یادی 150 ساڵەی كۆمۆنەی پاریس

عەلی مەحمود محەمەد 2-2 کۆتایی بڕیارەكانی چۆن دەدا كۆمۆن دەسەڵاتداریەتییەكی دیموكراسی راستەوخۆ بوو، بڕیارەكان راستەوخۆ دەدرا، سەركردایەتی هەرەمی نەبوو، هێزە سەركوتكەرەكانی هەڵوەشاندەوە، دین لە دەوڵەت جیاكرایەوە، خوێندن بە خۆڕایی كرا، یەكسانی ژن و پیاو مسۆگەر كرا، بێگانەكان بوونە هاووڵاتی، شوێنی لەشفرۆشی قەدەغە كرا، موچەی نوێنەران بە 6000 فرەنك وەك موچەی كرێكارێكی هوشیار دیاریكرا . كۆمۆن لە رووی بەشداری هەمووان بە ...

زیاتر »

جاک رانسێر و هونەر و سیاسەت

ئالیۆکا واڵد لاسووسکی لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن چۆن دیموکراسی دەتوانێت یەکسانی گەیشتن بە وشە کەلتوورییەکان گرەنتی بکات و بە یەکجاری لە کۆتی وتاری باو رزگارمان بکات؟ پێویستە کام رێگە بۆ رەخساندنی بواری سەرهەڵدانی وتاری تایبەتی لە قوتابخانە یان لە دونیای کار و وتاری گشتی لە بواری بە گژداچوونەوەی کۆمەڵایەتی بگیرێتە بەر؟ پێویستە چ میکانیزمێک بە کاربهێنرێت ؟ بۆ دۆزینەوەی وەڵامێک ...

زیاتر »

چیدیکە یەریڤان خەبەر نادا!!

ئەو دەنگەی پەنجا ساڵە لە گوێی هەموو کوردێکی خاوەن سەلیقە و هەموو گوێگرێکی رادیۆی یەریڤان لە ئەرمەنستان دەزرنگێتەوە، ئەو دەنگەی هەموو شەوین و شیوەخواران بە گوێچەکەمانی دەچرپاندو دەیوت: (یەریڤان خەبەر دەدا)، بەڵێ ئەو پیاوەی هەموو ئێواران لەگەڵ داگیرساندنی فانۆس و چرای ژێر دەوار و ناو گوندنشینانی بناری ئارارات و ئەلەگەز و و قارس و سەرحەد و بایەزید و ئاگری و ...

زیاتر »

کەسیان لە کەسیان باشتر نییە

خاڵوان و خزمانی باب کۆستەر و لۆری و پیکاب موعارەزە و دەسەڵات وەعدی وەزیر و خەیات عەرەبی سوننە و شیعە یان سۆنەر لە ئەشیعە شارەوانی و کشتوکاڵ جامیعە و رەوزەی مناڵ رێی مێرگەپان لەناو شار وەزعی ئەمساڵ و هی پار پۆلیس و شارەوانی ئەوقاف و ئاوەدانی ئەرباب رجوع و کارمەند لووتی خەج و سیامەند ئەردۆغان و رۆحانی ماستی تورکی و ...

زیاتر »