سەرەکی » وتار (پەڕە 440)

وتار

ئەبدەیتكردنەوەی هەوڵەكانی یەكڕیزی و ئاشتەوایی

لەسەر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچەش ململانێ سیاسییەكان چوونەتە قۆناغی پێكهەڵپژانەوە یە یەكتر، رەنگە تەنیا پاراستنی بەرژەوەندییەكان ئەو بەریەككەوتنە بۆ ماوەیەكی كاتی دوابخات، ئەمە لەسەر ئاستی كوردستانیش راستە، هێشتا نەچووینەتە نێو پرۆسەی بانگەشەكردنەوە، كارەكتەرە سیاسی و حزبەكان تەواو دڕدۆنگ بوونە لە یەكتر، ئەوەی دەیبینی دەرفەتێكی وا نەماوە بۆ گفتوگۆ مەگەر ناچار پرۆسەكەیان پێ ئەبدەیت بكاتەوە. هەرێمی كوردستان ژینگەیەكی سازاوە ...

زیاتر »

وەهمی مۆنتاژكردنی مێژوو..!

مرۆڤ وەكچۆن، لەگەڵ زۆر بابەتدا، بوونەوەرێكی خۆبژاركارە (إنتقائی/Selective)، ئاوهاش ئارەزووی تەنها ئەو بەشانە لەڕەوتی مێژوو دەكات كە لەهەڵوێستەكانی ئەمڕۆیدا كۆمەكی بكەن، واتە لەكۆتاییدا ئەو ناودژییانەی لێ دوور بكەونەوە كە لەدیرۆكی كەسایەتیی ئەودا هەن‌و ناكۆكن لەگەڵ دیدی ئێستایدا بۆ مرۆڤ‌و كۆمەڵگەو جیهان. لەنەریتی كۆمەڵگە سوننەتییەكاندا، ئەم فۆرمە لە مرۆڤ، بە بوونەوەرێكی لەخۆگۆڕاو وێنا دەكرێت. ئەم بوونەوەرە، دوێنێی خۆی لەبیركردووە، یان دەیەوێت ...

زیاتر »

ئیتر بە تەمای چیت؟

ـ ئەرێ‌ نەمزانی مناڵەكانت چییان كرد؟.. موستەقبەلی خۆیان دروست كرد؟. × قوربان گیان موستەقبەلی چی و بینای چی و دوور لەڕووی جەنابت تەڕەماشی چی؟! ـ راست ئەكەی بەخوا.. موستەقبەل لەم مەملەكەتەی ئێمەدا وەكو بەعزە مقاولێك وایە پارەكەت ئەخواو دیارنامێنێ‌. × بەس نازانم حكومەت بۆ نایەتە جواب؟ بۆ مشورێكی ئەو خەڵكە ناخوات؟ ـ حكومەت ئەزانی وەكو كێی لێ‌ هاتووە؟ وەكو ئەو ...

زیاتر »

یه‌کێتی و قوربانییه‌کانی بۆ حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو!

رەهبەر سەید ئیبراهیم له‌ دوای راپه‌ڕینه‌وه‌، یه‌کێتی به‌ ئه‌ندازه‌ی (٣٢) کورسی که‌میکردووه‌، جێی هه‌موو ئه‌وانه‌شی کردۆته‌وه‌ که‌ کورسییه‌کانیان بردووه‌، له‌ رۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا، هێنانه‌وه‌ی رێژه‌یه‌کی باشی ئه‌و کورسییه‌ دۆڕاوانه‌ کارێکی ئاسته‌م نییه‌، به‌ چه‌ندین جۆر سیاسه‌ت ئه‌و کاره‌ ده‌کرێت، وه‌ک چۆن به‌ چه‌ندین جۆر سیاسه‌ت کورسییان له‌ ڕێی راگه‌یاندن و چه‌واشه‌کاری و راکێشانی سۆزی خه‌ڵک و داتاشینی زانیاری، بردۆته‌وه‌. به‌ڵام ...

زیاتر »

ئەوەی لە هەولێر رویدا

ناڕەزایی و خۆپیشاندانی ئەمجارەی كوردستان، لەسەر هەمان ئەو داواو خواستە بوو كە ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی خراپی باری ئابورییەوە لەسنوری سلێمانی دەكرێت، بەڵام خۆپیشاندانی ئەمجارەیان كە هەولێرو دهۆكی گرتەوە، سەرباری دوپاتكردنەوەی هەمان خواست و داواكاریی، لێكدانەوەی جیاوازتری بۆ دەكرێت و لێكەوتەو رەنگدانەوەو كاریگەرییەكانی زیاتری هەبوو لەسەر حوكمڕانیی. دیارترین جیاوازییەكانی ئەمجارەی خۆپیشاندان ئەوەبوو كە خۆپیشاندان سنوری هەولێرو دهۆكی گرتەوە، كە دەكرێت ...

زیاتر »

هه‌وای‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن!

٧٥ (1) بانگه‌شه‌ی‌ ناو خێمه‌ ! به‌هۆی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌وه‌، سێ‌ ساڵه‌ مامۆستایانی‌ كوردستان به‌ بایكۆتی‌ ده‌وام‌و خۆپیشاندان گوزارشت له‌ ناڕه‌زاییه‌كانیان ده‌كه‌ن. ئه‌وسا ته‌نیا‌و بێ‌ دۆست بوون، كه‌چی‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ دۆست‌و پشتیوانیان زۆر بووه‌، مایك به‌رناكه‌وێ‌. مامۆستایانی‌ سه‌ربه‌رزی‌ كوردستان، پێویسته‌ ئه‌و ڕاستیه‌ بزانن، تێكه‌ڵبوونی‌ به‌رنامه‌‌و گوتاری‌ حزبی‌‌و سیاسی‌، به‌و شێوازه‌ مه‌ده‌نیانه‌ی‌ بۆ داواكردنی‌ مافه‌كانیان گرتوویانه‌ته‌به‌ر، ئاراسته‌ی‌ ...

زیاتر »

حاڵینەتەوەی كورد..!

كورد، لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەساتەوەختی پاشەكشەدایە!. توركیا، وەك زلهێزێكی ناوچەیی و هێزێكی میلیتاریی زەبەلاحی ناو ناتۆ، بەشێك لەرۆژئاوای كوردستانی داگیركردو نزیكەی(200)هەزار كوردستاننشینی ئەو بەشەی لەزێدی خۆیان دەرپەڕاند بەبێ ئەوەی جیهان رایبگرێت!. لەم داگیركارییەدا، رژێمی ئەسەدیش، بەپێی رێنومایی روسەكان، كە بە ڕێككەوتن، بنكە سەربازییەكانیان لەعەفرین چۆڵكرد، ناڕاستەوخۆ، بەشداربوو!. حكومەتی عێراق، لەشەڕی دژ بەتیرۆردا، بە بەرنامە، رزگاركردنی حەویجەو بەشێك لەناوچەكانی حەمرین-ی دواخست بۆ ...

زیاتر »

كاوەی ئاسنگەر خۆی

ـ ها كوڕم.. دوێنێ‌ كە كۆیان كردنەوە چییان تەبلیغ كردن؟ × وتیان لەمەولا وەرن لە دائیرە ئیمزا بكەن ئینجا بچن بۆ بایكۆت. تۆ بە عومراتت شتی وا هەزەلیت بینیوە بەگم؟! ـ رۆڵەگیان ئەمە كۆمید- تراجیدە. × یەعنی چی كۆمید تراجیدە؟ ـ یەعنی چەندێك مایەی پێكەنینە، ئەوەندەش مایەی گریانە. × باشە قوربان ئەم وەزعە تاكەی ئاوا بەردەوام ئەبێ‌؟ ـ هەتا دایك ...

زیاتر »

كوردستانی‌ نوێ و ئه‌زموونی‌ تی‌ ڤی‌ كردنی‌ رۆژنامه‌

شێرزاد ئێزدی‌ ته‌له‌ڤزیۆن‌و كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌ گه‌وره‌كانی‌ وه‌ك كوردسات‌و گه‌لی‌ كوردستان‌و كه‌ركوك، چالاكییه‌كانی‌ رۆژانه‌ی‌ ساڵۆنی‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ كه‌ به‌م دواییانه‌ هۆڵی‌ سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی‌ كراوه‌ته‌ ساڵۆنێكی‌ رۆشنبیری‌ سیاسی‌، نموونه‌یه‌كی‌ دڵخۆشكه‌ره‌ له‌ ئاڵوگۆڕی‌ نێوان لقه‌كانی‌ دره‌خته‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ راگه‌یاندن به‌ تایبه‌تی‌ هه‌ردوو لقی‌ بینرا‌و‌و خوێندراو. ئه‌مه‌ی‌ دواییان، واته‌ راگه‌یاندنی‌ خوێندراو، نه‌ك هه‌ر له‌ كوردستان‌و عیراق، به‌ڵكو له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا تووشی‌ ...

زیاتر »

یه‌كێتیی به‌با مه‌كه‌ن

ئه‌رسه‌لان مه‌حمود ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی له‌شۆڕشدا سه‌رخست، هاوڕایی نه‌بوو له‌تێكۆشاندا، هاوڕێیه‌تی و هه‌ڤاڵبه‌ندییه‌ به‌پره‌نسیپ و دسپلینكراوه‌ ڕێكخراوه‌ییه‌كه‌ی بوو له‌سیاسه‌ت‌و له‌پڕاكتیكدا، سڕینه‌وه‌و خنكاندنی جیاوازییه‌كان نه‌بوو له‌ڕێبه‌رایه‌تی‌و سه‌ركردایه‌تیكردندا، به‌ها پێدانی جیاوازییه‌كان و گونجاندنیان بوون له‌ئه‌ندێشه‌و له‌واقیع و له‌هه‌نگاوناندا. ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت ببێت به‌جێگره‌وه‌و غائیبه‌ له‌یه‌كێتییدا، پاشه‌كشه‌ پێكردنی گیانی هاوڕێیه‌تی و هاوڤاڵبه‌ندییه‌ به‌پره‌نسپ‌و دسپلینكراوه‌ ڕێكخراوه‌ییه‌كه‌و خنكاندنی جیاوازییه‌كانه‌ له‌بری گونجاندنكاری، سه‌پاندنی فرولیه‌ت و هزری هاوڕا ...

زیاتر »