سەرەکی » کەلتوور (پەڕە 19)

کەلتوور

سلێمانی‌ ‌و شێخ مه‌حمود له ‌نامه‌كانی‌ ״میس بێڵ״دا

شاهۆ عوسمان سەید قادر 2 – 3 له‌نامه‌كه‌ی‌ 24ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 1921 ده‌ڵێت: «ئه‌م دوای نیوه‌ڕۆیه‌ چووم چایه‌كم لای‌ فه‌یسه‌ڵ خوارده‌وه ‌‌و سه‌باره‌ت به‌دانانی‌ یاسا ‌و رێسا بۆ میسۆپۆتامیا قسه‌مان كرد‌، له‌و دانیشتنه‌دا قه‌سه ‌و باسێكی‌ زۆرمان له‌سه‌ر كوردستان كرد، به‌رای‌ من مه‌لیكی‌ خاوه‌ن شكۆ ژیری‌‌ و داناییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ تێداخسته‌ڕوو، كه‌ پێویست ناكات بۆ ئێمه‌ و ئه‌ویش ده‌ست به‌سه‌ر كێشه‌ی‌ ...

زیاتر »

دەربارەی سەربەستی راگەیاندن

عەبدوڵا عەباس لە سەرچاوە جێ باوەڕەكانی جیهاندا لە پێشیانەوە (فەرهەنگی ئازاد) وەسفی (راگەیاندن – الاعلام) وا كراوە كە ناوێكە لەو وەسیلە تەكنیكییە نراوە سەر بە دەزگایەكی رەسمی بێ‌، یان نە، ئەركی سەرشانی بڵاوكردنەوەی ئیخبار و گەیاندنی بەرای گشتی، بەڵام ئەم وەسفە لەگەڵ گۆڕانەكانی رۆژگار وەك خۆی نەمایەوە و (راگەیاندن) سنووری ئەركی و لەگەڵیا سنووری وەسفی فراوان بوو، لە یەكەم هەنگاوی ...

زیاتر »

سلێمانی‌ ‌و شێخ مه‌حمود له ‌نامه‌كانی‌ ״میس بێڵ״دا

یاداشت و راپۆرتی‌ رۆژهەڵاتناسان لەسەر کورد و کوردستان رۆڵی‌ خۆی‌ هەبووە لە داڕشتنی‌ داهاتووی‌ سیاسی‌ و ئیداری‌ ئەم ناوچەیە. وەکو بەڵگەیەکی‌ مێژوویی‌ ئه‌و نامانه‌ی‌ په‌یوه‌ندییان به ‌ناوه‌ڕۆكی‌ بابه‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌ ئاماده‌مانكردووه‌ له‌م به‌رهه‌مه‌دا، سه‌ره‌ڕای‌ جیاوازی‌ بیروباوه‌ڕ و لێكدانه‌وه‌ی‌ جیاواز لەسەر شێخ مەحمود، بەڵام مەبەست ئەوەیە تاكو باشتر تێڕوانینمان لاده‌سته‌به‌ر بێت، واتە تێڕوانین لە روانگەی‌ دوژمنە سەرسەختەکەی شیخ مەحمودەوە. بۆیە پێویستمان به‌و ...

زیاتر »

ئەگنێتا، یەكەم گوڵی بێگانە لە یەخەی شاخ

رەهبەر سەید برایم راستی لە جوانی جوانترە، ئەزموون لە زانست فراونترە، زانست گەنجینەیە و كلیلەكەی لێكۆلینەوە و پرسیارە، بە گەنجی زانست فێر بە بە پیری بەكاری بهێنە بایەخدارە، مرۆڤ تا چوار دیواری خۆی تێك وپێك نەشكێنێ، نازانی كە زیندانی كراوە و ئازادی بەدی ناهێنێ‌، ژن سرودێكی پڕ ئاوازی ئاسمانییە، سەرچاوەی بەختەوەری و كامەرانییە، ئافریدەیەكی خوداوەندی و قینۆس و جوانییە، ژن ...

زیاتر »

گوندی كەناروێ‌ لە دوو بەڵگەنامەی عوسمانیدا

عومەر ئیسماعیل مارف كەناروێ، یەكێكە لەشارەدێ‌ جوان و دڵگیرەكانی قەزای شارباژێڕو بەدووری (7كم) دەكەوێتە باكوری شارۆچكەی چوارتاوە، هەروەها (33كم) لەشاری سلێمانی دوورە. رووباری (سیوەیل)، كە یەكێكە لە لقە پێكهێنەرەكانی زێی بچوك، بە باشوری خۆرهەڵاتیدا تێدەپەڕێت و دیمەنێكی ناوازەی بەناوچەكە بەخشیووە. كەناروێ مێژوویەكی كۆن و دێرینی هەیە و هەمیشە ئاوەدان و قەرەباڵخ بووە، بۆیە لەسەردەمە جیاوازەكانیشدا گرنگی تایبەتی پێدراوە. وەك لەم ...

زیاتر »

یوسف ئەلعانی هونەرمەندی گەل

ئیدریس جەبار یوسف عانی یەكێكە لە دەركەوتووترین هونەرمەندەكانی شانۆ و سینەمای عیراق لە ساڵانی چلی سەدەی رابردوودا، بە «هونەرمەندی گەل» ناودەبرێت چەندان شانۆگەریی ئامادەكردووە و تێیدا رۆڵی بینیووە، دامەزرێنەری تیپی «هونەری هاوچەرخ»یش بوو لە ساڵی 1952دا. لە دایكبوون و سەرهەڵدانی یوسف عانی لە 1ی تەمموزی 1927 لە ناوچەی عانە لە پارێزگای ئەنباری خۆرئاوای عیراق لە دایك بووە، لە پێگەی رەسمی ...

زیاتر »

كورتەیەك لەبارەی شاری عەممارەوە

شاری عەممارە یەكێكە لە شارە عیراقییەكان و بە سەنتەری پارێزگای میسان دادەنرێت، لە كۆندا بە ناوی عەممارە ناسراوە و 320 كیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختەوە دوورە و دەكەوێتە بەری باشووری خۆرهەڵاتی عیراقەوە لە نزیك رووباری دیجلە، بە یەكێك لە شارە نزیكەكان لە ناوچە سنورییەكانی نێوان عیراق و ئێران دادەنرێت، ژمارەی دانیشتوانی نیو ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت كە زۆرینەیان عەرەبن. مێژووی شاری عەممارە ...

زیاتر »

مردووەکان حیکایەتمان بۆ دەگێڕنەوە

فەرهاد چۆمانی گوتراوە، ئەگەر ئەدەبی زارەکی گەلێک نەنووسرێتەوە، ئەوا پەند، بەیت و بالۆرە، چامە، حیکایەت، هەڵبەست و قسەی نەستەق و…تاد، لەسنگی لێزانانی سەردەمی خۆیدا دەمێنێتەوە و لەگەڵ خۆیدا دەیبەنە گۆڕ. بەڵام ئەدی چیرۆکی ژیانی تاک بە تاکی ئێمە کێ بیگێڕێتەوە و کێ بەدوای نهێنیی و رایەڵە شاراوە و نابەرچاوەکانیاندا بچێت و راستییەکان رۆشن بکاتەوە. رۆژانە بە هەزاران چیرۆک دەنووسرێن، میدیاکان ...

زیاتر »

پرۆژەی تێگەیشتن و راڤەکردنی ئایین

لە دووتووێی 200 لاپەڕەدا کتێبی «پرۆژەی تێگەیشتن و راڤەکردنی ئایین» چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. ئەم کتێبە کۆمەڵێک نووسەر نووسیوویانە و «عادل باخەوان» کردوویەتی بەکوردی و لە زنجیرە کتێبەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە. لە بەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: هەر زانایەک سیستمێک لە چەمک و زاراوەو گوزارشتی تایبەت بەخۆی هەیە و بەبێ تێگەیشتن لێیان، زۆر ئەستەمە خوێنەر بتوانێت پێ ...

زیاتر »

ژمارە یەكی گۆڤاری دیوان بڵاوبوەوە

رەوەست نەوزاد   ئێوارەی 26/6/2021 لەدرێژەی كارە ئەدەبی و رۆشنبیریەكانی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لەهۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لەبارەگای لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد، ژمارە 1ی گۆڤاری (دیوان)ی ناساند. مەراسیمەكە بە پەردە لادان لەسەر ژمارە یەكی گۆڤارەكە لەلایەن فرمێسك وریا قانیع و زاهیر عەبدوڵڵا كۆتای پێهات پاشان گۆڤارەكە بەسەر ئامادەبواندا دابەشكرا. سیاسەتی گۆڤارەكە لەمەراسیمەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لەنوسەر و ...

زیاتر »