سەرەکی » ئابووری (پەڕە 7)

ئابووری

ئابووری بەحرەین دەهەژێت

ئا: یادگار عەلی كەرتی ئابووریی بەحرەین كە سەردەمێك رووبەڕووی تەنگژە و قەیرانی سەخت ببوەوە، ئێستا پێشبینی گەشەی بەرچاوی لێدەكرێت بەتایبەت كە لە سێ ساڵی رابردوو هەریەك لە (سعودیە، كوێت و ئیمارات) بە بڕی 10 ملیار دۆلار هاوكارییان پێشكەشكردووە و بەهۆیەوە ئاستێكی باش لە دڵنیاییان بۆ كەرتەكانی ئابووری و وەبەرهێنان لە مەنامە گەڕاندۆتەوە. مانگی رابردوو بەحرەین بڵاویكردووە، وادەی (هاوسەنگكردنی دارایی)یان بەهۆی ...

زیاتر »

وێستگەکانی 29 مێگاواتی سلێمانی بەگەڕدەخرێنەوە

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای بەندێر کۆبۆوە کە بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر بەگەڕخستنی وێستگەی 29 مێگاواتی سلێمانی سەردانی وەزارەتی کارەبای کردبوو. لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا ئامادەبوون، بە تێر و تەسەلی باس لە چۆنێتی بەگەڕخستنی وێستگەی 29 مێگاواتی لە سلێمانی کرا. وەزارەتی کارەبا هەموو دیراسە و وردەکارییەکانی بەگەڕخستنی هەرسێ وێستگەی ...

زیاتر »

نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 86 دۆلاری تێپه‌ڕاند

له‌ هه‌فته‌ی رابردووه‌وه‌ نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و دوێنێ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كاندا، نرخی نه‌وتی برێنت به ‌رێژه‌ی له‌ 0.8 % به‌رزبۆ‌ته‌وه‌ و نرخی هه‌ر بەر‌میلێك گه‌یشتۆ‌ته‌ 86 دۆلار و 24 سه‌نت، نرخی نه‌وتی ئه‌مریكاش به ‌رێژه‌ی 1 % به‌رزبۆ‌ته‌وه‌ و به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساس گه‌یشتۆ‌ته‌ 84 دۆلار و 53 سه‌نت كه‌ به‌راورد به‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 77 سه‌نت به‌رزبۆ‌ته‌وه‌. ...

زیاتر »

كۆسالیتی، هۆكاری نۆبڵی ئابووریی ئەمساڵ بوو

فەیسەڵ عەلی* ئەمساڵ خەڵاتی نۆبڵی ئابووری بەخشرایە سێ زانا، بەرئەنجامی ئەو كارانەی پەیوەست بەو تاقیكردنەوە سروشتی و توێژینەوانەی لەسەر بنچینە زانستی و لۆجیكییەكانی نێوان پەیوەندیی و كاسوالیتی (السببیە) بوو، پەیوەندیی ئەوانیش بە تاقیكردنەوە سروشتییەكانەوە. توێژینەوەكانی ئەو سێ زانا ئابوورییە چ كێشەیەكیان چارەسەر كردووە؟ لە ئابوورییدا چ پێویستییەكمان بە تاقیكردنەوە سروشتییەكان هەیە؟ كێشە لۆجیكییەكانی هەردوو چەمكی پەیوەندیی و كاسوالیتی چین؟ سەرەتا ...

زیاتر »

قاسەكەی كازمی

د. ئەیوب سماقەیی* قسە لەسەر پڕبوونی قاسەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكرێت، بە دوو هۆكار ئەو قاسەیە پڕ بووە، هۆكارێكی دەستكردە و هۆكارێكی دیكەشی ئابوورییە، هۆكارە دەستكردەكە دابەزاندنی نرخی ئاڵوێری دیناری عیراقی بوو بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، كە بووە هۆی چەندین گرفتی ئابووریی قورس لەوانە: داڕوخانی دەستهاتی راستەقینەی تاكەكەس 1 – سەقامگیریی ئابووریی گشتیی عیراقی تێكدا، كە پێش ئەو ...

زیاتر »

لە سلێمانی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان دەستپێدەكات

یەکەی ئابووری یاسای هەمواركراوی پەرلەمانی كوردستان كە تایبەتە بە زیادەڕۆیی، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و كێشە و گرفتی زیادەڕۆیی لە سلێمانی بەپێی یاسا چارەسەر دەكرێت. بەپێی یاساكەی پەرلەمانی كوردستان، ئەو خانووە نیشتەجێبووانەی كە پێش رۆژی 31ی 12ی 2020، بەشێوەی زیادەڕۆیی دروستكراوە، بە بڕێك پارە تاپۆ دەكرێن و دەكرێت بە ناویانەوە، هەر خانوویەكی زیادەڕۆیش لە دوای ئەو رێكەوتەوە دروستكرابێت، نایاساییە و قەرەبووش ...

زیاتر »

״ئابووریی هەرێم لە رێگەی كشتوكاڵەوە بەهێز بكەین״

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە كاتی كردنەوەی پێشانگەی پیشەسازیی خۆراك و كشتوكاڵ لە سلێمانی رایگەیاند: كردنەوەی ئەم پێشانگەیانە زۆر گرنگە و ئەم پێشانگایە یەكێكە لە پێشانگە گەورەكانی بواری كشتوكاڵیی هەرێم كە هەموو سێكتەرەكانی كشتوكاڵی لەخۆگرتووە. هاوکات کردنەوەی دەرگایە بە رووی سەرمایەدار و وەبەرهێنەران کە لە بواری كشتوكاڵدا كار دەكەن. وتیشی: «لەم پێشانگەیەدا دەرفەتی گفتوگۆ و پەیوەندیی ...

زیاتر »

عیراق خاوەنی 145 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەکە

بەپێی داتاكانی وەزارەتی وزەی سعودیە و رێكخراوی ئۆپیك، لە 10 وڵاتی جیهاندا، ڤەنزوێلا لە رووی یەدەکی نەوتەوە لە پلەی یەكەمدایە و خاوەنی لەسەدا 19 پۆینت 16ی یەدەکی نەوتی جیهانە و عیراقیش لە پلەی چوارەمدایە. بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەوانی كە پشتی بە داتاكانی وەزارەتی وزەی سعودیە و رێكخراوی ئۆپیك بەستووە، ڤەنزوێلا خاوەنی 303 ملیار نەوتی یەدەکە، كە لەسەدا 19 پۆینت 16ی یەدەکی ...

زیاتر »

دەستكاری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەكرێتەوە؟

راپۆرتی: تەها عەبدوڵڵا – هەولێر دوای تێپەڕبوونی 10 مانگ بەسەر بڕیاری بانكی ناوەندیی عیراق بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی، ئابووریناسان و مامۆستایانی زانكۆ پێیانوایە، ئەو بڕیارە بە زیان بۆ هاووڵاتیان شكایەوە ‌و سوودی بۆ سەرمایەداران هەبوو. راشیدەگەیەنن: هەرچەندە دەستكاریكردنەوەی بەهای دۆلار كارێكی زەحمەتە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لە چوارچێوەی پڕۆسەی هەڵبژاردن و ململانێ سیاسییەكاندا، جارێكی تر بانكی ناوەندی ...

زیاتر »

دۆلار، داهاتی عیراق زیاد دەكات

تادێت نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر بەرز دەبێتەوە و شارەزایەكی بواری نەوتیش، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە سوودی عیراق ناودەبات و دەڵێت: «ساڵانە چەندین ملیار دۆلاری زیاتری دەستدەكەوێت». حەمزە جەواهیری، شارەزای بواری نەوت رایگەیاندووە: ئەگەر بە تەنها نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا یەك دۆلار بەرزببێتەوە، ئەوا عیراق ساڵانە یەك ملیار دۆلار داهاتی زیاتری لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستدەكەوێت. وتیشی: «عیراق ...

زیاتر »