سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 27)

دۆسێ

عیراق، هۆشداریی لەبارەی مایەپوچبوونەوە دەدرێت

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، هۆشداریی دەدات لە مایەپوچبوونی وڵات گەر تەنیا پشت بە داهاتی نەوت ببەستێت و پێیوایە حكومەت دەیەوێت تۆپەكەی هەڵبداتە گۆڕەپانی پەرلەمان و خۆی لە بەرپرسیارێتییەكان بدزێتەوە، ئەندامێكی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانیش، سێ‌ پێشنیار بۆ باشكردنی رەوشی ئابوری و باشكردنی گوزەرانی خەڵك دەخاتەڕوو. لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بەردەوامبوونی عیراق لەسەر پشت بەستن بە قەرزكردن، لە ...

زیاتر »

ئەگەری سەپاندنەوەی قەدەغەكردنی هاتوچۆ هەیە

شانەی قەیرانی پەرلەمانی عیراق، باس لە ئەگەرەكانی گەڕانەوە دەكات بۆ سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە عیراق گەر ژمارەی تووشبوونی رۆژانە بگاتە زیاتر لە 20 هەزار حاڵەتی تووشبوون، هۆشداریش دەدات لە تەوژمی نوێ‌ و داهاتووی ڤایرۆسەكە لە عیراق. جەواد موسەوی، بڕیاردەری شانەی قەیرانی پەرلەمانی عیراق لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند»ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تائێستا زۆر گەویە، رۆژانە 4 بۆ 5 هەزار حاڵەتی ...

زیاتر »

سەرۆك وەزیرانی عیراق:گروپە لەدەستدەرچووەكان دەیانەوێت وڵات لاوازبكەن

سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، هەندێك گروپی سەرەڕۆ و لەدەستدەرچوو دەیانەوێت وڵات لاواز بێت، بۆیە بە هەموو شێوەیەك رووبەڕووی ئەو جۆرە گروپانە دەبنەوە كە نێردە دیپلۆماتییەكان دەكەنە ئامانج. مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە 4ی ئەیلولی 2020 لەكۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزەكانی 25 وڵات لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەو ئاڵنگاری و قەیرانانەی لەئێستادا بەرۆكی عیراقی گرتووە، بەرەنجامی خراپ ئیدارەدانی ساڵانی ڕابردوون. سەرۆك وەزیرانی عیراق ...

زیاتر »

ئەمریكا بەغدا بەجێدەهێڵێت

ئەمریكا بەنیازە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا دابخات و توێژەرێكیش لە پەیمانگەی (واشنتۆن بۆ سیاسەتەكانی خۆرهەڵاتی نزیك)، هۆكارەكانی ئەو هەنگاوە ئاشكرا دەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە چاوەڕوان دەكرێت گەورەترین كونسوڵخانەی ئەمریكا لە شاری هەولێری هەرێمی كوردستان بكرێتەوە. توێژەرێك لە پەیمانگەی واشنتۆن بۆ سیاسەتەكانی خۆرهەڵاتی نزیك، باس لە هۆكاریی هەڕەشەكانی ئەمریكا دەكات بۆ داخستنی باڵیۆزخانەكەی و پاشەكشەكردن لە بەغدا و دەڵێت، هەڕەشەكان “ڕاستەقینەن”. بیلال ...

زیاتر »

هێرشە مووشەكییەكەی هەولێر كاردانەوەی جیاجیای لێدەكەوێتەوە

لەبەرانبەر هێرشە مووشەكییەكەی شەوی 30ی ئەیلولی 2020، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق و لیوای 30ی حەشدی شەعبی بەیاننامەیان بڵاوكردەوە، حەشدی شەعبیش كە بە ئەنجامدانی هێرشەكە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەولێرەوە تۆمەتبار كرا، رەتیكردەوە دەستی لەو كارەدا هەبێت. هەڵوێستی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، بەیاننامەیەكی لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی پارێزگەی هەولێر بڵاوكردەوە و رایگەیاند» گروپێكی تیرۆریست پارێزگەی هەولێری بەچەند مووشەكێك بۆرددومان كرد كە ...

زیاتر »

موقتەدا سەدر پەیامێك بۆ هێزە چەكدارەكانی ״مقاوەمە״ دەنێرێت

موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر، پەیامێك بۆ ئەو هێزە چەكدارانە دەنێرێت كە خۆیان بە «مقاوەمە» نازەند دەكەن و داوایان لێدەكات دەستبەرداریی رێگەچارەی سەربازیی ببن و بۆ كردنەدەرەوەی «داگیركەر» لە وڵات شێوازیی یاسایی و دەستوری و لەڕێی پەرلەمانەوە هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ. موقتەدا سەدر لە پەیامەكەیدا پێیوایە، رەوشی ئێستای عیراق بەرگەی رووبەڕووبوونەوەی چەكداریی زیاتر ناگرێت و گەلی عیراق پێویستی بە ئاسایش و سەقامگیریی ...

زیاتر »

عیراق،رەوشی ئابووری مەترسی لەسەر سیستمی سیاسی دروست دەكات

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، ئابوری عیراق بەشێوەیەكی بێ‌ پێشینە رووی لە دابەزین كردووە، وەزیرێكی حكومەتی پێشوو پێشبینی دەكات، گەر رەوشەكە بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، سیستمی سیاسی لە وڵاتدا دادەڕوخێت. سیستمی سیاسی لە مەترسیدایە. محەمەد دەڕاجی وەزیری پێشووی عیراق و ئەندامی لیژنەی دارایی خولی ئێستای پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت، سیستمی سیاسی بەهۆی ڕەوشی ئابوری ئێستای وڵاتەوە دەڕوخێت. دەڕاجی لە ...

زیاتر »

شاعیران و کۆشكی دەسەڵات

ئەردەڵان عەبدوڵڵا هەتاوەکو ئێستاش نازاندرێت بۆچی «پلاتۆن» فەیلەسووفی ناسراوی یۆنان هێندە دژی شاعیرەکان بوو، رازی نەبوو لە کۆمارە خەیاڵاوییەکەیدا، شاعیران هەبن. لە کاتێکدا کۆمارەکەی پلاتۆن شتێکی خەیاڵیی بوو، خەیاڵ و شیعریش پەیوەندییەکی قووڵیان بە یەکەوە هەیە، کەچی ئەو دژی شاعیران بوو. بەڵام بە پێچەوانەی پلاتۆنەوە هەمیشە کۆشكی دەسەڵاتدارەکان، شاعیرانی تێدا بووە. لە کاتێکدا سیاسەت و دەسەڵات شتێکی تەواو عەقڵانیی و ...

زیاتر »

لایەنە شاراوەكانی ئەرشیفی حزبی بەعس ئاشكرادەكرێن

ڕاپۆرتێكی ئەمریكایی، لایەنە شاردراوەكانی ئەرشیفی حزبی بەعس ئاشكرا دەكات كە واشنتۆن ڕادەستی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كرد لە سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ كۆشكی سپی، بەڵگەنامەكانیش بە خستنەڕووی سەركوتكارییەكان و دروستكردنی كاریگەریی لەسەر دامەزراوەی ئاینی شیعە، لەقەڵەم دەدات. بەپێی ڕاپۆرتێك كە لە 16ی ئەیلولی 2020 لەلایەن ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریكاییەوە بڵاوكرایەوە”كاتێك حزبی بەعس لەسەدەسەڵاتدا بوو بەسەرۆكایەتی سەدام حسێن، تا ئەندازەیەكی زۆر ...

زیاتر »

كوێت بەشوێن دیل و بێسەروشوێنەكانی جەنگی كەنداودا دەگەڕێت

میدیاكانی كوێت بڵاویانكردەوە، كوێت نزیكەی 20 روفاتی لەگەڵ كەلوپەلەكانیان لە عیراق وەرگرتووە كە پێدەچێت روفاتی قوربانیانی دیلە كوێتییەكان بن. میدیاكانی كوێت و رۆژنامەی (القبس)ی كوێتی، لە 16ی ئەیلولی 2020، لە زاریی سەرچاوە دیپلۆماسییەكانەوە بڵاویانكردەوە»تائێستا ژمارەیەكی تەواوەتی یان دیاریی كرا نییە بۆ روفاتە كوێتییەكان، تا بە تەواوەتی بابەتەكە تاوتوێ‌ بكەن، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ پشكنینی DNA بۆ روفاتەكان ئەنجام دەدات لەپێناو دیاریكردنی ...

زیاتر »