سەرەکی » وەرزش (پەڕە 152)

وەرزش

به‌هێزترین كوڕو كچی جیهان

له‌نێوان رۆژانی 1 تا 10/11/2018 له‌ ئه‌شقئابادی پایته‌ختی توركمانستان پاڵه‌وانێتیی جیهانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی (كوڕان و كچان) به‌ڕێوه‌چوو. له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌هێزترین كوڕو كچه‌كانی جیهان له‌سه‌رجه‌م كێشه‌ جیاجیاكاندا به‌شدارییان كرد. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئه‌وه‌بوو، دوو رۆژی كۆتایی 9 و 10/11/2018 پڕ ململانێترین رۆژه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ جیهانییه‌ بوو به‌وه‌ی به‌هێزترین ركابه‌ریی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و پاڵه‌وانه‌ كوڕه‌ كچه‌كان نه‌ك له‌ لووتكه‌ی ململانێدا بوون ...

زیاتر »

چیرۆكێكی سه‌ركه‌وتن به‌ كاره‌سات كۆتاییهات

یانه‌ی لیسه‌ر سیتی ئه‌و یانه‌ بچوكه‌یه‌ كه‌ وه‌رزی 2015-2016 هه‌موو جیهان به‌گشتی و ناوه‌ندی تۆپی پێی ئینگلیزی توشی شۆك كرد به‌وه‌ی توانی پشتی گه‌وره‌كانی هاوشێوه‌ی دوو یانه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر و زلهێزه‌كانی له‌نده‌ن له‌ زه‌وی بدات و نازناوی پریمه‌رلیگیان لێبسێنێت. چیرۆكی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ پاڵه‌وانی ئه‌م چیرۆکی سه‌رکوتنه‌ش‌ ناوی (ڤیچای سری ڤاد هانا برابا) یه‌، ئه‌و خه‌ڵكی تایله‌نده‌، ساڵی 2010 یانه‌ی‌ ...

زیاتر »

ریاڵ له‌ كوردستانه‌

كتێبی‌ حه‌وت ساڵی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید، له‌ ئاماده‌كردن و نووسینی‌ هه‌وراز كاوه‌یه‌. ئه‌م كتێبه‌ له‌ (225) لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌، باسی‌ ڕووداوه‌ شاراوه‌كانی‌ ئه‌م حه‌وت ساڵه‌ی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها نووسه‌ر ده‌مانباته‌وه‌ بۆ ڕۆژانی‌ هاتنی‌ مۆرینهۆ و په‌كخستنی‌ پرۆژه‌كانی‌ پیپ گواردیۆلا و ته‌نیا گره‌وكردن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی‌ كلاسیكۆكان، نه‌ك هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ نازناوه‌كان. له‌م كتێبه‌دا به‌ڕوونی‌ دیاره‌ ئه‌نچیلۆنی‌ چۆن ده‌ستبه‌رداری‌ ...

زیاتر »

وه‌رزشی کچان له‌ قه‌یراندایه‌

دیدار : محەمەد ئەحمەد ‎ژینەر فاروق فه‌تاح ساڵی ١٩٩٣ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی كۆلێژی پەروەدەی وەرزشیی زانكۆی سلێمانیە ئێستاش ڕاهێنەری لەشجوانیە لە شاری سلێمانی. له‌ لێدوانێکیدا بۆ ستادیۆمی کوردستانی نوێ ووتی؛ خولیای وەرزشی من لە خوێندنگاوە بووه‌، لەسەرجەم چالاكییەكانی خوێندنگەكەمدا بەشدار بووم و ئەو كاتە یاری (بالە، باسكە، گۆڕەپان و مەیدان، تۆپی سه‌رمێز)م دەكرد، ‎دواتر گەیشتمە قۆناغی ئامادەیی و ...

زیاتر »

پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ‌لووتكه‌دا

یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان هه‌نگاوێكی تری ناو به‌ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌یه‌ی‌ یارییه‌كان، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چووه‌ لووتكه‌ی ریزبه‌ندی و دهۆكیش پله‌ی دووه‌می گرت. تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ‌ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ ئه‌م خوله‌ سه‌ركه‌وتووه‌و میوانی نوێی خوله‌كه‌یه‌، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش درێژه‌ی به‌ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی داو له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی 3-1 له‌ ئاراراتی برده‌وه‌و ئێستا به‌ یه‌كسانبونێك و سێ بردنه‌وه‌ 10 خاڵی كۆكردۆته‌وه‌ و ...

زیاتر »

دیۆكۆڤیچ به‌ باشترین وه‌رزشكاری ساڵ دیاری كرا

ده‌سته‌ی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی براوه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌ی‌ بۆ ساڵی 2018 دیاری كرد و گه‌وره‌كانی تێنسی سه‌رزه‌ویش بێ به‌ش نه‌بوون له‌ خه‌ڵاته‌كان. خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشكاری ساڵ درا به‌ نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سربی كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ وه‌كو پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كۆتایی به‌ وه‌رز ده‌هێنێت، ئه‌و وه‌رزشكاره‌ش خاوه‌نی گه‌وره‌ترین گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ له‌ مێژووی تێنسی سه‌رزه‌وی كه‌ سه‌ره‌تای وه‌رز له‌ ریزبه‌ندی 22ی جیهان بوو، به‌ڵام وه‌كو ...

زیاتر »

ستیرلینگ بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ كرده‌وه‌

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بۆندی ره‌حیم ستیرلینگی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی‌ بۆ 3 وه‌رزی تر نوێ كردۆته‌وه‌و به‌پێی بۆنده‌ نوێیه‌كه‌ش ئه‌و یاریزانه‌ تا 2023 له‌ ریزی یانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م یاریزانه‌ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ كۆی 14 یاری 7 گۆڵی كردوه‌، له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو ده‌نگۆی زۆر له‌سه‌ر رۆیشتنی هه‌بوو به‌تایبه‌تی كه‌ زۆرێك له‌ یانه‌ گه‌وره‌كان گرنگیان پێده‌دا، به‌ڵام دواجار بڕیاری ...

زیاتر »

درۆگبا نیازی وازهێنانی نییه‌

وادیاره‌ دیدیه‌ درۆگبای ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ نیازی ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ واز له‌ یاریكردن بهێنێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵی تێپه‌ڕاندووه‌. درۆگبا ئێستا یاری بۆ یانه‌ی‌ فۆنێكس رایسینگی ئه‌مریكی ده‌كات كه‌ له‌ خولی پله‌ دووی ئه‌و وڵاته‌ ركابه‌ری ده‌كات و پێشتریش رایگه‌یاندبوو له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌یه‌كجاری وازده‌هێنێت، به‌ڵام كۆتایی هاتنی وه‌رز بۆ یانه‌كه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ ئاماژه‌ی بۆ به‌رده‌وام بوون دا. ...

زیاتر »

په‌یكه‌رێكی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ گاڵته‌جاڕی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

رۆژی 1 شه‌ممه‌ له‌ شاری شه‌رم شه‌یخی میسر په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌رێكی محه‌مه‌د سه‌ڵاح داداریه‌وه‌ كه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ گاڵته‌جاری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زۆرترین كاردانه‌وه‌ی‌ به‌دوای خۆی دا هێناوه‌. په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌ كۆنفرانسی جیهانی گه‌نجان له‌ شاری شه‌رم شیخ ئاشكرا كرا كه‌ له‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ محه‌مه‌د سه‌ڵاح دوای تۆماركردنی گۆڵ به‌ شێوازی تایبه‌تی خۆی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت. مای عه‌بدوڵای په‌یكه‌رتاش دروستكه‌ری ئه‌م ...

زیاتر »

وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له‌ یاریكردن راگه‌یاند

رافائێل ڤان دێر ڤارتی ئه‌ستێره‌ی تۆ پی پێی هۆڵه‌ندا له‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی راگه‌یاند ئه‌مه‌ش دوای 18 ساڵ یاریكردن بۆ زۆرێك له‌ یانه‌ گه‌وره‌كان. ڤان دێر ڤارت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند مانگێكی كه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئیسبێرگی دانیماركیه‌وه‌ كردوه‌، به‌ڵام دواجار بڕیاری دا پێڵاوی یاریكردن دابكه‌نێت و واز له‌ یاریكردن بهێنێت. له‌و باره‌یه‌وه‌ ڤان دێرڤارتی ته‌مه‌ن 35 ساڵ وتی: ...

زیاتر »