سەرەکی » وەرزش (پەڕە 189)

وەرزش

بالۆتێلی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ئیتالیا

ماریۆ بالۆتێلی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ نیسی فه‌ره‌نسی رایگه‌یانده‌ كه‌ ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ خولی ئیتاڵیا و وه‌رزی داهاتوو له‌و خوله‌ یاری بكات ئه‌مه‌ش دوای كۆتایی هاتنی بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا. بالۆتێلی ماوه‌ی‌ 2 وه‌رزه‌ بۆ یانه‌ی‌ نیس یاری ده‌كات و به‌ ئاستی به‌رزیش ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 39 گۆڵی بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ تۆماركردوه‌، به‌ڵام دوای كۆتایی هاتنی بۆنده‌كه‌ی‌ ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ...

زیاتر »

پلیسكۆڤا یه‌كه‌م جامی له‌ ساڵی 2018 به‌رزكرده‌وه‌

كارۆلینا پلیسكۆڤای چیكی یه‌كه‌م نازناوی له‌ ساڵی 2018 برده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ توانی پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی شتوتگارت بباته‌وه‌. پلیسكۆڤا ریزبه‌ندی پێنجه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌ یاری كۆتایی روبه‌ڕوی كۆكۆ ڤاندویگی ئه‌مریكی بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌. كۆكۆ كه‌ یه‌كه‌م ئه‌مریكیه‌ له‌ماوه‌ی‌ 13 ساڵی رابردوو ده‌گاته‌ یاری كۆتایی له‌ قۆناغه‌كانی پێشوو ماڵئاوایی به‌ سیمۆنا هالیپی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ...

زیاتر »

نادال له‌سه‌ر شكاندنی ریكۆردی سه‌ر یاریگای گڵ به‌رده‌وامه‌

رافائێل نادالی ئیسپانی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌سه‌ر شكاندنی ریكۆردی سه‌ر یاریگای گڵ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌رده‌وامه‌ و توانیشی بۆ جاری یانزه‌یه‌م نازناوی پاڵه‌وانێتی بارسێلۆنا بباته‌وه‌. نادال له‌ یاری كۆتایی رووبه‌ڕووی ستیفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی بۆوه‌ كه‌ به‌ ئه‌سپی ره‌شی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ داده‌نرا، به‌ڵام نادال توانی یارییه‌كه‌ی‌ به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ بباته‌وه‌. نادال له‌ قۆناغی پێش كۆتایی ...

زیاتر »

تاناك رالی ئه‌رژه‌نتینی برده‌وه‌

ئۆت تاناكی ئیستۆنی نازناوی رالی ئه‌رژه‌نتینی برده‌وه‌ كه‌ قۆناغی پێنجه‌می پاڵه‌وانێتی جیهانی رالیه‌ و سیاستیان ئۆجیه‌ی فه‌ره‌نسیش پارێزگاری له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كرد. تاناك له‌ ماوه‌ی‌ 3 رۆژی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا توانی رێڕه‌وی رالی ئه‌رژه‌نتین به‌ 3 سه‌عات و 43 ده‌قیقه‌و 28 سانیه‌ ببڕێت و پێش تێری نۆڤیل به‌لژیكی و دانی سۆردۆی ئیسپانی بكه‌وێت و ئۆجیه‌ش پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا. له‌ كۆی 18 ...

زیاتر »

راكه‌رێكی ئیرله‌ندی ریكۆردی راكردنی یەک میلی جه‌مسه‌ری باكووری شكاند

پۆل رۆبنسۆنی ئیرله‌ندی ریكۆردێكی نوێی له‌ راكردنی 1 میل له‌ جه‌مسه‌ری باكوور تۆماركرد و توانی له‌ پله‌ی گه‌رمی 30 پله‌ی ژێر سفر پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست بهێنێت. رۆبنسۆن كه‌ پێشتر ماوه‌ی‌ میلێكی به‌ 3 ده‌قیقه‌و 51 سانیه‌ له‌ كه‌شی ئاسایی بڕیوه‌ توانی له‌ كامپی بارینۆی ترۆپكی زه‌وی ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌ 4 ده‌قیقه‌و 51 سانیه‌ ببڕێت كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ وه‌رزشكارێك پێشبڕكێی ...

زیاتر »

ئینێستا داستانێكی کەم وێنه‌

دواجار ئه‌ندرێس ئینێستا-ی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی بارسیلۆناو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، ماڵئاوایی له‌ یانه‌كه‌ی كردو ئه‌وروپای جێهێشت و پاش كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا په‌یوه‌ندیی به‌ یانه‌ی (چۆ نگچینگ دای) چینییه‌وه‌ ده‌كات. ئه‌م یاریزانه‌ ئه‌فسانه‌یه‌ نه‌ك له‌لایه‌ن هانده‌رانی بارساوه‌ به‌ڵكو له‌ هه‌موو ئیسپانیاو بگره‌ جیهانیشدا یاریزانێكی خۆشه‌ویسته‌، خۆشه‌ویستییه‌كه‌شی له‌ سه‌رتاسه‌ری ئیسپانیادا بۆ ئه‌و گۆڵه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌له‌ یاریی كۆتایی مۆندیالی 2010-ی ئه‌فریقای باشووردا ...

زیاتر »

سیناریۆكانی دوو یاری گه‌ڕانه‌وه‌ چۆن ده‌بن؟

سبه‌ی سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ی ئاینده‌ چامپیۆنس لیگ پێده‌نێته‌ قۆناغه‌ كۆتایی و هه‌ستیاره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ و تیایدا دوو یانه‌ی یاریی كۆتایی ده‌رده‌كه‌ون. هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ردوو یاریی چوونی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین كران و هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و ریاڵ مه‌درید هه‌نگاوێكی باشیان بڕی و به‌ پێوه‌ره‌كانی ئه‌نجامی هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی چوون (بایرن منشن×ریاڵ مه‌درید 1-2)(لیڤه‌رپوڵ×رۆما 5-2)، ریاڵ و لیڤه‌ر‌ ره‌نگه‌ دوو یانه‌ی یاریی كۆتایی بن و ...

زیاتر »

ماتۆڕ سواره‌ ناوداره‌كان له‌ مه‌ترسیدان؟

ئه‌مساڵ پێده‌چێت به‌ڕه‌ له‌ژێرپێی ماتۆڕسواره‌ به‌نابانگ و ناوداره‌كانی وه‌ك مارك ماركیزی پاڵه‌وانی وه‌رزی پارو دانی پیدرۆزاو ڤالانتینۆ رۆسی ده‌ربهێنرێت و نازناوه‌كه‌ بچێت بۆ ماتۆڕسوارێكی تر. ئه‌م وه‌رزه‌ی پاڵه‌وانێتیی ماتۆڕسواری مۆتۆ جی پی 16/3/2018 به‌ قۆناغی قه‌ته‌ر له‌حه‌له‌به‌ی رۆسێل ده‌ستیپێكرد، له‌و قۆناغه‌دا ئه‌ندریا دۆفیزیۆزۆی ئیتالی و ماتۆڕسواری تیپی دۆكاتی یه‌كه‌م بوو، دووه‌م قۆناغیش كه‌له‌ ئه‌رجه‌نتین 8/4/2018 كرا جارێكی تر هیچ كام ...

زیاتر »

كێ ده‌بێته‌ باشترین یاریزانی خولی فه‌ره‌نسا؟

ركابه‌ری خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ خولی فه‌ره‌نسا له‌نێوان چوار یاریزاندا ده‌بێت كه‌ 3 یاریزانی پاریس سان جێرمان و یاریزانێكی فه‌ره‌نسی یانه‌ی‌ مه‌رسیلیان. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ سه‌ندیكای یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسا پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی فه‌ره‌نسای بڵاوكرده‌وه‌. وه‌رزی رابردوو ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی فه‌ره‌نسای برده‌وه‌، ئه‌و خه‌ڵاته‌ جیاواز له‌ وڵاتانی تری ئه‌وروپا له‌لایه‌ن سه‌ندیكای ...

زیاتر »

چیرۆکه‌کانی تۆپی پێ

هه‌وراز كاوه‌ (11) له‌وپه‌ڕی شار قوتابخانه‌یه‌كی كۆنی لێبوو، هه‌موو دیواره‌كانی داڕزابوو، خه‌ڵكی به‌ عیشقه‌وه‌ باسیان ده‌كرد و منداڵه‌كانیان بێ‌ جل و به‌رگ و پێڵاو، یاخود به‌سكی برسی بۆ فێربوونی ئه‌ده‌ب و زانست ده‌نارده‌ ئه‌وێ‌، ڕۆژگارێكی تاڵ و سه‌رمایه‌كی بێ‌ ڕه‌حم و ژاوه‌ژاوی برا كوژی ئاسمانی ڕه‌ش كردبوو، له‌و قوتابخانه‌یه‌ یاریی تۆپی پێ‌ ده‌كرا. هه‌ردوو پۆلی چواری (ا وب) ی سه‌ره‌تایی ...

زیاتر »