سەرەکی » وەرزش (پەڕە 190)

وەرزش

پاره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ مۆندیال خرایه‌ بازاڕاوه‌

بانگی ناوه‌ندی روسیا له‌ پێشهاتێكی مێژوویی پاره‌یه‌كی نوێی به‌ به‌های 100 رۆبل خسته‌ بازاڕاوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مۆندیالی 2018ی روسیا كه‌ وابڕیاره‌ یاریه‌كانی رۆژی 14ی 6 ده‌ست پێبكات. له‌سه‌ر پاره‌ كاغه‌زیه‌ نوێیه‌كه‌ وێنه‌ی‌ منداڵێكی له‌سه‌ره‌ كه‌ خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینێت هاوشێوه‌ی لیڤ یاشینی گۆڵپارێزی پیشووی هه‌ڵبژارده‌ی‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشووی لێ بێت كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خۆی بۆ تۆپ هه‌ڵده‌دات. له‌ ...

زیاتر »

رێكخه‌رانی رۆلان گارۆس مامه‌ڵه‌ی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ سیرینا ولیامز نه‌كرد

رێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی رۆلان گارۆس كه‌ دوه‌م پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ئه‌م وه‌رزه‌یه‌و ئه‌مڕۆی یارییه‌كانی ده‌ستپێده‌كات رایانگه‌یاند سیرینا ولیامزی ئه‌مریكی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پێشووی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ پێی ریزبه‌ندیه‌كه‌ی‌ له‌ تیروپشكی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه‌، ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی ناخۆشه‌ بۆ ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌. ولیامز دوای بردنه‌وه‌ی‌ گراندسلامی ئوسرالیای ساڵی رابردوو بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك به‌هۆی بوون به‌ دایك دووركه‌وته‌وه‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی ته‌نها ...

زیاتر »

هامسیك داوای له‌ ئیداره‌ی ناپۆلی كردوه‌ ده‌ستبه‌رداری بن

باوكی مارك هامسیكی كاپتنی یانه‌ی‌ ناپۆلی ئاشكرای كرد كوڕه‌كه‌ی‌ بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خولی چینه‌وه‌ بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای پێشكه‌شی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستبه‌رداری بێت. باوكی ئه‌و یاریزانه‌ رایگه‌یاندوه‌ رێژه‌ی رۆیشتنی هامسیك له‌ یانه‌ی‌ ناپۆلی له‌سه‌دا 60ه‌ به‌تایبه‌تی كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ خۆی په‌یوه‌ندی به‌ دی لاورنتسی سه‌رۆكی یانه‌ی‌ ناپۆلی كردوه‌و داوای لێكردوه‌ رێگه‌ی‌ پێبدات له‌ یانه‌كه‌ ...

زیاتر »

گۆرانی ره‌سمی مۆندیال بڵاوكرایه‌وه‌

ویل سیمس ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی دیاری جیهانی له‌ رێگه‌ی‌ به‌شداری كردن له‌ گۆرانی ره‌سمی مۆندیالی 2018ی روسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گۆڕانی وتن وابڕیاریشه‌ گۆرانیه‌كه‌ رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌. فیفا دواپاتی كردۆته‌وه‌ گۆرانی ره‌سمی مۆندیالی 2018ی روسیا له‌ رۆژی هه‌ینیه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ویل سمیس و نیكی جام و ئیرا ئیستریفی به‌شداریان تیادا كردوه‌، به‌ڵام هێشتی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیه‌كه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌. ...

زیاتر »

ریاڵ مه‌درید بۆ نازناوی سیانزه‌یه‌م و لیڤه‌رپوڵ بۆ شه‌شه‌م رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌

رۆژی شه‌ممه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌وروپا كۆتایی دێت، ئه‌مه‌ش كاتێك شاری كییه‌ڤی ئۆكرانیا میوانداری یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی چامپیۆنس لیگ ده‌كات و تیایدا یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید هه‌وڵ ده‌دات بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ك و جاری سیانزه‌یه‌ك له‌ مێژووی دا نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌و لیڤه‌رپوڵیش ده‌یه‌وێت بۆ جاری شه‌شه‌م جامه‌كه‌ به‌رز بكاته‌وه‌و سه‌رده‌می زێڕینی بگه‌ڕێنێته‌وه‌. ریاڵ مه‌درید یانه‌ی‌ ریاڵ‌ مه‌درید هه‌وڵ ده‌دات جارێكی تر ناوی ...

زیاتر »

ئیكاردی له‌ پێكهاته‌ی‌ ئه‌رژه‌نتین دوورخرایه‌وه‌

خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رژه‌نتین پێكهاته‌ی‌ كۆتایی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ مۆندیالی 2018ی روسیا راگه‌یاند و له‌و پێكهاته‌یه‌شدا ناوی ماورۆ ئیكاردی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ ئینته‌ر میلانی تێدا نییه‌ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ تۆماركردنی 29 گۆڵ بووه‌ته‌ گۆڵكه‌ری خولی ئیتاڵیا. سامپاولی هه‌فته‌ی پێشووی لیستی سه‌ره‌تای یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بۆ مۆندیال بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ 35 یاریزان پێكهاتبوو له‌و لیسته‌شدا ناوی ئیكاردی تێدابوو، ئه‌مه‌ش ...

زیاتر »

وازهێنانی له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند

راجا نایگۆلانی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌لجیكا و یانه‌ه‌ی‌ رۆما وازهێنانی له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ راگه‌یاند ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌وه‌ ناوی له‌ پێكهاته‌ی‌ كۆتایی مۆندیال دوورخرایه‌وه‌. نایگۆلان یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌كانی جیهان كه‌ وه‌كو ئیرتیكاز یاری ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ یانه‌ گه‌وره‌كان گرنگی پێده‌درێت، به‌ڵام رۆبه‌رتۆ مارتینێزی راهێنه‌ری له‌ پێكهاته‌كه‌ی‌ دووری خستۆته‌وه‌. له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ...

زیاتر »

ماڵئاوایی له‌ ئه‌رسناڵ كرد

یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵی ئینگیلیزی رایگه‌یاند كاروانی وه‌رزشی سانتیاگۆ كازۆرلای ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ كۆتایی هاتوه‌، ئه‌مه‌ش دوای كۆتایی هاتنی بۆنده‌كه‌ی‌. كازۆرلا ساڵی 2012 په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵه‌وه‌ كردوه‌و 2 نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رای له‌گه‌ڵ بردونه‌ته‌وه‌و یه‌كێكیش بووه‌ له‌ ئه‌ستێره‌كانی ئه‌رسناڵ، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی‌ پێكان به‌رۆكی بگرێت. كازۆرلا 2 وه‌رز به‌ر له‌ ئێستا به‌سته‌ری ئه‌كیلیسی پچڕا و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ ماوه‌ی‌ ...

زیاتر »

سێیه‌م خه‌ڵاتی زامۆرا بۆ ئۆبلاك

یان ئۆبلاكی گۆڵپارێزی یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی‌ بۆ سێیه‌م جار خه‌ڵاتی زامۆرای تایبه‌ت به‌ باشترین گۆڵپارێزی خولی ئیسپانیای برده‌وه‌. ئۆبلاك ئه‌م وه‌رزه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ پله‌ی دووه‌می خولی ئیسپانیا به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ به‌ربه‌ستێكی به‌هێز بوو به‌رامبه‌ر هێرشبه‌رانی یانه‌كانی خوله‌كه‌. ئۆبلاك له‌ دوا یاری خولی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئیبار 2 گۆڵی لێكراو به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و گۆڵانه‌ی‌ لێكرا له‌م ...

زیاتر »

نادال ماسته‌رزی رۆمای برده‌وه ‌و گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی

رافائێل نادالی ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی ماسته‌رزی رۆمای برده‌وه‌و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی. نادال له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی رووبه‌ڕووی ئه‌لیكسانده‌ر زڤیریڤی ئه‌ڵمانی و سێیه‌می ریزبه‌ندی جیهان بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌. نادال كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی‌ به‌ ئاسانی 6-1 برده‌وه‌، به‌ڵام له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م زڤیریڤ به‌ به‌هێزی گه‌ڕایه‌وه‌و ...

زیاتر »