سەرەکی » وەرزش (پەڕە 204)

وەرزش

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا؛یواكیم لۆف به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌ ره‌سمی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا بڕیار كۆتایی له‌سه‌ر داهاتووی یواكیم لۆفی راهێنه‌ری مانشافت دا كه‌ دوای كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ مۆندیالی 2018 داوای له‌سه‌ركار لابردنی ده‌كرا. یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند لۆفی ته‌مه‌ن 58 ساڵ گونجاوترین كه‌سه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی مانشافت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای شكسته‌كه‌ی‌ مۆندیالی روسیا. یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ...

زیاتر »

مۆندیال زیانی 14.5 ملیار دۆلاری لە‌ كۆمپانیاكان داوه‌

توێژینەوەیەك ئاشكرایدەكات، یارییەكانی‌ مۆندیالی‌ 2018، كاریگەریی‌ بۆ سەر ئاستی‌ بەرهەمی‌ فەرمانبەران دەبێت و تەنیا لە دوو هەفتەی‌ یەكەمدا 14.5 ملیار دۆلار زیان بە ئابووریی‌ جیهان دەگەیەنێت. بەپێی توێژینەوەكە كە ئاژانسی‌ هەواڵی‌ (بلۆمبرگ)ی‌ ئابووریی‌ بڵاویكردوەتەوە، دەرکەوتووە رێژەی‌ بەرهەمی‌ فەرمانبەرانی‌ فەرەنسا لەکاتی‌ یارییەكەی‌ فەرەنسادا كەمیكردووەو دوو ملیار دۆلار زیانی‌ بە ئابووریی‌ پاریس گەیاندووە. هەر بە پێی هەمان توێژینەوە ئاستی‌ بەرهەمی‌ بەڕازیلیش لەكاتی‌ ...

زیاتر »

ئاماره‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می مۆندیال

له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می مۆندیالی روسیا-2018 ده‌ستیانپێكردووه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش 28/6/2018 به‌ چوار یاریی په‌رده‌ له‌سه‌ر یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م و گروپه‌كان دادرایه‌وه‌ و 16 هه‌ڵبژارده‌ توانیان بگه‌نه‌ قۆناغی دووه‌می یارییه‌كان. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند ئامارو ژماره‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناغی گروپه‌كان و په‌یوه‌ندییان به‌ یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌مه‌وه‌ نییه‌: *48 یاریی كراوه‌. *122 گۆڵی تیادا كراوه‌. *رێژه‌ی گۆڵكردن له‌ ...

زیاتر »

گۆڵه‌كه‌ی میسی له‌ مۆندیال

هه‌وراز كاوه‌ (1٧) ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌شداری یارییه‌كانی جامی جیهانی ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌ (بۆینس ئایرس) له‌ هاوڵاتییه‌كی ئه‌و وڵاته‌ بپرسی ئایا‌ تۆ بردنه‌وه‌ی تانگۆت ده‌وێت، یاخود ژه‌مه‌ خواردنێكی باش و گه‌شتێكی ویلایه‌ته‌ یه‌‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا؟ بێگومان ئه‌و بێ‌ دوو دڵی بردنه‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتینی ده‌وێت، چونكه‌ تۆپی پێ‌ و سه‌ركه‌وتن لای ئه‌وان ژیانه‌ و له‌ كه‌سی قبوڵ ناكه‌ن ئه‌م كاره‌یان تێكبدات. هێنده‌ی نه‌مابوو ...

زیاتر »

ئه‌مڕۆ دوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ تری قۆناغی چاره‌كی كۆتایی ئاشكرا ده‌بن

ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی قۆناغی 16ی مۆندیالی 2018ی روسیا درێژه‌ی ده‌بێت و 2 یاری له‌و قۆناغه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ناسنامه‌ی 2 هه‌ڵبژارده‌ی‌ تی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی ئاشكرا ده‌بێت و 2 هه‌ڵبژارده‌ش جانتاكانی كۆده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌. یارییه‌كان ئیسپانیا×روسیا سه‌عات 5ی عه‌سر. كرواتیا×دانیمارك سه‌عات 9ی شه‌و. ئیسپانیا و هه‌وڵی زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا به‌ر له‌ مانگێك له‌ ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا كارێكی ئاسان ...

زیاتر »

تۆنی كروس نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ واز له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی بهێنێت

تۆنی كروسی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ واز له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی بهێنێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاواییان كرد. تۆنی كروس دوای ماڵئاوایی كردنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ له‌ مۆندیال وتی: هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد به‌م شێوه‌یه‌ له‌ مۆندیال ماڵئاوایی بكه‌ین، پلانی من ئه‌وه‌بوو ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌ مۆندیال به‌رده‌وام بین. وتیشی: پێشبینی ئه‌وه‌شم نه‌ده‌كرد له‌م ته‌مه‌نه‌دا ...

زیاتر »

ماده‌ی‌ وزه‌به‌خش له‌ مۆندیال به‌كارنه‌هێنراوه‌

یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ رایگه‌یاند زیاتر له‌ 2700 پشكنینی ماده‌ وزه‌به‌خشه‌كانی بۆ یاریزانان له‌ كاتی یاریه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌نجامداوه‌و هیچ ئه‌نجامێكی پشكنینه‌كانیش به‌ ئیجابی نه‌هاتۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات هیچ یاریزانێك ماده‌ی‌ وزه‌به‌خشی نه‌خواردوه‌. كۆلان سمیسی به‌رپرسی فیفا بۆ رێكخستنی پاڵه‌وانێتیه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دوپاتی كرده‌وه‌ مۆندیالی روسیا تا ئێستا كه‌ نیوه‌ی‌ رێگه‌كه‌ی‌ تێپه‌ڕاندوه‌ له‌رووی ماده‌ وزه‌به‌خشه‌كانه‌وه‌ مۆندیالێكی پاكه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ ...

زیاتر »

رۆژێكی مێژوویی بۆ میسی

رۆژی 13یه‌می مۆندیال كه‌ رۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ میسی و ئه‌رژه‌نتین بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و گه‌یشتنیان بوو بۆ قۆناغی 16ی مۆندیال چه‌ندین ژماره‌ و ئاماری سه‌رنجڕاكێشی به‌خۆیه‌وه‌ بینینی كه‌ دیارترینیان ئه‌مانه‌ بوون. -گۆڵه‌كه‌ی‌ میسی گۆڵی ژماره‌ 100 بوو له‌ مۆندیال. -دوای 622 ده‌قیقه‌ لیۆنێل میسی گۆڵی له‌ مۆندیال كرد. -میسی له‌ شوتی سیانزه‌یه‌م بۆ گۆڵ له‌و مۆندیاله‌ گۆڵی كرد. -یاریگای كریستۆڤسكی یاریگای ژماره‌ 100ه‌ ...

زیاتر »

ئه‌مڕۆ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان كۆتایی دێت

ئه‌مڕۆ به‌ به‌ڕێوه‌چوونی 4 یاری قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا كۆتایی دێت و مۆندیال پێده‌نێته‌ هه‌نگاوێكی هه‌ستیاره‌وه‌ ئه‌ویش قۆناغی 16یه‌ كه‌ به‌یه‌ك شكست هه‌ڵبژارده‌كان ماڵئاوایی ده‌كه‌ن، له‌ یارییه‌كانی ئه‌مڕۆش ناسنامه‌ی‌ 2 هه‌ڵبژارده‌ی‌ تری قۆناغی 16 ئاشكرا ده‌بێت. یارییه‌كان ئینگلته‌را×به‌لژیكا تونس×په‌نه‌ما سه‌نیگال×كۆڵۆمبیا پۆڵه‌ندا×ژاپۆن شه‌ڕی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م به‌ ئاسانترین كۆمه‌ڵه‌ داده‌نرێت له‌ مۆندیال كه‌ تاكه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ 2 هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ ...

زیاتر »

چیرۆكی راسته‌قینه‌ی‌ هانده‌ره‌ مه‌كسیكییه‌كه‌

خافیێر ئه‌و هانده‌ره‌ مه‌كسیكیه‌یه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ گه‌شت بكات بۆ روسیا بووه‌ته‌ به‌ناوبانگترین هانده‌ری مۆندیالی روسیا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا له‌ شاره‌كانی سانت پیترسبۆرگ و مۆسكۆ و رۆستۆڤ بوونی هه‌بووه‌و ده‌چێته‌ هه‌ر شوێنێكیش هانده‌ران لێی كۆده‌بنه‌وه‌و وێنه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌گرن. چیرۆكه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد كه‌ كۆمه‌ڵێك هاوڕێ له‌ مه‌سیك پلان داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچن بۆ روسیا و پلانه‌كه‌ش له‌ مانگی 2ی ...

زیاتر »