سەرەکی » وەرزش (پەڕە 267)

وەرزش

مارسێلۆ دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی‌ دا نا

مارسێلۆ دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید چووه‌ به‌رده‌م یه‌كێك له‌ دادگاكانی شاری مه‌دریدی ئیسپانیا بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ڵامی تۆمه‌تباركردنی به‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج بداته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوو پێی تۆمه‌تبار كرابوو. مارسێلۆ له‌به‌رده‌م دادگا دانی به‌وه‌دانا كه‌ ساڵی 2013 خۆی له‌ باج دزیوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌یه‌ نزیكه‌ی‌ 500 هه‌زار یۆرۆ وه‌كو قه‌ره‌بوو بداته‌ فه‌رمانگه‌ی‌ باج. مارسێلۆ ته‌نیا 10 ده‌قیقه‌ له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بوو كه‌ ...

زیاتر »

گاتۆزۆ وه‌كو راهێنه‌ری میلان ناسێندرا

دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ كرا به‌ شوێنگره‌وه‌ی‌ مۆنتێلای راهێنه‌ری له‌سه‌ر كار لابراوی یانه‌كه‌، جینارۆ گاتۆزۆی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی‌ میلان به‌ راگه‌یاندنه‌كان ناسێندرا. له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ناساندنه‌كه‌شی دا گاتۆسۆ كه‌ پێشتر ساڵانێكی زۆر به‌درێسی یانه‌كه‌وه‌ یاری كردووه‌ خۆشحاڵی خۆی به‌ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی میلان ده‌ربڕی و شێوازی یاریكردنی یانه‌كه‌شی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئاشكرا كرد. گاتۆزۆ له‌ كۆنگه‌ره‌كه‌دا ...

زیاتر »

هه‌فته‌ی میسی

دواجار دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر و دروستكردنی سه‌دان و هه‌زاران هه‌واڵ له‌سه‌ری، لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا ئیمزای له‌سه‌ر بۆنده‌ نوێیه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كرد و گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ بۆ 4 وەرزو نیوی تر نوێ كرده‌وه‌. له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا چه‌ندین هه‌واڵ و راپۆرت له‌سه‌ر داهاتووی لا پۆلگا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌یان باسیان له‌وه‌ ده‌كرد سه‌رده‌می میسی له‌ بارسێلۆنا كۆتایی هاتوه‌و ئه‌و یاریزانه‌ له‌ كۆتایی وه‌رز ده‌چێته‌ ...

زیاتر »

مارسیلۆ كام ریكۆرده‌ی شكاند؟

مارسیلۆی به‌رازیلی و به‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید مێژوویه‌كی ناوازه‌ بۆ خۆی و یانه‌كه‌یشی تۆمار ده‌كات. ئه‌م یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی یانه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر مه‌له‌گا به‌شداریی كرد بوو به‌یه‌كه‌م یاریزانی بیانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه‌ ئیسپانی نییه‌ به‌شداریی زۆرترین ئه‌و یارییانه‌ی ریاڵ ده‌كات كه‌ به‌بردنه‌وه‌ كۆتاییهاتووه‌. رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌ مارسیلۆ بووبه‌ یه‌كه‌م یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ...

زیاتر »

فه‌ره‌نسا جامی دیڤیزی برده‌وه‌

دوای 16 ساڵ دابڕان، هه‌ڵبژارده‌ی‌ تێنسی سه‌رزه‌وی فه‌ره‌نسا جامی دیڤیسی برده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌هه‌ڵبژارده‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی كوڕان. له‌ قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كه‌ له‌ شاری لیل به‌ڕێوه‌چوو فه‌ره‌نسا روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌لژیكا بۆوه‌و توانی به‌ 3 بردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 2 بردنه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و نازناوه‌ بباته‌وه‌. رۆژی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ بردنه‌وه‌یه‌ك یه‌كسانبوون، به‌ڵام به‌ بردنه‌وه‌ی‌ یاری جوت له‌ رۆژی دووه‌م ...

زیاتر »

نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ کرا

مایكل كاریكی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ له‌ یاریگاكان راگه‌یاند كه‌ له‌ مانگی 9ی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌شداری هیچ یارییه‌كی نه‌كردوه‌. كاریك رایگه‌یاند نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتوی بۆ دڵی ئه‌نجامداوه‌ كه‌ به‌ده‌ست نا رێكی له‌ لێدانی دڵی ناڵاندویه‌تی و ئه‌مه‌ش هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌تی له‌ یاریگاكان. كاریك له‌ پێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: پێم باشه‌ دۆخی ئێستام رون بكه‌مه‌وه‌، چونكه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هانده‌رانم پڕسیاری ئه‌وه‌یان ...

زیاتر »

بۆندێكی گرانبه‌ها له‌گه‌ڵ پوما ئیمزا ده‌كات

رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكرده‌وه‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی زۆر نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ بۆندێكی سپۆنسه‌ری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا پوما بۆ دروستكردنی كه‌ل و په‌لی وه‌رزشی ئیمزا بكات. مان سیتی ئێستا بۆندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نایك هه‌یه‌و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ساڵانه‌ بڕی 20 ملیۆن پاوه‌ن قازانج ده‌كات، به‌ڵام بۆنده‌كه‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ته‌واو ده‌بێت. به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ بۆندی مان سیتی و پوما گرانترین بۆنده‌ له‌مێژووی یانه‌كه‌ ...

زیاتر »

پاستۆری هه‌موو شتێكی یه‌كلایی كرده‌وه‌

خافێر پاستۆری ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان بێ هیوای خۆی له‌به‌رامبه‌ر به‌شداری نه‌كردن له‌ یارییه‌ گرنكه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بڕیاری داوه‌ بیر له‌ داهاتووی خۆی بكاته‌وه‌. ئیمری راهێنه‌ری یانه‌ پاریسیه‌كه‌ له‌ زۆرێك له‌ یارییه‌كان به‌تایبه‌تی یارییه‌ گه‌وره‌كان پشت به‌ توانای پاستۆری نابه‌ستێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی توڕه‌بوونی ئه‌و یاریزانه‌ به‌جۆرێك كه‌ بیر له‌رۆیشتن بكاته‌وه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ پاستۆری ...

زیاتر »

مارسیدس به‌ سه‌ركه‌وتن كۆتایی به‌ وه‌رز هێنا

تیپی مارسیدسی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی فۆرمۆلا وه‌ن به‌ بردنه‌وه‌ی‌ نازناوی دوا قۆناغی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌م وه‌رزه‌دا گێڕا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئه‌بوزه‌بی هه‌ردوو شۆفێره‌كه‌ی‌ چوونه‌ سه‌ر سته‌یجی خه‌ڵات. قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی جیهان له‌ ئه‌بوزه‌بی به‌ڕێوه‌چوو كه‌ پێشتر مارسیدس له‌سه‌ر ئاستی تیپ و لویس هامیڵتۆنی شۆفێری تیپه‌كه‌ نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ یه‌كلایی كردبۆوه‌، به‌ڵام مارسیدس ده‌یویست له‌دوا قۆناغیش سه‌ركه‌وتن بنووسێته‌وه‌. له‌م قۆناغه‌شدا ...

زیاتر »

سوپرایزه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ماركا بۆ میسی چی بوو؟

لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا خه‌ڵاتی گۆڵدن بوتی تایبه‌ت به‌ گۆڵكاری وه‌رزی رابردووی خوله‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌وروپای پێدرا، خه‌ڵاته‌كه‌ش له‌لایه‌ن لویس سوارێزی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یه‌وه‌ پێدرا كه‌ وه‌رزی پێشووتر نازناوه‌كه‌ی‌ بردبۆوه‌. میسی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ بارسێلۆنا له‌خولی ئیسپانیا 37 گۆڵی تۆماركردو به‌جیاوازی 3 گۆڵیش پێش باس دۆستی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ كه‌وتو به‌وه‌ش خه‌ڵاتی گۆڵدن بوتی وه‌رزی رابردووی برده‌ه‌وه‌. رۆژنامه‌ی‌ ماركا ...

زیاتر »