سەرەکی » وەرزش (پەڕە 4)

وەرزش

مۆندیالی باسكه‌

له‌ڕۆژی 31/8/2019 –ه‌وه‌ مۆندیالی باسكه‌ له‌ چین ده‌ستیپێكردووه‌و تا ڕۆژی 15/9 به‌رده‌وام ده‌بێت. 32 هه‌ڵبژارده‌ی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كان به‌شداری ئه‌م مۆندیاله‌ دەکەن و به‌مشێوه‌یه‌ به‌سه‌ر 8 گروپدا دابه‌شكران: گروپه‌كان گروپی یه‌كه‌م: كۆتدیڤوار، پۆڵه‌ندا، ڤێنزوێلا، چین. گروپی دووه‌م: روسیا، ئه‌رجه‌نتین، كۆریای باشوور، نایجیریا. گروپی سێیه‌م: ئیسپانیا، ئێران، پۆرتۆریكۆ، تونس. گروپی چواره‌م: ئه‌نگۆلا، فیلیپین، ئیتاڵیا، سربیا. گروپی پێنجه‌م: توركیا، چیك، ئه‌مریكا، ژاپۆن. ...

زیاتر »

گه‌شتێك به‌ ستادیۆمه‌ جیهانییه‌كاندا

ئەم راپۆرتەی خوارەوە، گەشتێکە بەنێو دیارترین ستادیۆمەکانی جیهانداو تێشکێکە خراوەتە سەر دیارترین پاڵەوانێتییە گرنگەکانی جیهان. تێنسی سه‌ر زه‌وی گراندسلامی یو ئێس ئۆپن سه‌باره‌ت به‌ هه‌ردوو یاریی كۆتایی كچان و كوڕانی دوا گراند سلامی ئه‌مساڵ (گراند سلامی یو ئێس ئۆپن)، سه‌عات 12 ی شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو یاریی كۆتایی كچان هه‌ردوو كچه‌ یاریزان بیانكا ڤانیسا ئه‌ندریسكۆی كه‌نه‌دی و سیرینا ولیامزی ئه‌مریكی كردیان. ...

زیاتر »

لە هەرێمی کوردستان توانا و ئیرادەی بەهێزی شاخەوانیی دەبینم

ئا/ ئەڤرێست عەلی وەرزشی شاخەوانی، یەکێکە لەو وەرزشانەی سەرەڕای چێژ و سوودەکانی، هاوکات وەرزشێکی پڕ مەترسی و سامناکیشە ئەگەر شاخەوان خاوەنی زانیاری و کەلوپەلی شاخەوانی تایبەت بە وەرزشی ناوبراو نەبێت. هەڵبەت بە حوکمی هەڵکەوتەی جوگرافیی، کوردستان وەک وڵاتێکی شاخاوی، شاخەوانی بە شێوازێکی سەرەتایی لە لای کورد وەک هەڵگەڕان و داگەڕان بە شاخ و کێوەکاندا خاوەنی مێژوویەکی لەمێژینەیە، بەڵام شاخەوانیی بە ...

زیاتر »

كچه‌راكه‌رێكی به‌ناوبانگی جیهانی ده‌بێته‌ یاریزانی تۆپی پێ

كاسته‌ر سیمینای راكه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌فریقای باشوور كه‌ پاڵه‌وانی جیهانی راكردنی 800 مه‌تر بووه‌ یاریزانی تۆپی پێ و په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی‌ كرد. سیمینا ده‌ستی به‌ راهێنان كردوه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ جی ڤی ده‌بلیو به‌ڵام ناتوانێت به‌شداری یارییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ بكات تا سه‌ره‌تا وه‌رز له‌ ساڵی 2020، ئه‌مه‌ش به‌هۆی میركاتۆی یاریزانان له‌و وڵاته‌ كۆتایی هاتووه‌. خاوه‌ندارێتی ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جانین ڤان ...

زیاتر »

به‌ باشترین یاریزانی ریاڵ مه‌درید بۆ مانگی ئاب دیاری كرا

كه‌ریم بنزیمه‌ی‌ هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید به‌ باشترین یاریزانی یانه‌كه‌ی‌ بۆ مانگی ئاب دیاری كراو خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی پێدرا. كه‌ریم بنزیمه‌ له‌دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بووه‌ته‌ ئه‌ستیره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی كه‌ وه‌رزی رابردوو توانی 5 جار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگ بباته‌وه‌. له‌ یه‌كه‌م مانگی ئه‌م وه‌رزه‌ش كه‌ریم بنزیمه‌ له‌ 3 یاری یانه‌كه‌ی‌ به‌شداری كرد و توانی 2 گۆڵ بكات و گۆڵێك بۆ ...

زیاتر »

فیفپڕۆ پاڵێوراوانی پێكهاته‌ی‌ ساڵی بڵاوكرده‌وه‌

ده‌سته‌ی یانه‌كان بۆ یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان كه‌ به‌ فیفپڕۆ ناسراوه‌ لیستی پاڵێوراوانی بۆ پێكهاته‌ی‌ وه‌رزی رابردوو بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ 11 یاریزانیان وه‌كو پێكهاته‌ی‌ ساڵ دیاری ده‌كرێن. فیفپڕۆ ساڵانه‌ باشترین پێكهاته‌ی‌ ساڵ دیاری ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا ناوی 55 یاریزان ئاشكرا ده‌كات و یاریزانانیش له‌لای خۆیانه‌وه‌ باشترین پێكهاته‌ دیاری ده‌كه‌ن و ئه‌و یاریزانه‌شی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا له‌ پێكهاته‌كه‌ ده‌بێت. ده‌نگدانه‌كه‌ ...

زیاتر »

به‌شێك له‌ مه‌دره‌جی یاریگای سان سیرۆ له‌ دێربی میلانۆ داده‌خرێت

رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا دوپاتیان كرده‌وه‌ به‌شێكی مه‌دره‌جی یاریگای سان سیرۆ له‌ كاتی یاری دێربی میلانۆ له‌ نێوان میلان و ئینته‌ر داده‌خرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی كێشه‌ له‌و یاریگایه‌دا. رۆژنامه‌ی‌ لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ هێشتا 2 هه‌فته‌ی ماوه‌ یارییه‌كه‌ بكرێت به‌ڵام تا ئێستا 60 هه‌زار بلیتی یاریگاكه‌ فرۆشراوه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پێش یارییه‌كه‌ سه‌رجه‌م بلیته‌كان بفرۆشرێت كه‌ ژماره‌یان 82 هه‌زار بلیته‌. به‌ڵام به‌پێی ...

زیاتر »

خه‌ڵاته‌كانی یوفا

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ساڵانه‌ له‌ میانی ئاهه‌نگێك كه‌ له‌ شاری مۆناكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی وه‌رز ده‌كات كه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ تایبه‌ته‌ به‌و یاریزانانه‌ی له‌ خوله‌كانی ئه‌وروپا یاری ده‌كه‌ن. مێژووی دیاریكردنی باشتریه‌كانی له‌ یوفا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌رزی 1997-1998 كه‌ له‌و كاته‌وه‌ یوفا ساڵانه‌ باشترین گۆڵپارێز و به‌رگریكار و ناوه‌ند و هێرشبه‌ر دیاری ده‌كات به‌ڵام ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ براوه‌كانی ئه‌و خه‌ڵاته‌ له‌ ...

زیاتر »

فێدره‌ر ماڵئاوایی له‌ گراندسلامی ئه‌مریكا كرد

گریگۆری دیمیترۆڤی بولگاری گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی گراندسلامی ئه‌مریكا تۆماركرد، ئه‌مه‌ش كاتێك ماڵئاوایی به‌ رۆجێر فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ كرد. فێدره‌ری خاوه‌ن 20 نازناوی گراندسلام پێش ئه‌م یارییه‌ هیچ یارییه‌كی به‌ گریگۆری دیمیترۆڤ نه‌دۆڕاندبوو كه‌ له‌ 7 رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ پێشوو له‌سه‌رجه‌میان سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ نه‌یتوانی به‌رگه‌ی لێدانه‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ بگرێت. فێدره‌ر له‌ سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌ به‌ ئاستی به‌رز ...

زیاتر »

به‌هۆی ره‌فتارێكی سه‌یرەوە به‌رامبه‌ر داوه‌ران سزا درا

ریكخه‌رانی پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند به‌بڕی 10 هه‌زار دۆلار سزای مایك براینی ئه‌مریكیان داوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ره‌فتارێكی سه‌یری به‌رامبه‌ر به‌ داوه‌ران كردوه‌. مایك براین كه‌ له‌گه‌ڵ بۆبی برای له‌ ئاستی دووانی ركابه‌ری ده‌كه‌ن و یه‌كه‌م دووانه‌شن خاوه‌نی 16 گراندسلامن له‌ میانی ئاستی دووانی فلاشینگ میدۆوز كاتێك ده‌ركه‌وت بڕیارێكی داوه‌ران هه‌ڵه‌یه‌ نیشانه‌یه‌كی سه‌یری به‌رامبه‌ر به‌ داوه‌ران كرد. له‌و یارییه‌دا داوه‌ری ...

زیاتر »