سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 146)

هەمەڕەنگ

کانون فلاشێکی لەشێوەی کامێرا بەرھەم ھێنا

کۆمپانیای کانون (Miniature Canon IV SB)ی بەرھەم ھێنا کەیەکەیەکی خەزنکردنی دەرەکییە کەلەشێوەی کامێرای دیجیتاڵیدایە. ئەمەش ھاوشێوەی کامێرای (کانون ٤ ئێس پی)یە کەلەپەنجاکانی سەدەی رابردودا دەفرۆشرا. فلاشەکە قەبارەی ٨ گێگابایتە و لەکانزا و پلاستیک دروست کراوە و دەکرێ USB یەکەی بشاردرێتەوە. ئەم فلاش میمۆرییە لەرێی کۆگا ئەلیکترۆنییەکەیەوە بە ٨٠ دۆلار دەفرۆشرێت.

زیاتر »

كتێبخانەی‌ گشتی‌ شه‌هید د. كاوه‌ كرایه‌وه‌

له‌یادی‌ 23 ساڵه‌ی‌ شه‌هیدكردنیداو به‌ئاماده‌بوونی‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌‌و هاوسه‌نگه‌رانی‌‌و نوێنه‌ری‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ سنووره‌كه‌، رۆژی‌ 19/11/2017 له‌ناو قشڵه‌ی‌ شوێنه‌واری‌ كۆیه‌ مه‌راسێمێكی‌ تایبه‌ت به‌ 23ساڵه‌ی‌ شه‌هید كاوە عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بەد. كاوه‌ رێكخراو كێتبخانه‌ی‌ گشتی‌ شه‌هید د. كاوه‌ كرایه‌وه‌. له‌سه‌ره‌تای‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا ره‌هبه‌ری‌ سه‌ید برایم ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌‌و لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 14ی‌ كۆیه‌ باسی‌ له‌ڕۆڵی‌ د. كاوه‌ی‌ شه‌هید كرد له‌هه‌ردوو بواری‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌‌و پزیشكیداو وتی: د. ...

زیاتر »

كلیپه‌كه‌، پێشكه‌شه‌ به‌ڕوحی كه‌ریم كابان

نووسینگه‌ی كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د هونه‌رمه‌ندی موزیسیان رزگار حەمه‌ره‌ئوف به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند: «من دوورو تۆ دوور» ئه‌مه‌ ناوی یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كه‌ریم كابانه‌و كلیپێكه‌یم به‌شمشاڵ بۆ نوێ كردۆته‌وه‌و ناوی كلیپه‌كه‌شم ناو ناوه‌ «كابان بۆ روحی كه‌ریم كابان» پێشكه‌شه‌. وتیشی: «كلیپه‌كه‌ به‌رهه‌می خاك تیڤیه‌و له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان تۆماركراوه‌، كاری موزیك‌و دابه‌شكردنی له‌ستۆیۆكه‌ی خۆم له‌ماڵه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌و شادمان محه‌مه‌د كاری ده‌رهێنه‌رانی‌ بۆ كردووه‌و سیروان ...

زیاتر »

خەڵاتی چارلی چاپلن بۆ هیلین میرین

کۆمەڵەی سینەماکارانی ئەمریکی بڕیاریدا خەڵاتی چارلی بۆ ساڵی 2018 ببەخشێتە (هیلین میرین) ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان. ئەم رێزلێنان‌و خەڵاتکردنە لەبەرامبەر پەنجا ساڵ کارکردنی ئەم خانمە سینەماکارە بەریتانیاییەیە لەبواری سینەمادا. بڕیاریشە لەسەرەتای ساڵی 2018دا لەمەراسیمێکدا کە ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان‌و سینەماکارانی جیهان تێیدا ئامادە دەبن ئەو خەڵاتە ببەخشرێتە هیلین میرین. شایەنی باسە ئەم خەڵاتە ساڵی 1972 بەخشراوەتە چارلی چاپلن، ئیتر لەو ساڵە ...

زیاتر »

تابلۆیەکی داڤنشی به‌ 450 ملیۆن دۆلار

لەزیادکردنێکی ئاشکرادا کە له‌ مۆزه‌خانه‌ی كریستن له‌ نیویۆرك بەڕیوەچوو، تابلۆیه‌ك کە لیۆناردۆ داڤنشی کێشاویەتی به‌ بڕی 450 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. لەسەرەتای زیادکردنەکەدا فرۆشتنی تابلۆکە له‌ 100 ملیۆن دۆلاره‌وه‌ ده‌ستیپێكرد، بەڵام پاش کێبڕکێیەکی زۆر لەنێوان ئامادەبووانی زیادكردنه‌كه‌دا نرخی تابلۆکە گەیشتە 450 ملیۆن دۆلارو هەر بەو بڕەش فرۆشرا. شایانی باسە ئه‌م تابلۆیه‌ پێشترو لە ساڵی 2013دا له‌لایه‌ن دیمیتری ریبۆلۆلیف-ەوە کە سەرمایەدارێکی رووسییە ...

زیاتر »

زیروبەم چوار بەرهەمی هونەریی…

زیروبەم چوار بەرهەمی هونەریی تۆماردەکات لەبەردەوامی چالاکییەکانیدا (تیپى زیروبەم) لەمانگى رابردوودا چوار بەرهەمی هونەریی لەستۆدیۆ (میلۆدى) تۆماردەکات‌و دواتریش دوو لەو بەرهەمانە لەگەڵ (کۆمپانیاى بابیلۆن) کلیپ دەکات. بەرهەمەکانیش بریتین لە گۆرانى (ئاهویار)، وتنى (سەڵاح محەمەد – دیارى بەرزنجى). گۆرانى (لەکەپرانە)، وتنى (دیارى بەرزنجى – سەڵاح محەمەد). گۆرانى (فیدات بم) شیعری (ئەختەر)، وتنى (سەڵاح محەمەد). گۆرانى (چوومە خزمەت یارەکەم)، وتنى (دیارى بەرزنجى). ...

زیاتر »

كۆیە لە ئامێزی سلێمانیدا

لەڕۆژانی رابردوودا لەكافتریای مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەكە، رێكخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی گروپی رۆشنبیرانی شار، كۆڕێكی شیعرو موزك‌و گۆرانی سازكرد. کۆڕەکە بەناونیشانی (كۆیە لە ئامێزی سلێمانیدا) بوو تێیدا میوانداریی شاعیرو رووناكبیری شاری كۆیە رەهبەری سەید برایم‌و بە بەشداریی چەند هونەرمەندێكی موزیكژەن‌و گۆرانیبێژ لە تیپی هاوڕێیانی ئارامی رۆح كە لەشاری كۆیەوە هاتبوو سازکرا. هەر لەم کۆڕەدا خەڵاتی رێزلێنانی رێكخراوی شار لەلایەن ...

زیاتر »

شیعره‌ ره‌نگاڵه‌ییه‌کانی پاییز

رۆژی 17/11/2017 له‌هۆڵی رۆشنبیری قه‌زای سه‌یدسادق، به‌چاودێریی قائیمقامیه‌تی قه‌زای سه‌یدسادق به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیریی‌و هونه‌ری ئەو قه‌زایە به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاکیی وێژه‌یی سلێمانی کۆڕی شیعره‌ ره‌نگاڵییه‌کانی پاییزیان به‌ڕێوه‌برد . لەم کۆڕەدا هەریەکە لەشاعیرانی به‌شداربوو کە بریتیبوون لەشاعیران (فه‌رهاد شێخ عه‌لی، ساکار ئاواز، ئه‌میر ئه‌مین، هاشم که‌ریم ناسراو به‌چه‌مخارا ده‌قه‌ شیعرییه‌کانیان پێشه‌که‌شکرد.

زیاتر »

خێزانە بەهرەمەندەكەی رۆژهەڵات خزمەت بەهونەر دەكەن

ئەنوەر عەزیزیان‌و هەریەك لە كچەكانی کە ناویان كوردستان، نیشتمان، ئاڵا، وەك گروپێكی چالاكی بواری هونەری گۆرانی‌و موزیك‌و سروود بوونەتە تەواوكەری كارەكانی یەكتر . ئەو خێزانە هونەرییە ماوەیەكە لەڕۆژهەڵاتەوە هاتوونەتە کوردستانی باشوور، پێشتریش لەڕۆژهەڵات كاری هاوبەشی هونەرییان سازداوە، بەتایبەتی كوردستان-ی كچە گەورە تەمەن 15 ساڵان كە جگە لەئامێرژەنی گۆرانی دەچرێ‌و تابلۆ دەكێشێ‌و نواندن‌و نمایشیش دەكات‌و تائێستا چەندین رێزلێنانی پێدراوە. هەرچی نیشتمانی ...

زیاتر »

ژنان رووداوەکان کاریگەرتر دەکەن

ئا: ژنۆرناڵ رووداوەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی ناوچەکە، لە چەندین دیمەنی جیاواز جیاوازدا ئەوەیان پێ وتین کە بە ژنانەوە کاریگەرترو هەستیارتر بەدیار دەکەون. لەم رووەوە ئاماژە کردن بە خۆڕاگری و تێکۆشانی ژنان لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش لە کۆبانێ، نموونەیەکی گرنگ و کاریگەرتری رۆڵ بینینی ژنانمان بینی، ئەوان پیشانیان داین بە دیمەنە جیاوازەکانیانەوە چۆن و بە چ شێوەیەک سەرنجی هەموو ...

زیاتر »