سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 90)

هەمەڕەنگ

دەبێتە پزیشکی دەروونیی

دوای ئەو سەرکەوتنەی درامای «Big Little Lies» بەدەستیهێنا کە (نیکۆڵ کیدمان) ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان رۆڵی سەرەکیی تێدا گێڕا، لە ئێستادا «دەیڤد کیلی» نووسەری دراماکە سەرقاڵی نووسینی چیرۆکی درامایەکی ترە، لەم دراما نوێیەشدا نیکۆڵ کیدمان رۆڵی سەرەکیی دەبینێت. ئەمە جگەلەوەی چەندین ئەکتەر و سینەماکاری دیاری تر رۆڵ لەم درامایەدا دەبینن. چیرۆکی دراماکەش باس لە پزیشکێکی دەروونی دەکات کە نیکۆڵ کیدمان ...

زیاتر »

״به‌یه‌ك ناگه‌ین״ نوێترین به‌رهه‌می بڵند عه‌بدوڵڵا

دوای ماوەیەک دابڕان، هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵڵا نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی «به‌یه‌ك ناگه‌ین» بڵاوكرده‌وه. تێکستی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ‌شیعری «سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ»ەو ئاوازی بڵند خۆیه‌تی و سه‌رمه‌ند فوئاد كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووەو‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سی بیانی كاریان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ جێبەجێبکرێت. هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵڵا ‌ساڵی 1978 له‌ دایكبووه‌، ده‌رچووی كۆلێژی ده‌رمانسازییه‌، ‌ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کەی جۆته‌ وڵاتی سوید له‌وێ ده‌ژین، خاوه‌نی چه‌ندین ...

زیاتر »

هەڵمەتێك بۆ گەڕانەوەی شكۆی هۆشیاری

دڵبەند مستەفا بەداخەوە بەچەندین هۆكار دیاردەیەك پەیدا بووە هەموو ژیان بەبێ بەهاو بەكەم دەبینێت، خەریكە بێ بەهاكردنی رەمزەكانی نیشتمان و كلتوور و داب و نەریتە جوانەكانی كۆمەڵ هیچ مانایەكی نامێنێت، خەریكە ئەو تۆزە رێزەی بۆ كەسانی شارەزا و هیلاك بە دۆخی ئارامی كۆمەڵگە و قاڵبووی كلتوورە بەرزەكان نامێنیت و دەبێتە جێی گاڵتەو پێكەنینی كەسانێك نامۆ بە كلتور و داب و ...

زیاتر »

پۆستەری فیلمێکی بەتین قوبادی بڵاودەکرێتەوە

پۆستەری فیلمی سینەمایی «کۆچەری بچکۆل» لە دەرهێنانیسینەماکاری کورد «بەتین قوبادی» بۆ بەشداریی لە ڕووداوە سینەماییەکان ونمایش لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بڵاوکرایەوە. پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی کوردیی «کۆچەری بچکۆل» The Little Refugee لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد «بەتین قوبادی»، لە بەرهەمهێنانی «محەمەد ئەحمەدی» و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا لە ساڵی 2019؛ کە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی ...

زیاتر »

ئەلبوومە نوێکەی زۆرترین نووسخەی لێ فرۆشراوە

گۆرانیبێژی دیاری جیهانیی (تایلۆر سوێفت) یەکێکە لەو هونەرمەندانەی توانی زۆرێک لە ریکۆردەکان بشکێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەلبوومە نوێکەی بە ناوی «Folklore»، لەلایەن رەخنەگرانی بواری میوزیکەوە قسەباسی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و پێیانوابوو کە ئەم ئەلبوومە سەرکەوتنێکی وەها بەدەست ناهێنێت شایەنی باس بێت. بەڵام بە پێچەوانەی هەموو بۆچوونەکانەوە، ئەم ئەلبوومە نوێیەی «تایلۆر سوێفت» سەرکەوتنێکی تری بۆ ئەم گۆرانیبێژە تۆمارکرد ...

زیاتر »

پڕۆژه‌ی مێینه‌

‌تابلۆیەک بۆ جلوبه‌رگی ئه‌و مێینانه‌ی ‌له‌ هه‌رێمی كوردستان توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه سەرلەبەیانی دوێنێ 26/10/2020 ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت(CDO) مه‌راسیمێكی بۆ پڕۆژه‌ی مێینه‌ رێكخست. پڕۆژەکە‌ له‌لایه‌ن شێوه‌كار تارا عه‌بدوڵڵا كاری له‌سه‌ر كراوه‌و بریتیبوو ‌لەتابلۆیه‌كی 4800 مه‌تریی‌ و پێكهاتبوو‌ له‌جلوبه‌رگی ئه‌و مێینانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه‌. تابلۆكه‌ به‌ درێژایی شه‌قامی سالم له‌ باخچه‌ی نالی-یەوە هەتا به‌رده‌م دادگای سلێمانی نمایشكرا‌. لەمبارەیەوە ...

زیاتر »

ئەیوب عەلی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند «ئەیوب عەلی» ڤیدیۆکلیپی «زرمەی دێ» بڵاودەکاتەوە. لەمبارەیەوە ئەم هونەرمەندە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، بەمزووانە نوێترین بەرهەمی خۆی کە ڤیدیۆ کلیپێکە بەناوی «زرمەی دێ» لە چەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بڵاودەکاتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، گۆرانییەکە میوزیک و ئەرینجمەنتی لەلایەن «ئاریۆس»ەوە جێبەجێکراوەو «زانیار فەتاح» کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە.  401 جار بینراوە

زیاتر »

دەیەوێت داهاتی زیاتر بۆ فیلمەکەی بەدەست بهێنێت

دوای نمایشکردنی لەسەر شاشەی سینەماکان و بەدەستهێنانی بڕی زیاتر لە 66 ملیۆن دۆلار، کۆمپانیای دیزنی بەرهەمهێنەری فیلمی (Mulan) دەیەوێت داهاتی زیاتر بۆ فیلمەکەی بەدەستبهێنێت، ئەویش بە فرۆشتنی فیلمەکە بەڕێگەی ئەلکترۆنی. ئەم هەنگاوەی کۆمپانیای دیزنی دوای ئەوە دێت کە ئێستا لەجیهاندا بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خەڵک زیاتر لە رێگەی ئینتەرنێتەوە سەیری فیلم دەکەن و بەشداریی لە پێگە هونەرییەکاندا دەکەن.  334 جار بینراوە

زیاتر »

لە درامایەکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

«مونا شەلەبی» ئەکتەری دیاری میسری، لە درامایەکی نوێدا رۆڵ دەبینێت بەناوی (نمرة اتنين). درەبارەی ئەم درمایە ئەم ئەکتەرە رایگەیاندووە: چیرۆکی دراماکە باس لە کچێکی گەنج دەکات دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کوڕێکەوە کە تەمەنی لەخۆی بچووکترە، لە بەردەوامی دراماکەدا رووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە دەبێتەوە. شایانی باسە دراماکە لە هەشت زنجیرە پێکهاتووە هەر زنجرەیەکیش بابەتێکی جیاوازی هەیە، بۆ هەر زنجیرەیەکیش ئەکتەرە بەشدارەکان و دەرهێنەرکەشی ...

زیاتر »

کاکە مەم بۆتانی،سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد کۆچی دوایی کرد

دوێنێ 25/10/2020 کاکەمەم بۆتانی، نووسەر و سیاسەتمەداری کورد و سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. کاکەمەم بۆتانی ساڵی 1937 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، ساڵی 1948 زانکۆی لە بەغدا تەواوکردوە و دواتر بووەتە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام کاکەمەم خۆی دەڵێت لەدوای ساڵی 1965ەوە وازی لە حزبایەتی هێناوە و هەمیشە لە خزمەتی بزوتنەوەی ...

زیاتر »