سەرەکی » زانست (پەڕە 43)

زانست

خواردنی چه‌ره‌س دڵه‌وه‌ستێ كه‌مده‌كاته‌وه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه‌ له‌ سوید ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه‌ لانیكه‌م 100 گرام چه‌ره‌س ده‌خۆن زۆر كه‌متر توشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان ده‌بن. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌متریش تووشی ژه‌هراوی بوون و ماندوو بوونی ماسولكه‌كان و كه‌شه‌نگ بوون(ته‌شه‌نوج) ده‌بن. به‌ جۆرێك كه‌ رێژه‌ی دڵه‌وه‌ستێ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ لانیكه‌م 20% كه‌مه‌ده‌كاته‌وه‌.

زیاتر »

چاره‌سه‌ری پێوه‌دانی هه‌موو جۆره‌ ماره‌كان دۆزرایه‌وه‌

نۆشدارانی بریتانیا چاره‌سه‌رێكی نوێیان دۆزیه‌وه‌ بۆ پێوه‌دانی هه‌ر جۆره‌ مارێك. ته‌نانه‌ت ئه‌و مارانه‌ش كه‌ ژه‌هره‌كانیان زۆر كوشنده‌یه‌. به‌وه‌ش چیتر پێوه‌دانی مار نابێته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ. كه‌ تاكو ئێستا ساڵانه‌ 125 هه‌زار كه‌س له‌ جیهاندا به‌هۆی پێوه‌دانی ماره‌وه‌ ده‌مرن.

زیاتر »

له‌ 2050دا به‌ جدی ئاو ده‌بێته‌ ئاڵتونی شین

له‌ 2050 دا كه‌مئاویی هه‌ڕه‌شه‌ له‌پێنج ملیار كه‌سی دانیشتووی جیهان ده‌كات پسپۆڕان له‌كۆڕبه‌ندی جیهانیی ئاو كه‌ له‌برازیلیای به‌سترا ، مه‌سه‌له‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو و چۆنیه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی دانیشتوانیان له‌باره‌ی ئه‌و سامانه‌ گه‌وره‌یه‌وه‌ تاوتوێكرد. ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ جیهان به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی سازگار و ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌دایه‌. پسپۆڕانیش له‌و كۆڕبه‌نده‌دا هه‌وڵیانداوه‌ بگه‌نه‌ كۆده‌نگییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ سه‌رنج خستنه‌ سه‌ر هه‌ندێك ڕێگه‌ ...

زیاتر »

له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی قالۆنچه‌ ئاسته‌مه‌

توانای به‌رگه‌گرتنی قالۆنچه‌ له‌مانه‌وه‌ له‌دۆخه‌ هه‌ره‌ ناله‌باره‌كان و ئاسته‌میی بنه‌بڕكردنیان ئاشكرا بوو. زانایان ئاشكرایان كرد، توانیویانه‌ ئه‌و جیناته‌ له‌ قالۆنچه‌دا بدۆزنه‌وه‌ كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ توانای مانه‌وه‌ی ئه‌و زینده‌وه‌ره‌ له‌ دۆخه‌ زۆر ناله‌باره‌كان دا، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بزانن كه‌ ئه‌و جیناته‌یه‌ وا ده‌كات كه‌ هه‌رچه‌نده‌ قالۆنچه‌ خواردنی ژه‌هراویش بخوات په‌له‌كانی جارێكی تر گه‌شه‌ ده‌كات و ده‌بوژێته‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ (شوی زان) له‌ په‌یمانگای زانستی ...

زیاتر »

پیاز ئه‌م مه‌ترسیه‌ی هه‌یه‌!

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكانی هیندستان ده‌رییخستووه‌، كه‌ ئه‌و فرمێسكانه‌ی به‌هۆی جنینی پیازه‌وه‌ له‌ چاوی مرۆڤ دێنه‌ خواره‌وه‌ زیانیان هه‌یه‌ بۆ چاو، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی وشك بوونه‌وه‌ی چاویان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ده‌شبێته‌ هۆی هه‌وكردنی خانه‌كانی چاو و ته‌نانه‌ت هۆكارێكیشه‌ بۆ داخورانی ره‌شێنه‌ی چاو.

زیاتر »

4 ساڵ دوای مردنی دایك و باوكی له‌دایك بوو

له‌ چین منداڵێك پاش چوار ساڵ له‌ مردنی دایك وباوكی له‌دایك بوو. دایك و باوكه‌كه‌ چوار ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان سپاردووه‌، پێش مردنیان چه‌ندین هێلكه‌ی پیتێنراویان له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك هه‌ڵگرتبوو به‌و نیازه‌ی دواتر له‌ رێگه‌ی چاندنی ده‌ستكرده‌وه‌ له‌ منداڵدانی ژنه‌كه‌دا دابنرێته‌وه‌. به‌ڵام دوای مردنیان یه‌كێك له‌ هێلكه‌ ئیتێنراوه‌كان له‌ منداڵدانی ژنێكی تردا چێنراوه‌ و ئه‌و منداڵه‌ی بووه‌ ...

زیاتر »

به‌م نزیكانه‌ وێستگه‌ فه‌زاییه‌كه‌ی چین ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ چه‌ند شارێكی جیهان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی وێستگه‌یه‌كی فه‌زایی چینیی ده‌بنه‌وه‌. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایانی تایبه‌تمه‌ندی فه‌زایی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و وێستگه‌ فه‌زاییه‌ چینییه‌ بكه‌وێته‌وه‌ سه‌ر زه‌ویی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ كۆنترۆڵی زانایانی تایبه‌تمه‌ندیی چینیی چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌و زانایانه‌ ده‌ڵێن له‌ ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و وێستگه‌یه‌ چه‌ند شارێك مه‌ترسییان له‌سه‌ر دروست بووه‌، هه‌روه‌ها پسپۆڕان ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ ...

زیاتر »

ئیسانۆڵ،سووته‌مه‌نیه‌ك هاوڕێی ژینگه‌

نه‌وزادی موهه‌ندیس* •پێشه‌كیه‌كی مێژوویی : مرۆڤ له‌پێش مێژووی نوسراوه‌وه‌ ئیپانۆڵی به‌كارهێناوه‌ وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌رخۆشكه‌ر له‌ خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كاندا،له‌كاتێكدا له‌ باكوری چین پاشماوه‌ی قاپوقاچاغی گڵێنه‌یی دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 9000 ساڵ پێش ئێستا و ئاماژه‌ ده‌ده‌ن به‌ بوونی خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان ته‌نانه‌ت له‌ نێو گه‌لانی سه‌ده‌ی به‌ردینی نوێشدا.زانا كیمیاویه‌ عه‌ره‌ب و ئیسلامیه‌كان و له‌وانه‌ش ((ڕازی)) له‌ پێش هه‌مواندا توانیویانه‌ كه‌ ئیپانۆڵ تاڕاده‌یه‌ك ...

زیاتر »

خانمان لە زیانەكانی ئەم پاككەرەوەیە ئاگادار دەكرێنەوە

ژنۆرناڵ بەهۆی دەستكاری كردنی لیبڵەكانیەوە، لە كۆگایەكی شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی خاوێنكردنەوەدا دەگیرێت و خاوەنەكەی رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە. گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: لە كۆگاكانی كۆمپانیای سێڤی دەست بەسەر بڕێكی زۆر لیبڵی چاپكراودا گیراوە كە خاوەنەكەی بەویستی خۆی و بۆ درێژكردنەوەی ماوەی بەسەرچوونی ماددەكانی خاوێنكردنەوە بەكاریهێناوە. گۆران قادر وتی: جۆری ئەو ماددانەی بۆ خاوێنكردنەوە ...

زیاتر »

نهێنی هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌‌

نهێنی زانستی هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌‌و سووده‌كانی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ راپۆرت/ تانیا ئاواره‌ ماوه‌یه‌كی زۆرله‌كوردستان باس‌و خواسێكی زۆر له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ورووژێنراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مادده‌یه‌ی له‌ناو هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌دایه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و نرخه‌ خه‌یاڵیه‌ی كه‌ باس ده‌كرێت كه‌ چه‌ند ده‌فته‌رێك دۆلاره‌ پاش لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دوادا چونی زۆرێك له‌ پسپۆران و زانایان له‌سه‌ر نهێنی ئه‌و مادده‌یه‌ ئه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ له‌ هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌دا ئه‌نزیمی « دیزموتبلاس ...

زیاتر »