سەرەکی » مانشێت (پەڕە 10)

مانشێت

ئه‌مرۆ (1/11/2019) كوردستانی نوێ گه‌یشته‌ ژماره‌ی هه‌شت هه‌زار

ئه‌مرۆ (1/11/2019) كوردستانی نوێ گه‌یشته‌ ژماره‌ی هه‌شت هه‌زار كاروانێكی دوورودرێژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بێ له‌ ژماره‌ سفری تاقیكردنه‌وه‌ كه‌ له‌ 12/1/1992 ده‌رچوو، له‌ ژماره‌ یه‌كه‌وه‌ تا ئه‌مرۆ كه‌ ژماره‌ هه‌شت هه‌زاره‌ به‌رده‌وامه‌ ‌و بڕیارمان وایه‌ سه‌ره‌ڕای سه‌ختی رێگا ‌و دژواری رۆژنامه‌ی كاغه‌زی، هه‌ر به‌رده‌وام بێت. ئیتر دوای ئه‌مه‌ قسه‌ی چیتر بكه‌ین؟ ئه‌مه‌ خۆی به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ سفر ناكرێته‌وه‌ ‌و له‌ ...

زیاتر »

کۆنگرێسی ئەمریكا جینۆسایدی ئەرمەنەكانی پەسەند كرد

لەگەڵ ئەوەی لەم دواییانەدا هەردوو حكومەتی واشنتۆن ‌و ئەنقەرە لەسەر هەندێ بابەت رێكەوتن لە بەرژەوەندیی توركیا و گڵۆپی سەوز بۆ بەرپرسانی تورکیا هەڵكرا، تاكو لەشكركێشی بكاتە سەر رۆئاڤای كوردستان بەمەبەستی دروستكردنی ئەو ناوچەیەی ناوی ناوە ناوچەی ئارام ‌و كشاندنەوەی یەكە سەربازییەكانی ئەمریكا لەو ناوچانەی سنووری ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات وەكو رێخۆشكردن بۆ توركیا، بەڵام پێدەچێت ئەو رێكەوتنە دوو قۆڵییەی ...

زیاتر »

״پەلەكردن لە ئامادەكردنەوەی پڕۆژەیاسای چاكسازی״

دوێنێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبۆوە. لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا‌و لەئاماژەكردن بەڕووداوی كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، سەرۆكی حكومەت، وتی: راستە كوشتنی بەغدادی زۆر گرنگ بوو، بەڵام ئەمە كۆتایی داعش‌و تیرۆر نییە، بەڵكو هێشتا داعش مەترسییەكی جددییە بۆ سەر دانیشتووانی زۆر ناوچەی عیراق. وتیشی: ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ...

زیاتر »

عەبدولمەهدی: دەستلەكارناكێشمەوە

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، عادل عەبدولمەهدی لە كارەكەی خۆی وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق بەردەوام دەبێت و هیچ نیازێكی نییە دەستلەكاربكێشێتەوە. سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە 27ی تشرینی یەكەمی 2019 رایگەیاندبوو»عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەهیچ جۆرێك باسی دەستلەكاركێشانەوەی نەكردووە، تەنانەت ئەو بابەتەی لەگەڵ كەسە هەرە نزیكەكانیشیدا باسنەكردووە». بە گوتەی سەرچاوەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق»عادل عەبدولمەهدی باشكردنی رەوشی ...

زیاتر »

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: قوربانییەكانی پێشمەرگە لە بیر ناكەین

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند: پێشمەرگە یەكەم هێز بوو روبەڕوی داعش بۆوە. مایلیس كاگینس وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، رایگەیاند: پێشمەرگە یەكەم هێز بوو كە روبەڕوی داعش بۆوە و لەو پێناوەشدا دوو هەزار شەهید و زیاتر لە 10 هەزار برینداری داوە، بۆیە دڵنیایان دەكەینەوە هاوكارییەكانمان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و قوربانییەكانیان لە بیر ناكەین. ...

زیاتر »

عەبدولمەهدی بە مەرج دەچێتە نوێنەران

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئامادەیە بچێتە ئەنجومەنی نوێنەران، بە مەرجێك دانیشتنەكە راستەوخۆ پەخش بكرێت. حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmedia ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەراندا، هەندێك لە فراكسیۆنەكان داوای بانگهێشتكردنی سەرۆك وەزیرانی عیراق-یان كرد بۆ نێو ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام سەرۆك وەزیران مەرجی خۆی هەبوو بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، «داوای دەكرد دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران راستەوخۆ ...

زیاتر »

روسیا: هەسەدە پێش وادەی دیاریكراو كشاوەتەوە

سێڤگی شیوگۆ وەزیری بەرگریی روسیا رایگەیاند: كشانەوەی هەسەدە لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا زووتر لەكاتی نەخشە بۆ دانراو كۆتاییهات. وەزیری بەرگری روسیا لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، راشیگەیاند: هەسەدە لەسەر سنووری توركیا كشاوەتەوە و ئەمەش زووتر لە وادەی دیاریكراو بووە. وتیشی: كشانەوەی هەسەدە لەسەر بنەمای رێكەوتنی مۆسكۆ-ئەنقەرە بووە.

زیاتر »

مەزڵوم كۆبانی:ئامادەین رۆڵی نەتەوەیی خۆمان بگێڕین

جەنەراڵ مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتێكدا سەبارەت بە دۆخی سوریا و گرنگی كاری پێكەوەیی هێزە كوردییەكان لە رۆژئاڤا رایگەیاندووە: ئێمە وەك هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەین رۆڵی نەتەوەیی خۆمان بگێڕین لە یەكتر نزیككردنەوەی هێزە نیشتمانییەكانی رۆژئاڤا. ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو هەوڵەش بۆ لێكتر نزیككردنەوەی بیروبۆچوونی لایەنە كوردییەكانە، لەپێناوی یەكڕیزی نیشتمانی بۆ گەیشتن بە كۆدەنگی، بەئامانجی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە ...

زیاتر »

هێزێكی روسیا لە سوریا بۆردومان دەكرێت

بەپێی هەواڵەكانی رۆژئاڤای كوردستان، هێزێكی پۆلیسی سەربازیی روسیا لە كاتێكدا كە لە دربێسی بەڕێوەبوون بۆ سەر سنوور بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی هاوبەش، كەوتوونەتە بەر بۆردومانی گروپەكانی سەر بە توركیا. بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ژمارەیەك هاووڵاتی و پۆلیسی سەربازیی روسیا بریندار بوون.

زیاتر »

پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان ناوەندێكی بنەڕەتی دەبێت بۆ چاكسازیی سیاسی و ئابووریی لە وڵاتدا

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە «پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان ناوەندێكی بنەڕەتییە بۆ چاكسازیی سیاسی و ئابووریی لە وڵاتدا». سەرۆك كۆمار لە میانی ئامادەبوونی لە كۆبوونەیەوەك لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان، ئاماژەیكرد بە پێویستیی دانانی وادەیەكی دیاریكراو بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، كە بریتییە لە جێبەجێكردنی داواكاریی راستەقینەی سیاسی و میللی، پێویستی بە هەماهەنگییە لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان لەڕووی تەكنیكی و سوودبینین ...

زیاتر »