سەرەکی » مانشێت (پەڕە 130)

مانشێت

پێكهێنانی حكومەتی نوێ لایەنەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆدەكاتەوە

لە بەغدا و هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بەردەوامن و بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای هاوپەیمانیی چاكسازیی و بنیاتنان سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كۆببێتەوە. دوێنێش لە بەغدا وەفدێكی یەكێتی لەگەڵ د.عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، كۆبۆوە. بەپێی زانیارییەكانی كوردستانی نوێ بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە وەفدێكی باڵای ...

زیاتر »

״زیاتر لە 15 هەزار كەس خۆیان بۆ پۆستی وەزارەتەكان كاندید كردووە״

جموجۆڵ و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق چڕتر دەبنەوە و د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماریش داوای لە هێز و فراكسیۆنە سیاسییەكان كرد «هاریكاریی بكەن لەگەڵ د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، بۆ ئاسانكاریی لە ئەركەكەیدا بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو». سەرۆك كۆمار: پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ دوێنێ سەرۆك كۆمار لەمیانی پێشوازییكردن لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و وەفدێكی هاوڕێیدا، ...

زیاتر »

״دەستوور و چارەسەری كێشەكان״

لە سەروبەندی جموجۆڵ و گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراقدا، لێپرسراوان و لایەنە سیاسییەكان چارەسەركردنی كێشەكان بەگشتی و چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بەتایبەتی، بەپێویست دەزانن و بۆ ئەومەبەستەش تەئكید لە پابەندبوون بە دەستوور دەكەنەوە. سەرۆك كۆمار: چارەسەركردنی كێشەكان نێوان هەرێم و بەغدا د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستان رایگەیاند: هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ...

زیاتر »

״ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك״

دوێنێ 9/10/2018، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دووەمین كۆبوونەوەی راوێژكاریی بە بەشداریی نوێنەری پێكهاتەكانی ناو ئەنجومەنەكە رێكخست. ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر كاراكردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كرایەوە. دوای كۆبوونەوەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیی هاوبەشدا كە لەنێوان نوێنەری هەموو پێكهاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا بەڕێوەچوو، ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا هەفتانە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنەكە بەردەوام بێت. «بڕیاریشدرا هەفتانە ئەنجومەنی ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: زامنكردنی ژیانی سەربەرزانە بۆ عیراقییەكان

دوێنێ، لە چەند دیدارێکی جیاجیادا، د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لەگەڵ د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق‌، وەفدێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی و عەلا موسا باڵیۆزی میسر لەعیراق، كۆبۆوەو جەختكرایەوە كە پێویستە عیراق لەم بارودۆخە رزگاربكرێت‌و هەنگاوی گەورە بنێت. د.بەرهەم ساڵح پێشوازیی لە د.عادل عەبدولمەهدی كرد لەمیانی دیدارەكەیاندا، سەرۆك كۆمارو د.عادل عەبدولمەهدی، پێشهاتەكانی پەیوەست بەپێكهێنانی حكومەتی ...

زیاتر »

سێ کچی دەرچووی زانکۆ لەگوندێک ئاژەڵ بەخێو دەکەن

سێ کچی گەنج-ی دەرچووی بەشی ڤێتێرنەری لە گوندێکی خانەقین پرۆژەی کێڵگەی ئاژەڵدارییان دەستپێکرد و داوایان لەهاوڵاتیانیش کردووە «کە پشت بەخۆیان ببستن و پرۆژەی تایبەت بەخۆیان دروست بكەن بۆ گەشەدان بە ئابووریی و بەرهەمی ناوخۆ. (نورە سەباح، مەروە سەباح، نور ساڵح) ئەو سێ کچە خوێندکارەن کە دوای تەواکردنی زانکۆ، چاوەرێی هیچ کەس و لایەنێکیان نەکردووە بۆ دامەزراندن، بەڵکو خۆیان دەستان بە ...

زیاتر »

״كورد لە هەموو كاتێ زیاتر پێویستی بە یەكڕیزییە״

حزب و لایەنە سیاسییەكان و پەرلەمانتاران و چاودێرانی سیاسی تەئكید دەكەنەوە كە «لەم قۆناغە هەستیارەدا كورد لە هەموو كاتێ زیاتر پێویستی بە یەكڕیزییە». یەكێتی: پاراستنی یەكڕیزیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوام تەئكید لە پێویستی یەكڕیزیی دەكاتەوە، هەروەك لە راگەیەنراوی كۆبوونەوەی رۆژی 6/10/2018ی ئەنجومەنی سەركردایەتیشدا ئاماژەی پێدراوە «كۆبوونەوە، لە روانگەی پەرۆشی یەكێتی بۆ پاراستنی یەكڕیزیی ‌و ئارامی ‌و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان، ...

زیاتر »

نیو ملیۆن خوێندکاری چینی لە زانکۆکانی جیهان دەخوێنن

یەکێک لە سیاسەتە هەرە باشەکانی سەرۆک دێنگ خیاوپینگ ، ناردنی خوێندکاری چینی بوو بۆ زانکۆکانی جیهان بە تایبەتی ئەمریکا و ئەوروپا، چونکە لە رێگەی ئەم خوێندکارانەوە توانرا چین دەستی بە زانستی مۆدێرنی جیهان بگات و دووبارە خۆی رێکبخاتەوەو مۆدێرنیزە بکات. لە ئێستادا ئەمە بۆتە سیاسەتێکی گرنگی حکومەت لە بواری خوێندندا و ساڵانه‌ هه‌زاران خوێندکاری چینی ڕوو له ‌زانکۆکانی جیهان ده‌که‌ن، ...

زیاتر »

مەسەلەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ‌و شەڕی جاش

ئەمەی لەم دوو توێیەدا بە چەند زنجیرەیەک بڵاودەکرێتەوە، پوختەیەکە لە دەقی چەند محازەرەیەکی سەرۆک مام جەلال کە لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا کە پێشکەشی پێشمەرگەو کادرانی یەکێتیی کردووەو بەشی یەکەمی پەیوەستە بە جیاوازیی ئینقیلاب و شۆڕشی ئاوێتە بە خەباتی جەماوەریی و رۆڵی هاندانی خەڵک و بەشدارییان لە هەرچی زیاتر گەشەسەندن و پەرەپێدانی شۆڕش. بەشی پێنجەم و کۆتایی بەرایی ئەوەی لەبەردەستدایە‌و ...

زیاتر »

حکومەتی نوێ گەڵاڵە دەبێت؟

جموجۆڵ و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بەردەوامن، سەرۆك كۆمار لە بەغدا لەلایەك و سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لە هەرێمی كوردستان لەلایەكی دیكەوە، بەشدارییەكی كارا دەكەن لە گفتوگۆ و دیدارەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق. دیدارەكان لە بەغدا و هەرێمی كوردستان تاوتوێكردنی ئەو پرسە، تەوەرێكی سەرەكی دیدارەكانی دوێنێ بوون لە بەغدا و هەرێمی كوردستان، لەوبارەیەوە دوێنێ لە بەغدا ...

زیاتر »