سەرەکی » مانشێت (پەڕە 190)

مانشێت

تەئكید لە بەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە

تەئكیدكردنەوە لە پێویستی بەستنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە و بڕیاریشە بۆ ئەو مەبەستە سبەینێ پێنجشەممە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی بەڕێوەبچێت. مەلا بەختیار:كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ببەستین مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لە دوو رۆژی رابردوودا لەمیانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی كۆیە، وتی: پێویستە هەموو كادرانی یەكێتیی هۆشیاربن ‌و دەبێ‌ كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ببەستین ‌و پاشان بەرەو هەڵبژاردنێك بڕۆین، ...

زیاتر »

چوارشەممەی داهاتوو (تابلۆ)یەکی تر بڵاودەبێتەوە

چوارشەممەی داهاتوو 21/2/2018 لەگەڵ کوردستانی نوێ-دا ژمارە 2ی پاشکۆی (تابلۆ) لەدوتووێی 12 لاپەڕەدا بڵاودەبێتەوە. (تابلۆ) پاشکۆیەکی هونەرییەو تایبەتە بە(هونەری شێوەكاری)و مانگی جارێک «كوردستانی نوێ» دەریدەكات و بەختیار سەعید خاوەنی ناوەندی 7ڕەنگە بۆ بەکولتوورکردنی هونەری شێوەکاریی کوردی سەرپەرشتی دەکات. لە (تابلۆ)ی ئەمجارەدا چەندین بابەتان بڵاوکراونەتەوە: لەوانە (بەشی دووەمی ئامرازەكانی رووناكی بەخش لەهونەری بینراودا. بەشی دووەمی هونەر چەمك. بەشی دووەمی پەیوەندییەكانی نێوان ...

زیاتر »

هونه‌رمه‌ندان ..عه‌فرین به‌رخۆدانی هه‌موو گه‌لی كورده‌

بورهان ئه‌مین، ئه‌ڵمانیا هه‌وڵی داگیركاری سوپای تورك بۆسه‌ر عه‌فرین ومقاوه‌مه‌ت وبه‌رخۆدانی عه‌فرینیه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌كورد ئازاو بوێر وداكۆكیكاری مافه‌ڕه‌واكانی خۆیه‌تی وهه‌میشه‌ خوێن وقوربانی له‌پێناودا ده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌ی له‌وپارچه‌ی كوردستانه‌ ڕوده‌دات شتێكی تازه‌نیه‌و مێژووی شۆرشه‌كانی كورد پڕیه‌تی له‌وجۆره‌ داستان وقاره‌مانیه‌تیانه‌، هونه‌رمه‌ندانی كوردستانیش وه‌ك هه‌میشه‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست وئیراده‌ی خۆیانن ئێستاش بۆ پشتیوانی له‌ عه‌فرین ده‌كه‌ن وپه‌یامی تایبه‌تی خۆیان به‌یان ده‌كه‌ن ،له‌چه‌ند دیمانه‌یه‌كی كوردستانی ...

زیاتر »

کتێب نامە

به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ ته‌نها بژارده‌یه‌كه‌وه‌ ئێمه‌ كه‌ وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكمان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان داده‌ڕشته‌وه‌، تیشكۆی‌ سه‌رنجمان له‌سه‌ر دوو داواكاری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ چڕكردبویه‌وه‌: سه‌رۆك ده‌یویست مه‌ترسیه‌كانی‌ سه‌دام‌و مێژوه‌ درێژه‌كه‌ی‌ له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ بۆچون‌و بڕیاره‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌بیری‌ گوێگران بهێنێته‌وه‌، بۆیه‌ وتاره‌كه‌ له‌ ده‌ربڕین‌و شێوازه‌كه‌یدا توندو هه‌ڵچوانه‌ بوو، وه‌لێ‌ هیچ ده‌ره‌نجامێكی‌ نوێ‌ یان جیاوازی‌ لێ‌ نه‌كه‌وته‌وه‌. داخوازی‌ دووه‌م له‌وتاره‌كه‌دا خۆی‌ له‌پێویستی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ جیهان ده‌بینیه‌وه‌ ...

زیاتر »

رۆژی مورافەعە

نه‌خه‌شه‌ به‌رده‌سته‌، ومێژوو شاهیده‌. جه‌نابی قازی! ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ی‌و نابی فێڵبازی ئه‌وه‌ سنور‌و ئه‌وه‌ كه‌ركوك‌و ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر، بگره‌ رێبازی. *** جه‌نابی قازی، خۆم ده‌ناسێنم پارێزه‌ری گه‌ل، پێشمه‌رگه‌ی هه‌قخواز ناوم جه‌لاله‌، مامه‌ نازناوم بۆ دیموكراسیی‌و دۆستی میلله‌تان سه‌ر له‌پێناوم به‌ڵام به‌رێی ڕاست نه‌ك فێڵ‌و فه‌رج، ته‌عریبی ته‌ڵه‌كه‌باز جه‌نابی قازی! شاره‌كه‌ی كه‌ركوك هی پێكه‌وه‌ژیان ئینگلیز ده‌یزانێ، هه‌م ئالی عوسمان ئه‌ولیا چه‌له‌پی‌و گشت ...

زیاتر »

خەبەردار!

سالار سه‌راوی چارەکە سەدەیەکە، ئێمە گۆرانکاریمان تەنها لە خانوەکانی شاردا کردووە، نەک لە باڵەخانەکانی ناوەوەی خودی مرۆڤەکان. هه‌روه‌ك چۆن ئێمە بازبازێنمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە کەسیەکانمان لە حیزبدا کردووە نەک لەسەر ئاراستەی سیاسی و فکری و تێروانین و دونیابینیمان. دژایەتیەکانیشمان هەر لەسەر ئەم بنەمایە بووە. ***** لە «دیداری سلێمانی» دا كه‌ به‌هاری رابردوو ئەنجامدرا، فۆکۆیاما وتی: حکومڕانی سەرکەوتوو ئەوەیە بتوانیت (24 ...

زیاتر »

له‌سێداره‌دانی چوار ئه‌فسه‌ره‌كه‌‌و په‌ره‌سه‌ندنی كوردایه‌تی

به‌ پێنووسی: مام جه‌لال به‌شی چواره‌م ساڵی 1947 یه‌كه‌مین ساڵی ئه‌ندامه‌تیم بوو له‌ پارتی دا. دوای ئه‌وه‌ی بوومه‌ ئه‌ندامی شانه‌ی سه‌ره‌كی لای مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا چالاكیم زیادی كرد. هه‌م بۆ راكێشانی خوێندكاران بۆ ریزی حزب‌و هه‌م بۆ په‌ره‌پێدانی چالاكی (k.p.x) هه‌ندێ براده‌ری نزیكی خۆم هه‌بوون وه‌ك كاك جه‌مال تایه‌ر‌و كاك محمد ملا صادق‌و كاك كه‌ریم شێخانی پاشان وه‌ك شه‌هید خالید ...

زیاتر »

یادی 15 ساڵه‌ی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ شه‌وكه‌تی حاجی مشیر و هاوڕێكانی

ئاوات كۆكه‌یی یاده‌وه‌رییه‌كی تاڵه‌‌و برینێكی به‌سوێیه‌، هه‌رگیز ئه‌و شه‌وه‌ بیرناچێته‌وه‌ كه‌ سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌كان باجی ئاشتیخوازانه‌یان دا، ئه‌وان ویستیان چیتر ناوچه‌كه‌ گیرۆده‌ی تیرۆرو تۆقاندن نه‌بێت‌و ئاسایشی به‌رقه‌رار زیاتر بچه‌سپێت، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی ئه‌وان‌و خه‌باتی ئه‌وان‌و شه‌هیدو هه‌ڤاڵه‌كانیان توانی به‌رده‌وامی به‌ به‌رقه‌راریی ئارامیی خه‌ڵك بدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ خۆیان بوونه‌ قوربانی ئه‌و رێگه‌یه‌‌و له‌كرده‌وه‌یه‌كی ترسنۆكانه‌دا ناپاكییان لێكراو جه‌سته‌یان خه‌ڵتانی خوێن بوو. ئه‌وه‌، رووداوه‌كه‌ی گوندی ...

زیاتر »

شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران

شێخ سەعیدی پیران (١٨٦٥-٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لە ئامەد) شۆڕشگێڕێکی کورد بوو کە لە ١٩٢٥دا بە یارمەتیی ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە دژ بە حکومەتی کۆماری تورکیا شۆڕشی کرد و بۆ ماوەیەکی زۆر گەمارۆی شاری ئامەدیان دا بەڵام ھێزەکەیان تێکشکا و پاشان لەگەڵ چەندین هاوەڵیدا لە سێدارە درا. شێخ سەعید ساڵی ١٨٦٥ لە ناوچەی (پاڵوو) لەدایکبووە. یەکێکە لە شێخە بەرزەکانی نەقشبەندی. لە پاش ...

زیاتر »

خێزانی كیندی

خێزانی كیندی بەناوبانگترین خێزانی سیاسیی ئەمریكایە و بە ناوبانگترین سیفەتی ئەم خێزانەش خزمەتكردنی كۆمەڵگەی ئەمریكایە. جۆن و رۆبەرت و ئەدوارد فرەنسیس كیندی وەك نەوەكانی ئەو خێزانە گرنگیی زۆریانداوە بە دژایەتیكردنی زوڵم و زۆرداری لەهەر جێگەیەك بێت، بەتایبەتی زوڵم دژی منداڵان و هەروا كرێكاران. سەرۆكی هەڵبژێردراو جۆن كیندی لە ساڵی 1960 دا بچوكترین سەرۆكی ئەمریكا بووەو زۆر كێشەی گەورەشی لە ئەڵمانیا ...

زیاتر »