سەرەکی » وتار »  ‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ (پەڕە 6)

 ‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌

كوردی باكوور لەبەردەم پەڕینەوەیەكی تردا

ساڵی 2015 كورد توانی لە هەڵبژاردنی گشتی توركیا دەنگی باش بەدەست بهێنێت بۆیەكەم جار ئەو بەربەستەی تەنها بۆ كورد دانراوە لەم وڵاتە ببڕێت كە لە 10%دەنگەكانی وڵاتە . ئەردۆغان و ئاك پارتی زوو هەڵبژاردنیان دووبارە كردەوە لە دووەمین جاریش هەر كورد توانی بەربەستەكە ببڕێت و ژمارەیەك پەرلەمانتار ڕەوانەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بكات . دوای ئەوە ئەردۆغان شەڕێكی كاوڵكاری لە باكوری ...

زیاتر »

دەكرێ هەمووان بەرەیەك پێك بهێنن

بە خوێندنەوەمان بۆ مێژووی میللەتەكەی خۆمان بۆمان دەردەكەوێ ئەوەندی تاكی كورد لە هەوڵی بەدەست هێنانی ناو ناسنامە بووە، ئەوەندە لە هەوڵی بەدەست هێنانی توانایەكی گەورە نەبووە . واتە ئەوەندی ناونیشانی لا مەبەست بووە وەك میری هەرێمێكی بچوك بێت، بەڵام ئەندامی ئەنجومەنی وڵاتێكی گەورە نەبێت . لە سەردەمی نوێش ئەوەندی حەز دەكات سكرتێر و مەكتەبی سیاسی حزبێكی بچوك بێت، حەزناكات سەركردایەتی ...

زیاتر »

كوردستان لە ژینگەی بێ ئاویدا

كاتێ دەگوترێ‌ ژینگەی بێ ئاوی،واتە سنوری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە كوردستان بڕبڕەی پشتی ئەو ناوچەیە پێك دەهێنێت. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەمترین سەرچاوەی ئاوی شیرنی هەیە . بەشە زۆرەكەی دەكەوێتە چیاكانی كوردستان، بەتایبەت هەردوو رووباری بەناوبانگ دیجلە و فوڕات . رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە 5%ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی زیاتر بەركەوتووە، بەلام لە 1%ئاوی شیرنی دونیای بەركەوتووە. ساڵ بەدوای ساڵیش بەهۆی گۆڕانی كەش و هەواو ...

زیاتر »

یەكێتی هەردەبێ یەكێتی بێت

لەوكاتەی كە یەكێتی دامەزرا، بارودۆخێكی زۆر بابەتی بوو، چونكە گەلی كورد لە باشوری كوردستان لە شكستێكی زۆر گەورە و بێ هیوا بوو، بەشەكانی تری كوردستانیش هیچ نوزەیەكی تێدا نەبوو. بەڵام لەم كاتەدا لەسەر پاشخانێكی رۆشنگەری بزووتنەوەی كوردایەتی لە باشوری كوردستان بە دیدێكی تازە و میكانیزمێكی سەردەمیانە رێكخراوێكی تازە بابەت دامەزرا . ئەم رێكخراوە زوو پەل و پۆی هاوێشت و خەڵكی ...

زیاتر »

حزبی هەڵبژاردن

حزب ئەو دەزگایەیە كە لە چوارچێوەكەیدا سیاسەت دەكرێ‌ بەرنامە و ئامانجێكی تێدا رێك دەخرێ‌ و دەخرێتە روو. لە دونیای مۆدێرن رۆڵی حزب لەو كاتەدایە كە هەڵبژاردنەكان دەكرێن،لەوێ‌ بەرنامەی حزب لە رێگای سەركردەكانی دەخرێتە روو كاتێ‌ خۆیان كاندید دەكەن. نموونە لە وڵاتێكی وەكو توركیا هەموو حزبێك دەبێ‌ كۆنگرە و هەڵبژاردنی ناوخۆی بكات ئەوجا بۆی هەیە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكات. هەمیشە سەركردەكان ...

زیاتر »

ئەمەریكا سەركەتوو بوو لە عیراق

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا خاوەنی عیراقی ئەمڕۆیە، راستە رژێمی سەدام حسێن لەناوچەكە نەیاری زۆر بوو ، بەتایبەت ئێران و كوێت و ئیسرائیل ،بەڵام ئەگەر ئەمەریكا نەبوایە هەرگیزا و هەرگیز رژێمی سەدام حسێن لە ساڵی 2003 نەدەڕووخا. ئەمەریكا سەدام حسێنی رووخاند ،ئێران و وڵاتانی تر بوونە خاوەن هەژموون لەم وڵاتە . لە دواین هەڵبژاردن ئەمەرێكا سەركەوتوو بوو لە دووبارە نەخشاندنەوەی نەخشەی سیاسی ...

زیاتر »

كەركوك لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی تردا

كەركوك ئەو شارەی لەماوەی سەد ساڵی رابردوو زۆرترین چاوی لەسەر بووە . ئەو چاو لەسەر بوونە بۆ خەڵك و خاكەكەی نەبووە،بەڵكو لەو رۆژەی شۆڕشی پیشەسازی سەرچاوەی ووزەی كەوتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیتر ئەم شارە بووە جێگای چاوتێبڕین و دەست بەسەرداگرتنی. كەركوك لەبەڵگە نامەكانی كۆن زۆرترین ئاماژەی بە كوردستانی بوونی دراوە. راستە توركمان بەشێكی دیاری دانیشتوانی ناو شارەكە بوونە، بەڵام مێژووی بوونی ...

زیاتر »

عیراق لە قۆناغێكی تردا

12ی ئایار چوارەم هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە عیراق ئەنجام دەدرێ‌. بە هەڵبژاردنی یەكەم بۆ دەستوور و راپرسی سەر دەستوور و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەوە هەشتەم جارە خەڵكی عیراق دەچێتە سەر سندوقی دەنگدان لە ساڵی 2005وە . ئەمەش بۆخۆی ئەزموونێكە بۆ ئاشنا بوون بە پرسی دیمۆكراسی و هەڵبژاردن و چۆنیەتی دەنگدان و هەڵبژاردنی نوێنەر . ئەوەی مەبەستە لەم نووسینە، ...

زیاتر »

كوردستانی بوونی كەركوك

دەوڵەتی عیراق لە ساڵی 1920 لەسەر دەستی بریتانیەكان دامەزرا. هەرسێ ویلایەتی بەغدا و بەسرا و موسڵ خرانە سەریەك و ئەم وڵاتە تازەیان پێك هێنا. كەركوك یەكێك بوو لە لیوا تازەكانی عیراق لە سێ قەزا پێك هاتبوو (كفری, چەمچەماڵ, گڵ). لە چەند سەرژمێریەك كە دەوڵەتی عیراق كردویەتی هەمیشە كورد نەتەوەی زۆرینەی ئەم شارە و ئەم پارێزگایە بووە . بەڵام هەموو دەم ...

زیاتر »

كورد جارێكی تر لە بەغدا

ماوەی چەند رۆژێكە چوینە ناو بانگەشەی هەڵبژاردنە گشتیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق . ئەمە چوارەمین خولی پەرلەمانی عیراقە، ئەگەر بە خێرایی رابردووی پەرلەمانی عیراق هەڵبسەنگێنین، ناتوانین بڵێین ئەوەندە كاریگەری هەبووە لە رێكخستنەوە پێشخستنی عیراق، هەرچەندە هۆكاری زۆر هەن لەم روەوە بە تایبەت شەڕ و كردەوەی تیرۆریستی و زاڵ بوونی لایەك بەسەر لاكەی تر،بەڵام پێدەچێ‌ ئەم خولە لەبەردەم دوو تاقیكردنەوەدا بێت. یەكەمیان: ...

زیاتر »