سەرەکی » زانست » كه‌شتی نوح (پەڕە 3)

كه‌شتی نوح

كۆمپانیای apple ده‌ستبه‌رداری..

كۆمپانیای apple ده‌ستبه‌رداری (iTunes) ده‌بێت كۆمپانیای به‌ناوبانگی (apple) به‌ نیازه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌پڵیكه‌یشنی (iTunes) بێت و نمونه‌یه‌كی نوێی به‌رنامه‌یه‌كی باشتر بخاته‌ ڕوو. به‌پێی پێگه‌ی (بلۆمبێرگ) گه‌وره‌ كۆمپانیای به‌ ناوبانگی(apple) دوای دوو ده‌یه‌ له‌ده‌ركه‌وتنی پرۆگرامی (iTunes) كه‌ بووه‌ شۆرشێك له‌جیهانی مۆزیكی دیجیته‌ڵیی له‌ سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا، له‌ چوارچێوه‌ی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی گه‌شه‌پێده‌رانی جیهانییدا به‌ڕه‌سمی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌و پرۆگرامه‌ ڕابگه‌یه‌نێت و به‌رنامه‌یه‌كی نوێی جیاواز بۆ ...

زیاتر »

په‌یوه‌ندی نێوان جۆری خوێن و..

په‌یوه‌ندی نێوان جۆری خوێن و ئه‌و كێشه‌ ته‌ندروستییانه‌ی كه‌ دووچاری مرۆڤ ده‌بێت‌ ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا وه‌ك ئاشكرایه‌ مرۆڤه‌كان له‌ڕووی جۆری خوێنیانه‌وه‌ جیاوازن، هه‌ر ئه‌م جیاوازیه‌ش وای كردوه‌ كه‌ مرۆڤه‌كان جیاوازیش بن له‌تواناكانیان بۆ به‌رگری له‌ دژی نه‌خۆشیه‌ جۆراوجۆره‌كان و كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كان . لێره‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتیی په‌یوه‌ندی نێوان جۆری خوێن و هه‌ندێك له‌ نه‌خۆشی و كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو ...

زیاتر »

مانوكا هه‌نگوینێكی گران و..

مانوكا هه‌نگوینێكی گران و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌ هه‌نگوینی مانوكای نیوزله‌ندیی به‌چاره‌سه‌رێكی باش داده‌نرێت بۆ زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان چونكه‌ به‌ دژه‌ میكرۆبێكی زۆر باش داده‌نرێت. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایانی نیوزله‌ندیی ئه‌وه‌ی سه‌ماندووه‌ كه‌ هه‌نگوینی مانوكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ چاره‌سه‌رێكی باش داده‌نرێت بۆ زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ هه‌ندێك له‌ نه‌خۆشه‌كان به‌ بێ ڕاوێژی پزیشك به‌ كارینه‌هێنن . هه‌نگوینی مانوكا چییه‌؟ ئه‌م هه‌نگوینه‌ ...

زیاتر »

مانگی حوزه‌یران و دیارده‌ گه‌ردونییه‌..

مانگی حوزه‌یران و دیارده‌ گه‌ردونییه‌ ناوازه‌كان له‌م مانگه‌دا (حوزه‌یران) دانیشتوانی جیهان چه‌ندین دیارده‌ی گه‌ردوونیی ده‌بینن كه‌ هه‌ندێكیان وا زوو دووباره‌ نابنه‌وه‌. له‌م مانگه‌دا كه‌ مانگی حوزه‌یرانه‌ ئاره‌زوومه‌ندانی گه‌ردوونناسیی ده‌توانن بینه‌ری چه‌ندین دیارده‌ی گه‌ردوونیی بن كه‌ هه‌ندێكیان به‌ چاوی ئاسایی ده‌بینرێن، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵیی خه‌ڵكێكی زۆره‌ كه‌ پێویست ناكات ئامێر و پێداویستیی گرانبه‌ها بكڕن و هه‌ندێك له‌و دیاردانه‌ش گه‌ر ئێستا له‌ده‌ست ...

زیاتر »

خواردنی توی شین ژیان ده‌گۆڕێت

خواردنی توی شین یان Blueberry)) ژیان ده‌گۆڕێت توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ڕۆژانه‌ خواردنی كوپێك تووی شین یان (Blueberry) ده‌توانێت مرۆڤ له‌ زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌كان بپارێزێت . به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له‌زانكۆی ( ئیست ئه‌نجیلا)ی به‌ریتانیا كراوه‌ ، ڕۆژانه‌ و به‌ ڕێكوپێكی خواردنی كوپێك تووی شین سودێكی زۆر ده‌به‌خشێت به‌ته‌ندروستی مرۆڤ. تووی شین یان (Blueberry) به‌ تامه‌ خۆشه‌كه‌ی كه‌ گه‌وره‌ و ...

زیاتر »

سیستمێكی گونجاو بۆ كۆكردنه‌وه‌..

سیستمێكی گونجاو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك له‌ كوردستاندا ده‌مێكه‌ مرۆڤ ده‌ركی به‌وه‌كردووه‌ ، كه‌ پێویسته‌ له‌و كه‌ره‌سانه‌ی كه‌فڕێی ده‌دات ، سوود وه‌رگرێته‌وه‌ بۆ درووست كردنه‌وه‌ی شتی نوێ . وه‌ له‌ هه‌ندێ وڵات ، هه‌نگاوی زۆر فراوان نراوه‌ له‌م بواره‌دا . له‌ هه‌ندێ شوێنیش لێره‌و له‌وێ ، سوود له‌شتی له‌كار كه‌وتوو وه‌رده‌گیرێ، بۆهه‌ندێ پیشه‌ی ساده‌و تاكه‌كه‌سی .به‌ڵام پێویسته‌ جیا كردنه‌وه‌و به‌ساده‌ كردنه‌وه‌ی ...

زیاتر »

هه‌موو شتێك ته‌مه‌نێكی هه‌یه‌و دواتر ده‌بێته‌ خاشاك

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان گه‌ربه‌یانیه‌ك ، پێش ئه‌وه‌ی كرێكار و ئۆتۆمبیله‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك ، له‌ كۆڵانه‌كاندا بگه‌ڕێن چاوێك بخشێنین به‌ به‌رده‌رگای ماڵاندا ، چه‌ندین ده‌به‌و كیسه‌ی گه‌وره‌ی پڕ له‌ خاشاك ده‌بینین ، ئه‌وشتانه‌ی كه‌ به‌شێكن له‌وانه‌ی ، كه‌ ڕۆژێك یان چه‌ند ڕۆژێ پێشتر، خه‌ڵكی ئه‌و ماڵه‌ به‌باوه‌ش كردویانه‌ به‌ماڵا ، خۆئه‌گه‌ر ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ ، بچینه‌ بازاڕ، ده‌بینین چه‌ندین تۆن ، له‌وشتانه‌ی ...

زیاتر »

نوێترین به‌رهه‌می (لینۆفۆ)ی چینییه‌

لاپتۆپێكی جیاواز نوێترین به‌رهه‌می (لینۆفۆ)ی چینییه‌ كۆمپانیای (لینۆفۆ)ی چینی یه‌كه‌مین لاپتۆپی به‌رهه‌م هێنا كه‌ ده‌توانرێت قه‌د بكرێت و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین لاپتۆپی له‌و جۆره‌یه‌ له‌ جیهاندا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر كۆمپانیای سامسۆنگ توشی كێشه‌ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه‌ توانای قه‌دكردنیان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه‌ كاریگه‌ریی نه‌بوو له‌سه‌ر كۆمپانیای (لینۆفۆ)ی چینی و كۆمپانیاكه‌ بڕیاریدا سه‌ركێشیی بكات له‌ بواری ئامێر و شاشه‌ نه‌رمه‌كاندا ...

زیاتر »

مێروویه‌ك له‌سه‌ر روخسارمان ده‌ژی

بێ ئه‌وه‌ی پێبزانین مێروویه‌ك له‌سه‌ر روخسارمان ده‌ژی زانایان ئاشكرایانكرد مێروویه‌كی بچوكی هاوشێوه‌ی مۆرانه‌ له‌سه‌ر ڕوخساری هه‌موو مرۆڤێك هه‌یه‌ و له‌ناو كونیله‌كانی پێستدا ده‌ژی كه‌ به‌ چاوی ئاسایی نابینرێت. له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ دكتۆر (میشیل تراوتوین) پسپۆڕ له‌ ئه‌كادیمیای زانسته‌كان له‌ سان فه‌رانسیسكۆی ئه‌مریكا ئه‌نجامی داوه‌ و تێیدا شیكردنه‌وه‌ی بۆ ڕوخساری 2000 كه‌سی خۆبه‌خش كردووه‌، ئاشكرابووه‌ مێروویه‌كی هاوشێوه‌ی مۆرانه‌ به‌ناوی (Demodex) له‌سه‌ر ...

زیاتر »

به‌ كووڕیی دانیشتن هه‌موو كاتێ خراپ نییه‌

توێژینه‌وه‌یه‌ك: به‌ كووڕیی دانیشتن هه‌موو كاتێ خراپ نییه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكانی به‌ریتانیا هه‌ندێك جار به‌كوڕیی دانیشتن سودی ته‌ندروستیی هه‌یه‌ و هه‌موو كاتێك خراپ نییه‌. پێشتر هه‌موو كه‌سێك هه‌وڵیده‌دا له‌ كاتی دانیشتنیدا به‌ ڕێكی دانیشێت و قنج بێت و هه‌میشه‌ش گه‌وره‌كان به‌و شێوه‌ ئامۆژگاریی مناڵانیان ده‌كرد، بۆ پاراستنی بڕبڕه‌كانی ملی و پشتی و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پشت ئێشه‌، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ...

زیاتر »