سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا (پەڕە 3)

دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا

تکایە فریای وەزعەکە بکەون

لە هەر سوچێکەوە دیقەت لە هەرێم بدەیت نەخۆشێک ئەبینیت کە دەمێکە قۆناغی  دەمەداچەقێشی تێپەڕاندووە.کاتێکیش پرسیار لە موزەمیدەکانی طوب عەدلییەکە ئەکەیت هۆکاری ئەم دەردە دەرمانسزەت بۆ ئەخەنە  ئەستۆی عیللەتە بێ مەعلولەکانی خوارەوە: ١- شەڕەدەنووکی بەینی کارمەندانی بەشی ئەنبار لە فەرمانگەی ئەوقافی عەینکاوە. ٢- شەکلکردنی هۆڕنی سەیارەی غازەکەی گەڕەکی کانی کوردە. ٣- مودەتێکە کەبابچییەکان فێربوون تەماتەکە باش نابرژێنن. ٤- بەردەوامبوونی گوڵچین خان ...

زیاتر »

کازم ساهیر بە قیست

* بەهەشت خۆشە، بەڵام لەو خۆشتر بینینی عەزابی ئاشتی هەورامییە. * لەم گەرمایەدا خوا دایناوە پیاو یان سەرۆکی حیزب بێ، یان شروبی کۆکە بێ لە سەلاجەدا. * حەساسییەتی جیوب ناخۆشییەکەی لەوەدایە پژمەی وا ئەکەیت کابرای تەنیشتت مامۆستا عەلی باپیریش بێ ئەڵێ قوزەڵقورت و ژانە دڵ. * لە سلێمانیدا پارتی زۆر زەرورە، ئەتوانی هەموو شتێکی پیادا هەڵبواسیت، تەنانەت جلە چڵکنەکانیشت. * ...

زیاتر »

مانشێتی هەواڵەکان بە هەڵگەڕاوەیی

* ئەندامانی بێدەنگیی بەردەوامن لەسەر سەرکردایەتی. * لە کەربەلا بەهۆی نەبوونی خۆپییشاندانەوە کارەبایەکی  سەرتاسەری راگەیەندرا. * لێدوانێک حکومەتی هەرێمی بڵاوکردەوە. * هەرێم و بەغدا لەسەر رێکەوتن گەیشتنە بەنداوەکان. * ئەم مووچەیەش مانگ دوا ئەکەوێ. * درێژەکان کۆبوونەوەیان هەیە. *  تالیبان چۆڵی بۆ ئەفغانستان بایدن کرد. * سەر لەم کەسە بارودۆخی کوردستان ناکات. * ئاڵۆزییەکان بەرەو پەیوەندی زیاترئەچن. * ماڵی پارێزگاری ...

زیاتر »

چۆن ستایشی دەکەن؟

1- رۆشنبیر فرەنسی: سارتەر پێشەکی کتێبەکەی بۆ نووسیوە کورد: دایم لە جەمال عیرفان دا ئەنیشێ 2- برنج ئێرانی: عەنبەربۆیە ئاغاگیان کورد: ماڵی کاک نێچیریش لەمە ئەخۆن 3- دکتۆر ئەمریکی : توێژینەوەی هەیە لە هارڤارد کورد: عەمەلیاتێ بە شانزە ملیۆن ئەکات 4- شۆخ هەمو عالەم : بە چواردە ساڵی چووەتە هۆڵیوود کورد: هەڵکەوت زاهیر لەحنی بۆ داناوە 5- مناڵی زیرەک نەمسایی: ...

زیاتر »

هاجوج و ماجوج

دیموکراسی خزمەتی دەوڵەمەند دەکات عەیب نەبێ مارکسییەتەکەی من و تۆش کچی کورد رێی باوکی ئەگرێ هەروەها بێ نەزیر بۆتۆش تیجارەتی لوقمەقازییش لای خۆیەتی بریکارەکەی ماکنتۆش ئای چەند سەختە کە لە گێڕا ئەکوژێیتەوە یان ڤیاگرا ئەتخاتە بۆش لەو وەخت و سەعاتە ئەچێ کە پێت ئەڵێن دەوڵەتی کورد پشە خواردی و کەرکوک تۆ خۆش ***** من ڤیتامین دی یم نوقسانە ئەو بودجەکەی ...

زیاتر »

بەدالەکەی کاک ئیزرائیل

هاوشان و هاوشەوکەوتی گەشەکردنی دیموکراسی و تەقنەلۆجیا، هیچ بە دووری مەزانن پێش ئیعلانکردنی خشتەی جاری داهاتووی مووچە و سەرفەترە، خۆمان سەرپشک بکرێین لە شێوازی مردن و بای بای کردن لەم دنیا بێوەفا پڕ جەفا ئەسەفا عورەفا مستەفا خولەفایەدا. ئەوەش چۆن؟ با برای خۆتان عەرزتان بکات: هەرکاتێ تێرت خوارد لە عەیش و زیندەگانی و هەستت کرد ئیتر شتێکی تر نەماوە ئۆرگازمی ...

زیاتر »

ئاگادارییە تازەکانی دائیرەی ئاو:

بەهۆی ئاکامەکانی وشکەساڵی و تەڕەحکومەتی لە وڵاتی کارەبا قڕاندا تکایە ئاگادار بن: ١- ئیسرافکردن لە دوعادا مەمنوعە بە هیچ کەس مەڵێن ئاوی ئامون چێ. ٢- هەر هاووڵاتییەک هەست ئەکات چاوەکانی ئاوی سپی و ئاوی رەشی هەیە، پەیوەندیمان پێوە بکات خۆمان بە تراکتۆر بۆی ئەفرۆشین. ٣-فیلتەر هیچ سوودێکی نییە، ئاو لە سەرچاوەوە لێڵە. ٤-بۆ کەمکردنەوەی مەسرەف ئاو داوا دەکەین لیجنەی فەتوا ...

زیاتر »

حەزرەتی ئەیوب

رەمزی سەبر و تەحەمول، نموونەی  ورەبەرزی و خۆڕاگری، حەزرەتی ئەیوب ئەگەر لەم سەردەمەدا بوایە حەتمەن بە رۆحێکی ریازیی بەدەن چەسپەوە بەرگەی ئەم کارەساتەی ئەگرت و ئەلفی لە دەم دەرنەئەهات: * بەم مانگی تەمموزە وەک ئەندامی لیجنەی  بینینی خۆر نەقڵ ئەکرا بۆ ناسرییە. *بێ ئەوەی فززەی لە دەم بێتە دەرێ چوار سەعات لە بەردەم دوکانی کۆنەکەدا لەناو  لادایەکی شڕدا چاوەڕێی دایکی ...

زیاتر »

چەخماخ لێدە

سوێند بە ئەڵڵاهو ئەحەد، بە سورەتی محەمەد تا ئەمە ئەقڵمان بێ، خۆشی نابینین ئەبەد چەخماخ لێدە، چراغم هەڵ نەکردووە کەس وەکو ئەم میللەتە تووشی گونڕەش نەبووە مەرحەبا کاکە حەمە، عەشقم بەڕەش ئەسمەرێ کێ دیویە کوردایەتی حەیای عەشرەتێ بەرێ سینگت پەنیری کوردی، لێوت وەک شەکرە سێوە داهاتی نەوتەکەمان نیوەی ئەڕوات لە ڕێوە گوڵەباخ و نەسرینی، بەمەکر و نازەنینی دوای بەزمەکەی ئەو ...

زیاتر »

خۆمان دەمانخورێ

خۆمان دەمانخورێ ئەگین: * ئەم هەموو کارخانەچییەمان بۆچییە؟ شێخەکەی یاڵانقۆز سەروزیادمان بوو. * سەد ماجستێری ئێستا بە قەد شەهادەیەکی حوجرەی جاران شەخصییەت نادات بە ئینسان. * شارەکە لە زەمانی ئەنوەری خەجێی رەحمەتیدا ئەمین و ئومانتر بوو، ئێستا بەو هەموو فەریق و لیوا روکن و تڕو تەشقەڵانەوە کۆتربازێکیان بۆ ناگیرێ. * عەرەبانەی تریشقە بە چارەکە سەعاتێ ئەیگەیانیتە ئەولای قۆرییە شکاو، نازانم ...

زیاتر »