سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین

ئامادەکردنی:بورهان ئەمین

قەیرانی گەروی هورمز تا دێ ئاڵۆزتر دەبێت

بە ئاڵۆزبوونی كێشە سیاسییەكانی نێوان وڵاتان و بردنی ئەو كێشانە بۆ ناو گەروی هورمز، تادێت بایەخی ئەو بەندەرە جیهانییە زیاتر دەبێ و ئاسەواری تێكچوونی باری ئاسایی زیاتر دەردەكەوێت، هەر چەندە كێشەكانیش زیاتر بن ئەوەندەش زێتر وڵاتانی كەنداو و ئیران و عیراق سەغڵەتتر دەبن و بەدوای ئەلتەرناتیڤێكی تردا دەگەڕێن بۆ هەناردەكردنی نەوتەكانیان بۆ وڵاتانی جیهان، چونكە ئەم بەندەرە، جگە لەڕۆیشتنی گاز ...

زیاتر »

ئه‌مریكا و روسیا ململانێکانیان ده‌بەنە كشمیر؟

ئه‌و باره‌ شڵه‌ژاوه‌ی كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمی كشمیر دروست بووه‌، هه‌وه‌نته‌ نییه‌ و بریتی نییه‌ له‌ كێشه‌ی نێوان هیند و پاكستان، به‌ڵكو له‌ كێشه‌یه‌كی هه‌رێمایه‌تییه‌وه‌ خه‌ریكه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ كێشه‌یه‌كی جیهانی ‌و چوارچێوه‌ی ململانێی نێوان ئه‌مریكا و روسیا و چین و هه‌ندێ وڵاتی پاشكۆی تریش، ناكۆكی هیند و پاكستان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌یان ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام قه‌ت ئه‌وه‌نده‌ مه‌ترسیدار نه‌بووه‌، چونكه‌ ...

زیاتر »

UN داوای دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ داعشە دەستگیرکراوەکان ده‌كات

كه‌ریم خان سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاوانه‌كانی داعش، رایگه‌یاند‌: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دادگاییكردنی تیرۆرستانی زیندانیكراوی داعش، هاوشێوه‌ی نازییه‌كانه‌ كه‌ له‌ ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌ دوای كۆتایی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، له‌ شاری نۆرنبێرگ دادگایی كران. روونیشیكردۆته‌وه‌: به‌و شێوه‌یه‌ هه‌م تاوانه‌كانیان به‌جیهان ده‌ناسێنرێت، هه‌م ئایدیۆ‌لۆژیای ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌ له‌ناوده‌چێت و كێشه‌كه‌ به‌ جیهانی ده‌بێ و ئیتر ئه‌و تاوانانه‌ ده‌بنه‌ عیبره‌ت ...

زیاتر »

هەرێمی کشمیر هەڵوەشێنرایەوە

سەرۆکایەتیی هیندستان مافی ئۆتۆنۆمی هەرێمی کشمیری هەڵوەشاندەوە و بارێکی نائاساییشی راگەیاند بەوەی خوێندنگەو زانکۆ وهەموو بوارەکانی پەروەردە لەو هەرێمەدا تا کاتێکی نادیار دادەخرێن و هێزی سەربازیی زۆر بەناو هەرێمەکەدا بڵاوکراوەتەوە و هەموو جۆرە خۆپیشاندان گردبوونەوەیەکیش قەدەغەیە. ئەو بڕیارەی هیندستان دوای گرژبوونی زیاتری بارودۆخی نێوان پاکستان و هیندستان هات، کە ساڵانێکی زۆرە ئەو دوو وڵاتە لەسەر ئەو ناوچەیە ناکۆکییان هەیە و ...

زیاتر »

وڵاتانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كۆچه‌ران رێكه‌وتن

چەند رۆژێک لەمەوبەر، له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، وه‌زیرانی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی نیوه‌ی زیاتری وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا كۆبوونه‌وه‌، بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی پێشنیاركراو له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساوه‌، بۆ كۆتاییهێنان به‌كێشه‌ی كۆچه‌ران و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتییه‌كه‌دا، به‌ڵام نوێنه‌ری ئیتالیا بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردو رایانگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان بۆته‌ ئۆردوگای برۆكسل و پاریس و به‌رلین بۆ وه‌رگرتن و داڵده‌دانی كۆچه‌ران، بۆیه‌ ...

زیاتر »

له‌ هه‌ڵبژاردنی ئۆكرانیادا ״خزمه‌تكاری گه‌ل״ سه‌ركه‌وتنی بەدەستهێنا

رۆژی 21/7/2019، دانیشتووانی ئۆكرانیا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و له‌پڕۆسەیەکی‌ دیموكراسییدا بۆ ده‌ستنیشانكردنی په‌رله‌مانێكی 424 كورسی‌، پارته‌كه‌ی «ڤلادیمیر زیلینسكی» سه‌رۆك كۆماری نوێی ئه‌و وڵاته‌ زۆربه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد. گه‌نجه‌كان بردیانه‌وه‌ به‌پێی راپۆرتێكی پێگه‌ی شپیگل ئۆنلاین: حزبی «خزمه‌تكاری گه‌ل» بوو بە یه‌كه‌م پارتی سه‌ركه‌وتووی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ و تیایدا %44ی كۆی ده‌نگی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا ...

زیاتر »

بۆریس جۆنسۆن پەیمان دەدات پڕۆسەی برێکست تەواو بکات

دوێنێ پارتی پارێزگارانی بەریتانیا «بۆریس جۆنسۆن» سیاسەتمەداری رادیکاڵی وەکو سەرۆکی پارتەکە هەڵبژاردو هاوکات بەپێی نەریتی وڵاتەکە، دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەو لەشوێنی «تێرێزا مەی» دەستبەکاردەبێت. پارتی پارێزگارانی بەریتانی لەکۆی 159 هەزار ئەندام، بەدەنگی 92153، «بۆریس جۆنسۆن»ی وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیای کردە سەرۆکی پارتەکەو رۆژێک دوای ئەوەش لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی تیرازا مەی لەلایەن ئەلیزابێسی دووەمەوە رادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێ، چونکە ...

زیاتر »

دوو ژنە سیاسەتمەداری ئەڵمانی پۆستی باڵایان پێسپێردرا

خاتوو »ئۆرسۆلا فۆن دێرلاین» وەزیری بەرگری ئەڵمانیاو سیاسەتمەداری پارتی دیموکراتی کریستیان»پارتەکەی مێرکل» کە لە چەند رۆژی رابردوودا کاندیدکرابوو بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، لەکۆی 747 دەنگی پەرلەمانتارانی یەکێتیی ئەوروپا بە 383 دەنگی سۆسیالیست‌و لیبراڵەکان سەرکەوتنی بەدەست هێناو بوو بە یەکەمین ژن کە ئەم پۆستە بباتەوە. ئەو ژنە سیاسەتمەدارە هاوڕێی مێرکلەو بەئاڕاستەی مانەوەی یەکێتیی ئەوروپا بە پتەوی‌و بەهەمان سیاسەتی مێرکل‌و ...

زیاتر »

ئەڵمانیای کردە وڵاتێکی لاوازو سزای قورسیان بەسەردادا

لەساڵی ١٩١٨ جەنگی جیهانی یەکەم کۆتایی هات ووڵاتانی هاوپەیمان» ئەمریکاو روسیاو ئینگلتەرا وفەرەنسا» بەمۆرکردنی پەیماننامەی « فراسا»ی لەساڵی ١٩١٩ ئاشتبونەوەو ئەڵمانیایان تۆمرتبارکردبە بەرپاکردنی شەڕەکەو قەرەبویەکی ١٣٢ ملیار مارکیان خستەئەستۆ، لەدوای حوکمی قەیسەریەکان ولەگەڵ دروستبونی گۆرانی وڵاتەکە لە قەیسەریەوە بۆ کۆماری لەسەردەستی پارتی سۆسیالدیموکرات وبەڕابەرایەتی « فلیپ شایدمان» ڕاوێژکاری ڕایخ ئەڵمانیا خۆی فۆرمەلەکردەوەو نەفرەت لەجەنگ وماڵوێرانی کرا، بەڵام ئەوەندەی نەبرد نازیەکان ...

زیاتر »

״داعش و نازییەکان هەڕەشەن بۆ سەر ئەڵمانیا״

لەکاتی هێرش و پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ناوچەکانی هەر یەک لە سوریا و عیراق، لە ساڵی 2016 بەدواوە نزیکەی 1050 ئیسلامیی توندڕەو لە میللەتە جیاجیاکانی دانیشتووی ناو ئەڵمانیا خۆیان گەیاندە سوریا و لەوێشەوە بۆ عیراق و چوونە سەنگەرەکانی داعش. لەو ژمارەیە نزیکەی 200 داعشیان لە شەڕەکاندا کوژران یان بێسەروشوێن بوون. هەروەها دەیان داعشی ئەڵمانی لە زیندانەکانی حکومەتی عیراقیدان ...

زیاتر »